02:50 | 2008/6/23 | رێبەر
ژنه ئه‌كته‌ر ئه‌نجیلینا جۆلی پله‌ی سێیه‌م‌و مێرده‌كه‌یشی براد بیت پله‌ی ده‌یه‌می به‌ده‌ستهێنا.
بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك‌و بۆ پێنجه‌مین جار، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی تۆكشۆ ئۆپرا وینفری یه‌كه‌می ریزبه‌ندی 100 كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی جیهانی به‌ده‌ستهێنایه‌وه.
ئه‌و ریزبه‌ندییه ، كه‌گۆڤاری فۆربسی ئه‌مه‌ریكا بڵاویده‌كاته‌وه، ئه‌مساڵ چه‌ندین ژن‌و مێردی له‌به‌ناوبانگه‌كانی هۆلیۆد له‌خۆگرتبوو، ژنه ئه‌كته‌ر ئه‌نجیلینا جۆلی پله‌ی سێیه‌م‌و مێرده‌كه‌یشی براد بیت پله‌ی ده‌یه‌می به‌ده‌ستهێنا. هه‌ردوو گۆرانیبیژ بیونسی نۆلز‌و ژنه‌كه‌ی جای زی پله‌ی چواره‌م‌و حه‌وته‌میان به‌ده‌ستهێنا.
یاریزانی گۆلفی ئه‌مه‌ریكا تایگه‌ر ودز پله‌ی دووه‌م‌و دێڤید بێكهامی یاریزانی ئینگلیزی پله‌ی پێنجه‌میان به‌ده‌ستهێنا.
دیاریكردنی پله‌كان به‌پێی داهاتی ساڵانه‌ی كه‌سه‌كه ده‌بێت، هه‌روه‌ك هۆكاری تری وه‌كو بایه‌خدانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌ناوداره‌كه رۆڵ ده‌بینێت له دیاریكردنی ئه‌و ریزبه‌ندییه.
ساڵی رابردوو، ئۆپرا 275ملیۆن دۆلار داهاتی بووه، ودز 115 ملیۆن دۆلار، نۆلز 80 ملیۆن دۆلار، بێكهام 50 ملیۆن دۆلار، هه‌رچه‌نده داهاتی جۆلی له‌و ساڵه‌دا 14 ملیۆن دۆلار‌و داهاتی مێرده‌كه‌یشی 20 ملیۆن دۆلار بووه، به‌ڵام جه‌ماوه‌رێتی هه‌ردوو ئه‌كته‌ره‌كه وایكردووه له ریزبه‌ندی ناوداره‌كانی گۆڤاره‌كه‌دا بمێننه‌وه.

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 4 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو