03:15 | 2008/6/23 | رێبەر
بیتهۆڤن له ژیانی خۆیدا توانیویه‌تی گه‌لێك داهێنانی نۆی له بواری مۆزیكدا پێشكه‌ش به جیهان بكات
ناوی راسته‌قینه‌ی (لۆدڤیگ ڤان بیتهۆڤن) ه و له نێوان سالاَنی 1770-1827 دا ژیاوه ، ئه‌م ئاواز دانه‌ره بلیمه‌ته به ره‌گه‌ز ئه‌ڵمانیه‌و له شاری (بۆن) له ساڵی 1770 له ئه‌ڵمانیا چاوی به دنیا هه‌ڵهێناوه، بتهۆڤن به‌یه‌كێك له‌كه‌ڵه بلیمه‌ته‌كانی ئاواز دانان داده‌رێت له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا و خاوه‌نی گه‌لێك شاكاری میوزیكی نه‌مره‌و به كۆڵه‌كه‌ی مۆزیكی كلاسیك داده‌نرێت له جیهاندا .ئه‌و ناوداره یه‌كه‌م كاری مۆزیكی خۆی له ته‌مه‌نی هه‌شت سالاَندا پێشكه‌شی جیهانی ئاواز‌و هونه‌ر كردووه . بیتهۆڤن خاوه‌نی نۆ سه‌مفۆنیاو پێنج پارچه ئاوازی ناسكه كه به ئامێری پیانۆ ده‌ژه‌نرێن، له‌گه‌ڵ چه‌ند پارچه مۆزیكێكی دیكه به ئامێری كه‌مان ، ئه‌و كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌یه خاوه‌نی گه‌لێك ئاوازی جوان جوانه كه وه‌ك پێشه‌كی بۆ (ئۆپێرا) دای ناون ، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م بلیمه‌ته له‌ته‌مه‌نی 30 سالیدا بیستنی خۆی له ده‌ستدا هه‌رچه‌نده ئه‌و گوێگرانیه نه‌ی توانی چۆك به‌م پیاوه دابدات له جیهانی ئاواز و هونه‌ردا، به‌ڵكو ئه‌و ماوه‌یه له ژیانیدا به داهێنان و كاری جوان ناسراوه . جوانترین شاكاره‌كانیشی سه‌مفۆنیای پێنج و شه‌ش و نۆیه.
یه‌كه‌م كه‌س كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بتۆڤن هه‌بووه و به جیهانی ئاواز‌و مۆزیكی ناساند باوكی بوو، ئه‌م ناوداره له ژیانیدا توشی گه‌لێك چه‌رمه‌سه‌ری و ناخۆشی هاتوه ، له ته‌مه‌نی لاوێتدا بوو كاتێك دایكی له‌پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا به‌جێی هێشتو دواین ماڵئاوای لێ‌كرد ، پاشان ئه‌و له‌دوای دایكی له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا ئه‌ركی به‌خێوكردنی خێزانی كه‌وته ئه‌ستۆ، ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو كه‌نه‌ی توانی ئه‌وگه‌شته بۆ ڤییه‌نا بكات كه هه‌میشه خه‌ونی پێوه‌ده‌بینی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه ڤییه‌ننا به پایته‌ختی مۆزیك داده‌نرا . پاشان له‌ساڵی 1827 دا گه‌وره‌ترین خه‌ونی هاته‌دی كاتێك سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری بۆن ناردی بۆ ڤییه‌ننا و له له سه‌رده‌ستی (هایدن)ی مۆزیك ژه‌ن به شێوه‌كی ئه‌كادیمی ده‌ستی به خوێندنی مۆزیك كرد و پاشماوه‌كیش له‌گه‌ڵ هایدندا سه‌باره‌ت به هونه‌ری مۆزیك به‌هۆی جیاوازی بیروراوه روبه‌ِروی هه‌ندیك كێشه‌بوه‌وه ، به‌ڵام كاتێك (هایدن) چو بۆ شاری له‌نده‌ن ناچار بوو له‌لای هه‌ندێك مامۆستای دیكه‌ی وه‌كو (سالێری‌و شینك وئه‌لبێرت بیرگر) بخوێنیت كه هۆكاریك بون له‌سه‌ر دروستكردنی كه‌سایه‌تی هونه‌ریی بتۆڤن . بۆیه له پاشدا هه‌وڵیدا ڕێچكه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ خۆی دروست بكات وه‌ك ئاواز دانه‌رێك له پایته‌ختی مۆزیكدا .
بیتهۆڤن له ژیانی خۆیدا توانیویه‌تی گه‌لێك داهێنانی نۆی له بواری مۆزیكدا پێشكه‌ش به جیهان بكات به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی بیتنی له ده‌ست دا و هه‌میشه ئازاره‌كای ناخی خۆی له رێگه‌ی مۆسیقاوه ده‌ربڕیوه‌و زۆرجاریش بیری له خۆكوشتن كردوه‌ته‌وه له‌به‌ر ناخۆشی ژیانی به‌لاَم ئازایانه توانیویه‌تی زاڵ‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و هه‌سته‌داو بكۆرێت بۆ داهێنان و وه‌ك ده‌رمانێكیش چاره‌سه‌ری ئازاره ده‌رونییه‌كانی خۆی پێ بكات . بیتهۆڤن هه‌ندێك جار به‌م شێوه‌یه گوزارشتی له ئازاره‌كانی خۆی كردوه‌و ده‌ی وت "ئای له‌و ئازاره سه‌خته‌ی كاتێك كه‌سێك له پاڵمدایه‌و گۆێ له ده‌نگی شمشاڵیك ده‌گرێت و منیش توانای بیستنیم نییه وه‌یاخود گوێی له ده‌نگی شوانێكه گۆرانی ده‌ڵێت و من نای بیستم " به‌لام ئه‌و ئازار‌و ناخۆشییه‌ی ژیانی ئه‌و نه‌مره زۆری نه‌خایاندو پاش ئه‌وه‌ی گه‌نجیینه‌یه‌كی پرٍ له گه‌وهه‌ری له مۆزیكی كلاسیك‌دا به‌جێهشت و خۆی وه‌ك ئالاَیه‌كی هه‌میشه شه‌كاوه له جیهانی مۆزیكدا ناساند ، گیانی پر له ناسۆری له 1827 دا‌و له ته‌مه‌نی 57 ساڵیدا به ئارامی له گڵكۆنراو بۆ جیهانی نه‌براوه‌ی پڕ له سه‌مفۆنیاو ئاوازی گه‌ردوونیی ماڵئاوایی لێكردین .
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 1 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو