03:04 | 2008/6/23 | رێبەر
ئافره‌ته‌كه‌ش وه‌ك هه‌ر گرێبه‌ستێكی هاوسه‌رگیری ئاسایی ده‌توانێت داوای ماره‌یی و نه‌فه‌قه و شتی له‌و بابه‌ته له‌پیاوه‌كه بكات.

دوای زه‌واجی مسیار و زه‌واجی مصیاف و زه‌واجی مه‌حارم "ئێستا له‌سعودیه زه‌واجێكی نوێ په‌ره‌ی سه‌ندوه ئه‌ویش زه‌واجی (وناسه)یه.
"ئه‌م جۆره‌ی زه‌واج به‌پێی رێگه‌پێدراوێكی شه‌رعی "پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پیاوێكی به‌ساڵاچو له‌گه‌ڵ كچێك یان بێوه‌ژنێك كه له‌ته‌واوی توانای كاركردن و خزمه‌تكردندابێت به‌مه‌رجێك پیاوه‌كه مافی موعاشه‌ره‌ی جنسی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت"
ئه‌م پیاوه به‌ساڵاچوانه به‌پێی ئه‌و گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریه ره‌سمیه‌ی كه حكومه‌تی سعودیه دوای وه‌رگرتنی فه‌توا له‌ده‌سته‌ی باڵای فه‌توای ئه‌و وڵاته په‌سه‌ندی كردوه، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای خزمه‌تكردن و گاڵته‌وگه‌پ و منداڵ به‌خێوكردن له‌ئافره‌ته‌كه بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای كاری جنسی لێبكات"
ئافره‌ته‌كه‌ش وه‌ك هه‌ر گرێبه‌ستێكی هاوسه‌رگیری ئاسایی ده‌توانێت داوای ماره‌یی و نه‌فه‌قه و شتی له‌و بابه‌ته له‌پیاوه‌كه بكات.
زانا ئاینیه‌كانی سعودیه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كچانی سعودیه به‌ته‌مه‌ندا چوون و شانسی زه‌واجیان نه‌بووه یان ته‌ڵاقدراون و بێوه‌ژنن" بۆیه ئه‌م جۆره زه‌واجه به‌كارێكی شه‌رعی و گونجاو ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌و پیاوه‌پیرانه ببنه په‌رژینێك بۆ ئه‌و قه‌یره‌كچ و بێوه‌ژنانه"له‌هه‌مان كاتیش‌دا ترسی شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ش به موعاشه‌ره‌ی جنسی نابێت چونكه عاده‌ته‌ن ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌م جۆره زه‌واجه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده به‌ساڵاچوون كه توانای جنسیان نه‌مابێت یان ئێجگار لاواز بووه.

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 3 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو