03:10 | 2008/6/23 | رێبەر
ئاشقێکی رۆژنامەی { کوردستانی نوێ } زیاتر لە 4000 ژمارەی کوردستانی نوێی سوتاند
هاولاَتییه‌كی دانیشتوی شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ژماره‌ی (0)ی رۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ) وه‌ك و ئاشقه‌كی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ دابووه و زیاتر له چوار هه‌زار ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی كۆكردۆته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی مشكه‌وه جگه له ژماره سفر سه‌رجه‌م ژماره‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی سوتاند.
ئه‌و هاوڵاتییه كه ناوی (ئیسماعیل عه‌بدولڕه‌حمانه) سه‌باره‌ت به سوتاندنی ئه‌و ژمارانه‌ی كوردستانی نوێ به سبه‌ی وت: "ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هه‌ولێر بوو رۆژانه زۆر به ئاسنی رۆژنامه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌كه‌وت دوایی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر نامینێ من وازم له كوردستانی نوێ نه‌هێنا و هه‌فتانه سه‌ردانی شاری كۆیه‌م ده‌كرد و به كتێبخانه‌یه‌كم وت: هه‌فتانه سه‌رت لێ ده‌ده‌م هه‌موو ژماره‌كانی (كوردستانی نوێ) م بۆ دانێ هه‌رچه‌نده كتێبخانه‌كه بۆی داده‌نام، به‌لاَم زۆرجار فێڵی لێ ده‌كردم و وای من ته‌واو نیم بۆیه هه‌ندێك جار خاوه‌ن كتێبخانه ده‌ی وت: رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ نه‌ماوه ده‌بێت بچم بۆت بكڕمه‌وه لای ئیشتراكه‌كانم بۆیه جارهه‌بووه بۆ یه‌كدانه 10دیناری لێم وه‌رده‌گرتم، من ده‌مزانی درۆیه‌و فێڵم لێ ده‌كات به‌لاَم گوێم پێنه‌ده‌دا، چونكه كێشه‌ی من له‌وه گه‌وره‌تر بوو كه خه‌فه‌ت بۆ پاره‌بخۆم".
ناوبراو وتیشی: "من ده‌بوو هه‌موو جارێك رۆژنامه‌كه بێنمه‌وه هه‌ولێر و به له ماڵ بیخوێنمه‌وه ده‌شمزانی به‌و رۆژنامانه‌وه ده‌ستگیربكرێم روَحم له‌سه‌ر دنیا نامینێ، به‌لاَم الحمدالله توانیم هه‌مووجارێك بیان هێنم و له‌ماڵ بیانخوێنمه‌وه".
عاشقه‌كه‌ی كوردستانی نوێ ئه‌وه‌شی وت: له‌وانه‌یه نزیكه‌ی ( 400) ژماره‌ی كوردستانی نوێ به‌ده‌ستم نه‌گه‌شتبێ له‌به‌ر هه‌ندێك كات و بارودۆخ. رۆژنامه‌كان گه‌لێك زۆر بووبوون بۆیه كردبوومه ناو فه‌رده و ناو كانتۆر له‌ناو مه‌غزه‌نی ماڵ دامنابوون.
ئیسماعیل وتی: "خێزانه‌كه‌م بینی بووی فه‌رده‌ی ئارده‌كه كون بووه و شكی كرد بوو كه مشك له ژوره‌كه هه‌یه دوایی گه‌ڕان له‌ناو ژوره‌كه ده‌ركه‌وت مشكه‌ك به‌خۆیی و پێنج بێچوی له‌ناو رۆژنامه‌كانه، خێزانم وتی: ده‌بێت ئه‌و رۆژنامانه بسوتێنی منیش خۆم زۆرم پێ‌ناخۆش بوو كه ئه‌و رۆژنامانه بسوتێنم، به‌لاَم له‌به‌ر خاتری مشكه‌كان نه‌وه‌ك له‌ناو ئه‌و رۆژنامانه‌فێری گه‌نده‌ڵی و دووبه‌ره‌كی بن و به‌ده‌ردی ئێمه بچن و یه‌كێك له‌مشكه‌كان خیانه‌ت بكا‌و له‌ناكاو پشیله‌ك بێنێته‌سه‌ریان. هه‌رچه‌نده مشكه‌كان زیانیان به رۆژنامه‌كان نه‌گه‌یاندبون". ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: "ته‌نیا ژماره (0)م نه‌سوتاند خۆشه‌ویستیم بۆ ژماره(0) وه‌ك جارانه".

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 2 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو