16:26 | 2008/4/24 | شوانی

ئەمرۆ پێنچ شەمە بەدەرکردنى چەندین بریار و راسپاردە کۆنفرانسى نەخۆشییە دەرونییەکان کۆتاى بەکارەکانى خۆى هێنا و تێدا چەندین لێکۆڵینەوە و توێژینەوەى زانستى و پزیشکى و دەروونى لە لایەن پسپۆرانى ناوخۆى و عێراقى و پسپۆرانى کۆلیژى مەلیکى بەریتانى و یەکێتى پزیشکانى دەرونى ئەمەریکى و رێکخراوى imc تەندروستیەوە پێشکەش کران.
دوابەدواى کۆنفراسەکەش لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەیى هاوبەش دا نێوان د.زریان عوسمان وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان و د.ساڵح مەهدى حسناوى وەزیرى تەندروستى عێراقى رووناکیان خستە سەر ئامانجى کۆنفراسەکە لەو بارەیەوە سەرتا د.زریان عوسمان ووتى: یەکێک لە راسپاردەکانى کۆنفراس بڵاو کردنەوەى رۆشنبیرى تەندروستی هۆشیارکردنەوە هاوڵاتیانى عێراقە دا تائکیدى لە سەر ئەوەش کردەوە کە نەخۆش دەروونى (شێت)ى نییە ئەوە باوەرێکە لە نێو زۆربەى تاکى عێراقى دا هەیە، راشیگەیاند چەند کۆمیتەیەک لە نێوان هەردوو وەزارەتى تەندروستى عێراقى و هەرێم پێکهێنراوە بۆ جێبەجێ کردنى بریار و راپاردەکانى کۆنفراس .
هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیە دا وەزیرى تەندروستى عێراقى ئاشکراى کرد کە لە مانگى 6ى ئەمساڵ بریارە کۆنگرەیەکى تەندروستى جیهانى لە عێراق ببسترێت بۆ چاکسازى کردن و پێداچوونەوە بە سیستەمى تەندروستى عێراقى.
بە چەند پرسیارێکى تر‌ى پەیامنێران و نێردراوەکانى کەناڵەکانى راگەیاند سەبارەت بە بڵاوبوونەوەى نەخۆشى کولێر و رشانەوە و سکچوون و رووبەرووبوونەوەى وشکە ساڵى و وەڵامى هەردوو وەزیرى تەندروستى کۆتاى بە کۆنگرە رۆژنامەیەکە هات.
17:49 | 2008/4/22 | شوانی

هەولێر...هێمن شوانى 17:52:05
بۆ گفتوگۆ و پەسندکردنى بودجەى هەرێم بۆ ساڵى 2008 ئەمرۆ پارلەمانى کوردستان بەسەرۆکایەتى بەرێز عەدنان موفتى سەرۆکى پارلەمانى کوردستان و بەئامادەبونى سەرکیس ئاغاجان وەزیرى داراى و شێخ بایز تاڵەبانى وەزیرى هەرێم و بۆ کاروبارى دارایى و عوسمان شوانى وەزیرى پلاندان و سەعد خالدی و وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پارلەمان کۆبوەوە.
لەسەرەتایى کۆبونەوەکەدا سەرۆکى پارلەمان لە وتەیەکى کورت‌دا دواى ئەوەى بەبۆنەى 110 ساڵەى رۆژنامەگەرى کوردى پیرۆزبایى لە رۆژنامەوانى کوردستان کرد وتى: ئێستا کاتى ئەوە هاتوە راگەیاندن وەک دەسەڵاتى چوارەم بەرۆڵى خۆى هەڵسێت بۆ پێشخستنى و هۆشیارکردنەوەى کۆمەڵ و پەردە لادان لەسەر دیاردە ناشرینەکانى ناو کۆمەڵ و دامەزراوەکانى حکومەت ، هەر بەو بۆنەیەوە بەرێز عەدنان موفتى ئاماژەى بەقانونى رۆژنامەگەرى کرد و لەو باریەوە وتى: خۆشەبەختانە لە ماوەى رابردوو چەندین کۆبونەوە لە پارلەمان و شارە جیاکان کراوە، هەروەک چەندین راپۆرت و پێشنیاز بۆچونى جیا بۆ دەوڵەمەندکردنەوەى قانونى رۆژنامەگەرى ئاراستەى پارلەمان کراوە ،وتیشى لە رۆژانى داهاتوو لە پارلەمانى کوردستان چەند کۆبونەویەکى تر دەکرێت بۆ ئەوەى دواتر بریارى کۆتایى لەسەر قانونى رۆژنامەگەرى بدرێت.
دواتر سەرۆکى پارلەمان درێژەى بە کۆبونەوەکە دا،بۆ ئەوەش وەزیرى دارایى راسپارد راپۆرتى وەزارەتەکەى و بۆچونەکانى خۆى لەسەر راپۆرتى لێژنەى دارایى و ئابورى پارلەمان بخاتە روو کە لە کۆبونەوەکانى پێشتر خویندرابۆوە.
لەو چوارچێوەیدا سەرکیس ئاغاجان لە راپۆرتێکى دوردرێژدا ئاماژەى بە چۆنیەتى پەسندکردنى بودجەى 2008 عێراق و ئەو کێشانە کرد کە لە کاتى پەسندکردنى رێژەى 17% هەرێمى کوردستان روبەروى حکومەتى هەرێمى کوردستان و نوینەرانى کورد بۆتەوە لە بەغدا.
وەزیرى درایى بەشێکى تر‌ى راپۆرتەکەى تەرخان کرد بۆ خستنەرووى چۆنیەتى خەرج کردنى بودجەى 2007 هەرێم بۆ ئەوەش چەند ئامار‌و داتایەکى خستەروو .سەبارەت بە بودجەى ساڵى 2008 وەزیرى درایى وتى:بەپێى پێداویستى خەڵک بەهاوکارى وەزارەتى پلاندان بودجەکە بەسەر وەزارەتەکان دابەش کراوە و ریزبەندێکەشى بەم شێوەیە ئاشکرا کرد ( کارەبا ، پەروەردە، شارەوانى ،ناوەخۆ، ئاوەدانکردنەوە ،خوێندنى باڵا، تەندروستى...هتد) وتیشى رێژەى 59،2 بودجەى هەرێمى ئەمساڵ بۆ موچە تەرخان کراوە کە بەبەراورد لەگەڵ ساڵى پار زیادى کردوە 29،800 کارمەندى حکومەت لە بوارە جیاکان زیادى کردوە.
سەبارەت بەیک گرتنەوەى هەردوو وەزارەتى درایى وەزیرى دارایى راگەیاند: هەردوو وەزارەت لە ماوەى رابردوو هەنگاوى زۆریان ناوە 9 لێژنەیان لە بوارە جیاکان پێکهێناوە و زۆربەى رێنمایى و قانون و رسوماتەکانیان یەکخستوە ،جگە لەوەش دەستەیەکى نوێ پێکهاتوە لە رووى درارایى و رێنمایى دارایى هەنگاوى باشى ناوە.
دواتر عوسمان شوانى رونکردنەوەیەکى لەسەر چۆنیەتى دابەشکردنى بودجەکان خستەروو ،هەروەک ئاماژەى بەو پرۆژانە کرد کە بەئاگادارایى وەزارەتى پلاندانان لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان جێبەجێ کراوە.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا سەرۆکى لێژنەى دارایى و ئاوبرى پارلەمان ،داواى کرد هەر سێ وەزارتەکان درایى و پێشمەرگەو ناوخۆ یەکبگرێتەوە بۆ ئەوەى باشتر کارەکانیان بەرێوەبەرن ، داواشى کرد وەزارەتى دارایى 3 مانگ و 6 مانگ و ساڵى جارێک چۆنیەتى خەرجکردنى بودجە بۆ حکومەت دەنرێت بەهەمان شێوە پارلەمانیشى لێ ئاگارا بکاتەوە .
دواتر ژماریەک لە ئەندامانى پارلەمان بۆچونەکانى خۆیان سەبارەت بە بودجەى هەرێم خستەروو ، لەو باریەوە زۆربەى ئەندامانى پارلەمان داوایى پێدانى سلفەى عەقار بۆ هاوڵاتیان و ئاشکراکردنى سەرچاوەى داهاتەکانى هەرێمى کوردستان و چۆنیەتى خەرجکردنى بودجەى هەرێمیان کرد ،هەروەک داوایى ئاشکراکردنى ئەو پارانەیان دەکرد کە لەلایەن هاوپەیمان و حکومەتى عێراقیەوە بۆ ئەو ناوچانە تەرخان کرا کە بەهۆى لافاو روداوى سروشتیەوە زەرەمەند بوون ، دا‌واشیان کرد حکومەت پلانى هەبێت بۆ بەرگرتن لەو هەڵاوسانە ئابوریەوە کە بازارەکانى کوردستانى تەنیوتەوە بۆ ئەوەى باروگوزەرانى هاوڵاتیان باشتر بکرێت ، پارلەمانتاران هەر لە قسەکانیاندا داوایان دەکرد حکومەت پلانێکى باشتر لە بودجەى 2008 دابنێت بۆ باشکردنى کارەباى هەرێم.
بەشێکى تر‌ى پارلەمانتاران رەخنەیان لە شێوازى گفتوگۆکردنى لەسەر بودجەکە دەگرت کە هەر پارلەمنتارو ماوەى 2 دەقیقە قسەکردینان بۆ دانرابوو ،پارلەمانتاران ئەوەیان راگەیاند:بودجە کە پەیوەندى بەفەلسەفەوە ئابورى کوردستانەوە هەیە پێویستە بەوردى لەگەڵ وەزیرە پەیوەندارەکان تاوتوێ بکەن.
بەڵاًم زۆر پێشنیاز بۆچونەکانى پارلەمانتاران کۆبونەوەکەى دواخست بۆ بەیانى کە بریارە وایە دواى خستنەرووى بۆچونەکانى ئەندامانى پارلەمان ،گفتوگۆ لەسەر پرۆژە قانونى بودجەى هەرێمى کوردستان بەرێوەبچێت.
22:01 | 2008/4/20 | شوانی

هیمن شوانی به‌غدا22:08:40
پاشئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 20/4 كۆندۆلیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته به‌غداو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تاڵه‌بانیدا له‌باره‌گای تایبه‌تی خۆی له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا به‌ئاماده‌بوونی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و هه‌ردوو جێگری سه‌رۆك كۆمار تاریق هاشمی و عادل عه‌بدولمه‌هدی و دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
دوا به‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا سه‌رۆك تاڵه‌بانی و خاتوو رایس رووناكیان خسته‌سه‌ر ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، له‌و باره‌یه‌وه سه‌ره‌تا سه‌رۆك تاڵه‌بانی دوای به‌خێرهێنانی رایس، هه‌وڵ و كاره‌كانی خاتوی رایسی به‌رزنرخاند بۆ باوه‌ڕپێهێنانی وڵاتانی عه‌ره‌ب بۆ كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كانیان له عیراق و به‌شداریكردنی عیراق له‌و كۆنگریه‌ی كه له‌به‌حرێن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ش مام جه‌لال رایگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا نوری مالكی روناكی خسته‌سه‌ر بارودۆخی عیراقی ئه‌مڕۆ، مام جه‌لال وتیشی: ئه‌وه‌مان بۆ كۆندالیزا رایس روونكرده‌وه كه ئێستا به‌غدا له‌وه‌رزی به‌هاری سیاسیدایه.
دواتر كۆندالیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا دوای سوپاسكردنی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و نوری مالكی بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیان كرد، رۆڵی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و سه‌ركرده‌كانی تری عیراقی به‌رزنرخاند بۆ ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی به‌دیهاتوون، هه‌روه‌ك ستایشی رۆڵی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی عیراقی كرد به‌تایبه‌ت له‌و پرۆسه سه‌ربازیانه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوو دژی تیرۆرستان و یاخیبوان له‌یاسا ئه‌نجامیاندا بۆ به‌رقه‌راربوونی ئه‌من و ئاسایش و چه‌سپاندنی حوكمی یاسا و به‌دیهێنانی ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی و حكومه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق.
له‌كۆتایی وته‌كه‌شیدا رایس ئاماژه‌ی به‌بایه‌خی به‌ستنی كۆنگره‌ی وڵاتانی دراوسێی عیراق كرد كه بڕیار وایه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌كوێت به‌ڕێوه‌بچێت.
دوا به‌دوای پێشكه‌شكردنی گوڵێك و به‌ڕێكردنی خاتو رایس له‌لایه‌ن سه‌رۆك تاڵه‌بانییه‌وه، مام جه‌لال درێژه‌ی به كۆنگره رۆژنامه‌یه‌كه‌داو وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێرانی دایه‌وه، مام جه‌لال رایگه‌یاند: خاتو رایس له‌و سه‌ردانه‌دا دوای ئه‌وه‌ی گوێبستی دواین گۆڕانكارییه‌كانی عیراق بوو، هانیداین به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی و بۆ به‌دیهێنانی حكومه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات.
هه‌ر له‌و چارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌هه‌وڵه‌كان كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی لیست و لایه‌نه‌كانی تر بۆ به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت، له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆك تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: عیراق دیارده‌یه‌كی نوێ و وڵاتێكی گرنگه.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا، سه‌رۆك مام جه‌لال له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی تری په‌یامنێراندا، دوای ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر باشی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم، په‌یوه‌ندییه‌كانی باشتركرد و سه‌ردانێكی زۆر باش و سه‌ركه‌وتوو بوو له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی حكومه‌تی عیراق كۆبوونه‌وه و گه‌یشتوون به‌ڕێكه‌وتن.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق بۆ برۆكسل، مام جه‌لال له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێراندا رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر بۆ برۆكسل زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه‌و ئه‌و سه‌ردانه ئامانجه‌كانی خۆی به‌ته‌واوه‌تی پێكاوه.
سه‌باره‌ت به‌دواین هه‌وڵه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، مام جه‌لا رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن و له‌م رۆژانه ستیڤان دی مستۆرا پێشنیازه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌ش به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
به‌چه‌ند پرسارێكی تری په‌یامنێران و نێردراوانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، تایبه‌ت به‌چه‌ند كێشه‌و بابه‌تێكی ناوخۆی عیراق وه‌ڵامی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆتایی به‌كۆنگره رۆژنامه‌ییه‌كه هات.
18:13 | 2008/4/9 | شوانی

هیمن شوانی19:22:39
بە بۆنەى تێپەربونى 5 ساڵ بەسەر پرۆسەى ئازادى عێراق ،ئێوارەى ئەمرۆ چوارشەممە خاتوو مێرەم بى مینتاگۆ ووتەبێژى رەسمى باڵێوزخانەى ئەمریکا لە بەغدا لە رێگەى ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆنگریەکى رۆژنامەیى بۆ کەناڵەکانى راگەیاندنى هەرێمى کوردستان لە شارى هەولێر سازکرد.
لە سەرەتایى کۆنگرە رۆژنامەیەکەدا مێرەم باسى ئاماژەى ماوەى 5 ساڵى پرۆسەیى ئازادیى عێراق کرد‌و لەو باریەوە راگەیاند:لە ماوەى پێنچ ساڵى رابردوو بارودخى عێراق ئاڵوزبوو، وتى لەگەڵ ئەوەى کە دان بەوەدا دەنێن لەو ماوەیەدا کەموکورى هەبوە ،بەڵام لە هەمان کاتدا دەسکەوتى گەورەو لە مێژینەى بۆ گەلانى عێراق بەدیهاتوە ،بۆ ئەوەش مێرەبى راگەیاند: لەو ماویەدا گەلانى عێراق سێ جار بەشدارى هەڵبژاردنیان کردوە ، حکومەتى نوێ پێکهاتوە ،دەستورێکى نوێ نوسراوەتەوە پەسند کراوە ، لە رووى پرۆسەیى سیاسیەوە لە ریگەیى پەسندکردنى قانونى خانەنشینى و لێپرسینەوە دادپەروەرى و دەسەڵاتى پارێزگاکان و لێبوردنى گشتى ،عێراق هەنگاویى باشى ناوە بۆ ئاشتبونەوەى نیشتمانى و چارسەرکردنى کێشە سیاسیەکان، وتیشى لە روى ئابوریى و بەپێى ئەوەى بانکى نیودەوڵەتى ئاماژەى بۆ کردوە لە ماوەیى ساڵى رابردوو عێراق پێشکەوتنى بەرچاویى بەخۆیەوە بینیوە ، لە روى ئەمنیشەوە مێرەم بى ئاماژەى بەو دەسکەوتانە کرد کە لە ماوەى ساڵى رابردوو بەدیهاتوون.
لە بەشێکى تر‌ى وتەکەیدا وتەبێژى رەسمى باڵیوزخانەى ئەمریکا لە عیراق راگەیاند: بەیهێنانى ئەو دەسکەوتانە مانایى ئەوە نىیە کە ترسى دوژمنان نەماوە ،بەڵکو تا ئیستا دوژمنان موڵگەیان داوە و هەرەشە لەو دەسکەتانە دەکەن کە بەدیهاتوە ،هیواشى خواست بەپەسندکردنى قانونى نەوت و هەڵبژارنى پارێزگان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ،عێراق لە ساڵى داهاتوو هەنگاویى زیاتر بەرەو پێشەوە بنێت و عێراقى ئارام کە تیدا ئاشتى و دیموکراتى و ئازادى تیدا بەرقرار بێت بێتە دى.
سەبارەت بەهەرێمى کوردستانیش دواى نرخاندنى رۆڵى سەرکردایەتى کوردستان ،راگەیاند: هاتنى دیک چینى جێگرى سەرۆکى ئەمریکا بۆ کوردستان نرخاندنى رۆڵى هەرێمى کوردستان بوو لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئەو دۆستایەتىیەوە کە هەر لە ساڵى 1991 لە نێوان هەرێمى کوردستان و ئەمریکادا هەیە.
بۆ بۆردمان کردنى ناوچە سنوریەکانى هەرێمى کوردستان و رۆڵى ئەمریکا لەو بوارە ، میرەنبى راگەیاند: ئەو کێشەیە کێشەیکى ئاڵوزە و دەبێت عیراق بەسرکردەکانى هەرێمى کوردستان و ئەمریکا و تورکا جەخت لەسەر خاڵە هاوبەشکان بکەینەوە کە PKK رێکخراوێکى تیرۆرستىیە ،وتیشى نابێ ئەوە لە بیر بکەین کە ئارامى ئەو ناوچانە لە بەرژەوەندى ئەمریکاو تورکیاش دایە ، بۆ پێشێلکردنى سەرەوەرى عێراقیش وتەبێژى رەسمى باڵیوزخانەى ئەمریکا لە عیراق راگەیاند: هۆشیاریمان هەیە لەسەر سەرەوەرى عێراق ، بەڵام تورکیا ئۆپراسیونى سەربازى بەتاکە ریگەیى چارسەر دادەنا ، هەر بۆیە رۆبەرت گیتس وەزیرى بەرگرى و گۆندەلیزا رایس وەزیرى دەرەوە ئۆپراسیونە چربکەنەوە لەسەر PKKو نابیت زیان بەخەڵکى مەدەنى بگەێنن ، هەر سەبارەت بەو بوارە مێرەم بى بودنى گفتوگۆ لە نیوان لەلایەن پەیوەندارەکان بە گرنگ و پێویست زانى بۆ چارسەرکردنى ئەو گرفتە ،هەروەک رۆڵى سەرکردایەتى کوردیشى بەرزنرخاند لەو بوارەدا.
بەچەند پرسیارێکى تر‌ى پەیامنێران و نێردراوانى کەنالەکانى راگەیاندن و وەڵامى خاتوو مێرەم بێ وتەبێژى رەسمى باڵیوزخانەى ئەمریکا لە عیراق کۆتابى بەکۆنگرە رۆژنامەوانیەکە هات.
14:04 | 2008/4/9 | شوانی

15:11:44
(مەلابەختیار) له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ل کادیرانی مه‌لبه‌ندی هه‌ولیر بەووردى بارودۆخى ئەمنى و سیاسى ئێستاى عێراقى تاوتوێکردو وتى: دوابەدواى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى تەنفیزى بەسەرۆکایەتى بەڕێز (مام جلال) سەرۆک کۆمارى عێراق و بەئامادەبوونى هەردووجێگرەکەى (عادل عەبدولمەهدى و تاریق هاشمى)و (نورى مالیکى) سەرۆک وەزیران ، تەئکید لەسەر جێبەجێکردنى بەیاننامەى ئەنجومەنى سیاسى ئاسایشى نیشتیمانى کراوەتەوە ، لەهەمان کاتیش‌دا هەوڵدراوە بۆڕێکخستنى دیدارێک لەنیوان (نورى مالیکى و تاریق هاشمى) بۆگفتووگۆ کردن لەسەر مەسەلەى گەڕانەوەى (بەرەى تەوافوق) بۆناو حکومەت ، هەڵبەت ئەمەش هەنگاوێکى کرنگە بەئاراستەى گەڕانەوەى ئاشتى و ئارامى و هەیبەتى دەوڵەتى عێراقیش کامل دەکات ، بەتایبەت دواى نەهێشتنى میلیشیاى چەکدارى لەعێراقدا. سەبارەت بەپەیوەندى نێوان هەردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق ، کارگێرى( م.س ) وتى:بڕیارە پێنج شەممەى داهاتوو وەفدێکى حکومەتى هەرێم بەسەرۆکایەتى (نێچیرڤان بارزانى) سەرۆکى حکومەت سەردانى بەغدا بکات و دیدار‌و کۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوانى حکومەتى عێراقى لەسەر مەسەلە چارەنوس سازەکان ئەنجام بدات .سەببارەت بەناوخۆى هەرێمى کوردستانیش مەلا بەخیتار باسى لەهەنگاوەکانى هەردوو مەکتەبى سیاسى (پ.د.ک)و(ى.ن.ک) بۆ ڕاگەیاندنى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم کرد‌و وتى: مەبدەئییەن هەردوولامان ڕێکەوتوین و 80% کارەکان تەواو کراون ، دوابەدواى راگەیاندنى کابینەى نوێ ، کەگۆڕان لەهەندێ وەزارەت دەکرێ ، جێگرى وەزیر دادەنرێت و کاریش لەسەردانانى بەڕێوەبەرەگشتیەکان و ڕاوێژکارو لێپرسراوانى تر‌ى حکومى دەکرێ. سەبارەت بەگۆڕانکاریە ئیقلیمى و جیهانیەکانیش (مەلابەختیار) وتى: بڕیارە لەم نزیکانە بۆ گەیشتن بەچارەسەرێکى گونجاو وەفدى نێوان ویلایەتەیەکگرتوەکانى ئەمریکاو کۆمارى ئیسلامى ئێران کۆببنەوەو لەم کۆبوونەوەیەشدا سەرکردایەتى سیاسى کورد وەک ناوبژیکار ئامادەدەبێ و رۆڵى بەرچاوى خۆى دەبینێ .
لەکۆتایى دانیشتنەکەشدا چەندین پرسیار‌و ڕاوسەرنج رووبەڕوى وتەبێژى مەکتەبى سیاسى (ى.ن.ک) کرانەوەو بەڕێزیشیان روونکردنەوەى پێویستیان خستەڕو .
13:34 | 2008/4/9 | شوانی

هەولێر :پێشرەو خالید14:52:16
سەرلە بەیانى رۆژى چوار شەممە 9/4 لە هۆلى گەلەرى کوردستان لە شارى هەولێر بە ئامادەبوونى مەلابەختیار لێپسراوى مەکتەبى رێکخراوە دیموکراتیەکانى یە کێتى نیشتیمانى کوردستان وبەکر مستەفا لێپسراوى مەلبەندى 3ى هەولێرو سەرهەنگ حەسەن لێپسراوى ناوەندى هەولێرى رێکخراوە
دیموکراتیەکان و ژمارەیەک لە لێپرسراوانى حیزبى و حکومى ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان ژمارەیەکى بەرچاو لە لاوان و خوێنکاران و هونەرمەندانى شارى هەولێر ،لە پێنجەمین سالیادى پرۆسەى ئازادى عێراق ،بە سەرپەرشتى مەکتەبى رێکخراوە دیموکراتیەکان ناوەندى هەولێر سەنتەرى رووناکبیرى لاوانى هەولێر پێشانگایەکى هاوبەشى لە ژێر ناوى (پێشانگایەک بۆ هەمووان )کردەوە کە لەو پێشانگایەدا کۆمەلێک خوێندکارو مامۆستا‌و تیایدا بە چەند کارێکى خۆیان بە شداریان کردبوو کە ژمارەیان 14 هونەرمەند بوون ،پێشانگاگەش گوزارشتى لە جوانى سروشتى کوردستان و جوانى مرۆڤ وهەروەها نمایشى چەند کارێکى سیرامیکى ده‌کرد .

12:54 | 2008/4/9 | شوانی

هاوکار عبدالرحمان14:03:10
دوێنێ شەو وەفدێکى زیندانیە سیاسیەکانى عێراق سەردانى کۆمکارى زیندانیە سیاسیەکانى کوردستانیان کرد‌و لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى کۆمکارى زیندانیە سیاسیەکانى کوردستان لە شارى هەولێر کۆبۆوە. لە کۆبونەوەکەدا باس لە بارودۆخى زیندانیە سیاسیەکانى کوردستان وعێراق کرا،هەروەک بریاریشدرا لە ئیستا بەدواوە یارمەتى تەواوى زیندانیە سیاسیەکان بدرێت . لە بارەى سەردانەکەیان بۆ هەرێمى کوردستان د. ێڵاح سلیڤانى ئەندامى کۆمکارى زیندانیە یاسیەکانى عیراق لەوتەیەکدا بۆ کەناڵەکانى راگەیاند وتى : ئێمە هاتوین بۆ ئەوەى یارمەتى زیندانیە سیاسیەکان بدەین و قەرەبوى ئەو زیندانیانە بکەینەوە کە بەدەست رژێمى بەعس زیندانى کران و ئازارى زۆریان چەشتویانە، وتیشى ئێستا 1000 فۆرمان هێناوە بەزمانى کوردى بەسەر 1000 زیندانى دابەشى دەکەین لە شارەکانى هەرێمى کوردستان و لە ماوەى داهاتوشدا فۆرمى زیاتر بەسەر زیندانیایە سیاسیەکانى کوردستان دابەش دەکەین د.ێڵاح وتیشى ئەو فۆرمانە لەسەرەتادا بەسەر ئەو کەسانە دابەش دەکرێ کەزۆر ترین ماوە لەزیندان بوون.
12:49 | 2008/4/9 | شوانی

هه‌ولير :پيشره‌و خاليد 13:53:30
سه‌رله به‌يانى رۆژى سيَشه‌ممه8/4 له هۆلى په‌يمانگایى هونه‌ره‌جوانه‌كانى شارى هه‌ولیر،به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌ك له خویندكاران و مامۆستايان هونه‌رمه‌ندان له شارى هه‌ولیَر په‌يمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كان به‌شى شانۆ ،شانۆگه‌رى (قوتابخانه‌ى بيوه‌ژنان )نمايش كرا له نوسينى جان كۆكتۆ و وه‌رگیرانى مه‌حمود زامدارو ده‌رهیانى خویندكارى په‌يمانگا (دلڤين موحسين) به‌رجه‌سته‌كارانى شانۆش بريتى بوون له (ریژين به‌دره‌دين ،ره‌نجبه‌ر شه‌فيق ،دلڤين موحسين و له گه‌ل چه‌ند ئه‌كته‌ریكى ديكه )شانۆگه‌ريه‌كه‌ش باسى له‌ئیش و ئازاره‌كانى ژنان ده‌كرد له كۆمه‌لگادا .
15:17 | 2008/4/8 | شوانی

ئةحمةد مستةفا16:24:28
بةسةرثةرشتى بةريوةبةرايةتى ثةروةردةى هةولير دوو لة كؤرةثانى بةريوةبةرايةتى كاروضالاكية وةرزشيةكان ،خيوةتطايةكى وةرزشى لةسةر ئاستى خويندنطا سةرةتايى وناوةندى وئامادةيىيةكان بةريوةضوو،لةم خيوةتطا ديدةوانىية 24 خويَندنطاى سةرةتايى و 9ى دواناوةندى بةشداريان تيَدا كردبوو
سةرةتايى خيَوةتطايةكة بةريَوةرؤيشتنى خويندكارانى بةشداربوو دةستى ثيَكرد ، ثاشان سويَندى وةرزشى خورا ، ئينجا ضةند ضالاكيةكى وةرزشى و هونةرى و هةلَثةركىَ بةريَوةضوو.ئةنجامى كؤتايى بةو شيَوةيةى لاى خوارةوة بوو...
لةسةر ئاستى سةرةتييةكان 1- ئةمين زةكى بةط 90 خالَ2- ئةيوبىية 88,5 خالَ3- نازناز 88 خالَلةسةر ئاستى دواناوةندىيةكان...1- ئةناليندا 91 خالَ2- ميديا 88 خالَ3- شايستة 87 خالَثاشان نانى نيوةرؤ بةخويندكارة بةشداربووةكان كة لةطةلَ خؤيان هيَنابويان خورا.

ثيَويستة بوترىَ ئةو دواين ضالاكى وةرزشىية كة بةريَوةبرايةتى وةرزشى هةوليَر 2 بؤ سالَى خويَندنى 2007-2008 ئةنجامى دا.
15:02 | 2008/4/8 | شوانی

فوئاد عوسمان16:08:12
روَذي سىَةشممة عوسمان شواني وةزيري ثلاندانان ثيَشوازي كرد لة وةفديَكي طروثي كوَمثانياكاني هيلبرط ئةلَماني كة نوينةرايةتى 400 كوَمثانياي بةناوبانطي ئةو ولاتةي لة بوارة جياكان دةكات كة بةمةبةستي ئةنجام داني كوَمةليَ ثروَذة لة بوارةجياكاندا سةرداني كوردستانيان كردوة. لة ديداريَكدا وةزيري ثلاندانان ئاماذةي بةطرنطةوة بووني ماستةر ثلان كرد لة هةريَمي كوردستان و هيواي خواست ئةوانيش لة رووي راويَذكاري يارمةتي هةريَم بدةن و روَلَيان هةبيَت لة ديزاين و دارشتني ئةو ثروَذة طرنطة و بةتايبةتي لة بواري ريَطاوبان بوَ ئةوةش ئاماذةي بة ثروَذةي هيَلي خيراي نيَوان زاخوَ و هةوليَر ــ هةوليَر سنوري ئيران.
لة تةوةريَكي تري ديدارةكةدا وةزيري ثلاندانان ثيَي راطةياندن كة هةريَمي كوردستان هةريَميَكي خامة و بواري كاركردنيَكي زوَري تيَداية دةكريَ كوَمثانياكاني ئةو طروثةش بةشدار بن لة جيَبةجيَ كردني ثروَذةكان لة سةرجةم بوارةكاندا و هةريَمي كوردستانيش دةرطاي والاية بةرووي كوَمثانياكانيان ..
هةروةك هةموو هاوكاري و كار ئاسانيةكي وةزارةي بوَ سةرخستني كارةكانيان نيشاندا بةتايبةتي لةرووي دةستةبةر كردني داتا و ئامار و زانياري لةريَطاي فةرمانطة تايبةتةكاني سةر بة وةزارةتي ثلاندانان ..
14:32 | 2008/4/8 | شوانی
هيمن شوانى فؤتؤ/تيَكؤشةر 15:50:35
لة ضوارضيَوةى ئةو كؤرانةى لة سىَيةمين ثيَشانطةى نيَودةولَةتى كتيَبى دةزطايى المدىَ بؤ ليَثرسراوانى حزبى و حكومى بةريَوةدةضيَت، ئةمرؤ سىَشةممة د.دلَشاد عبدالرحمان وةزيرى ثةروةردةيى هةريَم لة كؤريَكدا
بةناونيشانى "ستراتيذى ثةروةردةو فيَركردن لة كوردستان" بة دوو تةوةرى جيا ئاماذةى كرد بة فةلسةفةى ثةروةردةو طؤرانكارى لة قانونى ثةروةردةيى لة ضوارضيَوةى جىَبةجىَ كردنى سيستةمى نوىَ خويَندن. لةو كؤرةدا كة ذماريةك لة ليَثرسراوانى حزبى و حكومى و سةرثةرشتيارانى ثةروةردةيى و مامؤستايان ئامادةيبون ،سةرةتا وةزيرى ثةروةردة ئاماذةيى بةفةلسةفةى نوىَى ثةروةردة كرد‌و لةو باريةوة ووتى:فةلسةفةى ثةروةردةيى هةريَم جياوازة لةو فةلسةفةيةى كة وةزارةتى ثةروةردةيى عيَراقى بةنيازى دارشتنيَتى ، وتى باوةربوون و بةديموكراسى و بنةماكانى مافى مرؤظ و ليَبوردةيى و ئازادى و مافى هاولاتيبون دةبيَت رةنطداتةوة لة نيَوة ثةرتوكةكانى خويَندن تا مندالاَن و خويندكاران لةسةر ئةو بنةما فةلسةفةية نويَيانةى ثةروةردةيى هةريَم ثةروةردة بكريَن ،زياتر وتى: جياوازى نةتةوةيى و ئاينى كة ثيَشتر لة سيستةمى كؤنى خويَندن هةبوو دةبيَت بنةبر بكريَت ، نابيَت جاريَكى تر لة وانةى ريَزمانى عةرةبى خويندكاريَكى مةسيحى ئايةتيَكى قورئانى شى بكاتةوة.وةزيرى ثةروةردة طةشبينى خؤى نيشاندا كة سيستةمى نوىَى خويَندن بةئاسانى وةرطيراو و جىَبةجىَ دةكريَت ، هؤكارى ئةوةشى طةراندةوة بؤ خواستى مامؤستايان كة خوازيارى طؤرينى سيستةمة كؤنةكة بوون كة بة هؤيةوة ئيستا زؤريَك لة قوتابخانةوة خويندنطا دورة دةستةكان وةك قوتابخانة نمونةيةكانى ناوشاريان ليَهاتوة ،بةوةش وةزيرى ثةروةردة راطةياندن: ئيستا زةمينةسازيةكى طةورةى طؤرانكارى لة سيستةمى ثةروةردة بؤ هةريَم رةخساوة و حكومةتى هةريَميش لة بودجةى خويدا بودجةيةكى باشى بؤ وةزارةتى ثةروةردة تةرخان كردوة.
د.دلَشاد عبدالرحمان بةشيَكى تر‌ى كؤرةكةى تةرخان كرد بؤ ئةو رةخنة نابةجيَيانةى لة ثةروةردةو سيستةمى نوىَ ثةروةردة دةطيريَت ، لة بةشيَكى تر‌ى قسةكانيدا روناكى خستةسةر ئةو دةسكةوتانةى كة لة ضوارضيَوةى ئةو سيستةمة نوىَ بؤ مامؤستايان و حكومةت بةديهاتوة بةتايبةت لة زيادكردنى 125000 هةزار دينار بؤ مامؤستايان و خةرجكردنةوةى كرىَ هاتوضؤو ، بؤ حكومةتيش وةزيرى ثةروةردة راطةياند:بةثىَى ئةو ميكانزمة نويَيةى كة دانراوة بؤ خةرجكردنى كرىَى هاتوضوى مامؤستايان بريَكى زؤرى ثارة بؤ حكومةت طةراوةتةوة لة وانةش نمونةى بة كرىَ مامؤستايانى دهؤك هيَنايةوة كة سالَى رابردوو حكومةت لة ريطةيى بةليَندةرةوة 550 مليؤن دينارى خةرج كرد بؤ طواستنةوةى مامؤستايان، بةلاَم ئةمسالَ كة راستةوخؤ ثارةكة بةمامؤستايان دراوة نزيكةى 209 مليؤن دينار لةو ثارةية بؤ حكومةت طةراوتةوة.
بةخستنةرووى رابؤضونى مامؤستايان و ئامادةبوان و وةلاَمى وةزيرى ثةروةردة كؤتايى بةكؤرةكة هات ، دوابةدواى كؤرةكةش لةلايةن فةخرى كةريم سةرؤكى دةزطايى المدى بؤ رؤشنبيرى و راطةياندن ديارى دةزطايى المدى ثيَشكةش بة وةزيرى ثةروةردة كرا.
10:50 | 2008/4/8 | شوانی

سه‌ختی شاخ و خه‌باتی سیاسی ئه‌مڕۆی عیراق و جیهان و دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و لێهاتوویی خه‌باتگێڕیی كه‌به‌چه‌ند قۆناغێكی ژیانی گه‌یشتۆته ئه‌مڕۆو ئێستا رابه‌رایه‌تی وڵاتێكده‌كات.
ئه‌م پێشه‌نگایه 2 رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان و لایه‌نی حزبی و حكومی ناوچه‌كه سه‌ردانی ئه‌و پێشه‌نگایه‌یان كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ سه‌رۆك تاڵه‌بانی خواست بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه سیاسی و دبلۆماسییه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال هه‌یه‌تی به‌شایه‌تی دۆست و دوژمنانی عیراق و كوردستان له‌پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی له‌ته‌واوی عیراقدا.
10:35 | 2008/4/8 | شوانی

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی .بەیروت11:47:14
له‌دوا رۆژی به‌رنامه‌ی كاری وەفدی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لوبنان كه‌له‌سه‌ر داوای كه‌نیسه‌ی یه‌كێتی مه‌سیحیه ئینجیلیه نیشتمانیه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژی له‌لوبنانه "سه‌ردانی خویندنگەی( مه‌عمه‌دانیه‌ی ئینجیلی) له‌به‌یروتی پایته‌خت كرد كه 1230 خویندکاری كوروكچ له‌قۆناغی دایه‌نگه و خانه‌ی منداڵانه‌وه
هه‌تا قۆناغی دواناوه‌ندی تێدا ده‌خوێنن و 93%ی موسڵمانن و ژماره‌یه‌ك دورزی و مه‌سیحیشی تێدایه"هه‌روه‌ك به‌رێوه‌به‌ری (ولیه‌م ئوینز) راگه‌یاندین: خوێندنی ره‌سمی به‌زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسیه و رۆژانه ته‌نها یه‌ك وانه‌ی عه‌ره‌بی ده‌خوێنرێت و بۆ ئه‌وه‌ی خویندکارە موسڵمانه‌كان له‌رۆشنبیری مه‌سیح شاره‌زابن هه‌فته‌ی وانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاینی مه‌سیحی لە کاتژمیریکدا ده‌خوێنن" <
هه‌ر هه‌مان رۆژ وەفده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌لایه‌ن (نه‌دیم قرتاس)سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی و راگری كۆلیژی پزیشكی له‌لوبنان و ژماره‌یه‌ك له‌یاریده‌ده‌رانی پێشوازیكران و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی له‌لوبنان ئاماده‌یی پیشاندا خولی به‌رده‌وامی مه‌شقكردن بۆ پزیشك وكادیرانی ته‌ندروستی و ئه‌كادیمیه‌كانی كوردستان رێكبخات و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی كه‌نیسه‌ی ئینجیلیش ئاماده‌یی پیشاندا كه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م خولی مه‌شقكردنه رازی بێت" شوێنی خه‌وتن و مانه‌وه بۆ(7)خوندکاری و كادیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات.
سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی له‌لوبنان خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌قامگیری و گه‌شه‌كردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربری و هیوای خواست په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆکەیان و زانكۆكانی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بره‌وی پێبدرێتئه‌و دیداره له‌ماڵی پزیشكی به‌ناوبانگی لوبنانی ئیبراهیم داغر رێكخرا كه یه‌كه‌م پزیشك بوو له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ساڵی 1959 نه‌شته‌رگه‌ری دڵی له‌لوبنان به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجامدا.14:30 | 2008/4/7 | شوانی

فوئاد عوسمان15:41:34
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 7/4 عوسمان شوانی وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له جون دیكسون نوێنه‌ری بنكه‌ی بازرگانی جیهانی كه باره‌گاكه‌ی له نیویۆرك- ه.
له‌دیدارێكدا سه‌ره‌تا جون دیكسون ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوردستان روونكرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت سه‌نته‌ری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر دابمه‌زرێنن.
وه‌زیری پلاندانان دوای ئه‌وه‌ی پشتگیری بۆ پرۆژه‌كه‌یان دووپاتكرده‌وه به‌گرنگییه‌وه باسی له‌و پرۆژه‌یه كرد بۆ خزمه‌تكردنی بازرگانان و به‌ڵێنده‌رانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له‌ڕووی به‌یه‌ك گه‌یشتنی بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بازرگانانی دونیا و ئاڵوگۆڕكردنی شاره‌زایی.
هه‌روه‌ك ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگی بوونی سیسته‌مێكی بانكی پێشكه‌وتوو كرده‌وه بۆ ئه وه‌ش داوای لێ‌كردن یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن بۆ گۆڕینی ئه‌و سیسته‌مه بانكییه كلاسیكییه كه له عیراق و كوردستان كاری پێده‌كرێت.
هه‌روه‌ك داواشی لێ‌كردن دوای ته‌واو بوونی ئه‌و دراسه‌یه‌ی كه بۆ پرۆژه‌كه‌یان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه تاكو له رێگای ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و رێوشوێنی گونجاوی بۆ ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ك هه‌موو كارئاسانییه‌كی خسته‌ڕوو بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان.
11:16 | 2008/4/7 | شوانی

12:29:46
عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی پا‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ل سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری پا‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. دلیر حه‌قی شاوێس ورده‌كاری راپۆرتی ئاماده‌كراوی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ سالی 2008 خوێنده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌تێبینی وپێشنیازه‌كانی لیژنه‌كه كرد له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی هه‌رێم، كه نزیكه‌ی 17 خالی له‌خۆ گرتووه
عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی پا‌رله‌مانی كوردستان ، رێنمایی و راسپارده‌ی پێویستیشی بۆ ده‌وله‌مه‌ندكردنی راپۆرتی لیژنه‌كه‌یان پێشكه‌ش كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه‌پێوسته بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تا ئێستا یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه وبودجه‌ی گشتی هه‌رێمیش به‌یه‌كگتروویی پێشكه‌ش بكرێت و له‌پا‌رله‌مان بریاری له‌سه‌ر بدرێت. هه‌روه‌ك داوای لێ‌كردن كه كاری جدی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا پرۆژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم له‌پا‌رله‌ماندا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان وكاروباری رۆشنبیری پا‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی وه‌زراه‌تی رۆشنبیری، پێشوازی له وه فدێكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه كرد. له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، وه فدی باڵای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری چۆنیه‌تی دانان ودابه‌شكردنی بودجه‌ی وه‌زاره‌ته كه ى بۆ ساڵی 2008 روونكرایه‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئارێز عبدالله سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان وكاروباری رۆشنبیری په‌رله‌مانه‌وه داوا له‌شاندی وه‌زاره‌ت كرا،چۆنیه‌تی دانانی خه‌رجیه‌كانی بودجه‌ی ساڵی 2008 رونبكاته‌وه له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم، رایگه‌یاند: خه‌مڵاندنی بودجه‌ی ئه‌مساڵمان له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای وه‌زاره‌ت و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه تازه دامه‌زراوه‌كان بووه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پێشنیازی خۆمان بۆ كاروچالاكییه‌كان خستۆته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم. هه‌ر له‌كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا فه‌له‌كه‌ددین كاكه‌یی وه‌زیری رۆشنبیری رایگه‌یاند: پێویسته په‌رله‌مان داوا له‌حكومه‌ت بكات، بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌شاری كه‌ركوك وناوچه تازه رزگاركراوه‌كانی دیكه ته‌رخان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت زیاتر په‌ره به‌و ناوچانه بدرێت له‌گشت روویه‌كه‌وه كه په‌یوه‌سته به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه. دواتر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی شاندی وه‌زراه‌تی رۆشنبیری وه‌ڵامی سه‌رجه‌م تێبینی وسه‌رنجه‌كانی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر شێوه‌ی دارشتنی بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان درانه‌وه‌و ئه‌وه‌شیان روونكرده‌وه، كه پێویسته بیر له‌وه بكرێته‌وه، كه گرنگیه‌كی تایبه‌ت به‌بواری سینه‌ما بدرێت و تا كه‌رتی تایبه‌تی جێ خۆی ده‌گرێت كه‌رتی گشتی هاوكاربێت بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان. جێی ئاماژه بۆكردنه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌ئێستادا زیاتر له3800 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌و داواشیكردووه 300 تا400 میلاكی دیكه‌شی بۆ دامه‌زرێنن و 11 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌یه‌و جگه له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم وه‌زاره‌تی ناوبراو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی گه‌رمیان وتوركمان وسریانی كردۆته‌وه.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 1 له 4 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو