01:49 | 2008/6/10 | رێبەر
ژنێك : ئەو رۆژەی شوومکرد پیاوەکەم پێی وتم ئەگەر تۆرای نەیەیتەوە بۆ لام
پیاوێك : بەرای من تۆران بەردی بناغەی تەلاقە لە نێوان ژن و پیاودا
ئا/ نه‌وزاد سه‌نگاوى
یه‌كێك له‌و دیارده باوانه‌ى هه‌تا ئێستا له‌ناو خێزانه‌كانى كۆمه‌ڵى ئێمه‌دا هه‌یه دیارده‌ى تۆرانه واته، جێهێشتنى مالڕ له‌لایه‌ن ژنه‌وه‌و گه‌ڕ‌انه‌وه‌ى بۆ ماڵى باوكى‌و تۆرانى له‌پیاوه‌كه‌ى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌م، رێپۆرتاژه‌مان ئه‌نجام دا له‌نێوان ژنان‌و پیاوان بۆ زانینى هۆكاره‌كانى رودانى ئه‌م دیارده‌یه.
سه‌ره‌تا شنه محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 22 سالڕ كه‌ماوه‌ى 3ساڵه له‌ژیانى هاوسه‌رێتى دایه ئه‌وپێى وابوو زۆر جار حاڵى نه‌بوون له‌نێوان خێزانه‌كاندا ئه‌بێته هۆى رودانى تۆران‌و دروست بوو شه‌ڕ‌و ئاژاوه له‌ناوخێزاندا تۆران ژن‌و پیاو لێى به‌رپرسیاره، كازم حسێن ته‌مه‌ن 30 سالڕ فه‌رمانبه‌ر وتى: كه ژن تۆرا ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ى هه‌یه له‌به‌ینى ژن‌و پیاودا به‌ره‌و لاوازى ده‌چێت‌و پیاوه‌كه‌ى وه‌كو جاران به‌چاوى پرخۆشه‌ویستیه‌وه لێى ناڕ‌وانێ.
تریفه‌ى ته‌مه‌ن 25سالڕ‌و مامۆستا پێى وایه
له‌م رۆژگاره‌دا ژیان هێنده قورس بووه داخوازى ژن له‌پیاوه‌كه‌ى سه‌باره‌ت به‌كڕ‌ینى شتومه‌كى مالڕ‌و ده‌ست كورتى پیاو، زۆرجار ئه‌بێته هۆى ده‌نگه‌ده‌نگ له‌نێوانیاندا‌و به‌شه‌ڕ كۆتایى دێت، كاتێكیش ژن ره‌نگه لێدان بخوات‌و له‌ماڵه‌وه هه‌ڵبێت له‌ترسی پیاوه‌كه‌ى. من ژنى وا ئه‌زانم كه تۆراوه هه‌تا ئێستا پیاوه‌كه‌ى نه‌چووه‌ته‌وه به‌دوایدا‌و ئاماده‌ش نییه ته‌ڵاقى بدات.
سروه ره‌حیم ته‌مه‌ن 20 سالڕ وتى: كاتێك پیاوه‌كه‌م هاته داوام‌و شوم پێكرد پێى وتم ئه‌گه‌ر توڕ‌ه بوم وه‌ڵامم مه‌ده‌ره‌وه به‌ڵام هه‌ركاتێك بتورێیت نایه‌مه‌وه به‌دواتا، كامه‌ران ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 26سالڕ پێى وابوو تۆران دیارده‌یه‌كى زۆر ناشیرینه‌و زۆرم رق له‌م دیارده‌یه تا ئێستا چه‌ند جارێك خێزانه‌كه‌م تۆراوه خه‌تاى منى تیانه‌بوه خه‌تاى دایكى خێزانه‌كه‌م بوه هه‌موو كات كچه‌كه‌ى هان ئه‌دا په‌ڵپم پێ بگرێ، هه‌میشه ژیانى لێ تێك ئه‌داین ناچار بۆم به‌ماڵی باوكى بڵێم ئه‌گه‌ر ژنى منه با لاى من بێت ئه‌گه‌ر ده‌ستان لێ به‌رنابێت بۆ خۆتان.
ره‌مه‌زان حه‌مه‌خان وتى زۆرجار گوێرایه‌لڕ نه‌بوونى ژن بۆ پیاوه‌كه‌ى‌و له‌قسه‌ده‌رچوونى ئه‌بێته هۆى تۆران.
ئه‌كبه‌ر محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 49سالڕ وتى به‌راى من به‌ردى بناغه‌ى ته‌ڵاق تۆرانه كه ژن فێرى تۆران بوو یه‌كجارى زه‌حمه‌ته ئیتر پیاو ناوێرێت پێى بڵێ پشتی چاوت برۆیه، یه‌كسه‌ر مالڕ به‌جێدێڵێ‌و ده‌ڕ‌واته‌وه، بۆیه پێم وایه ئه‌گه‌ر ژن پیاوى بووێت قه‌ت ناتۆرێ بۆ ئه‌وه‌ى رێز له‌به‌ینى ژن‌و پیاودا هه‌بێت ده‌بێت هه‌ندێك شت له‌یه‌ك قبولڕ بكه‌ن ئه‌گه‌ر نا، ناتوانن هه‌تا سه‌ر به‌یه‌كه‌وه بژین.
چنار خه‌لیل ته‌مه‌ن 24سالڕ ئه‌ڵێت له‌ژیانم دا یه‌كجار تۆراوم‌و پیاوه‌كه‌شم خۆش ده‌وێت ئه‌و جاره‌ش خه‌تاى خوشكى پیاوه‌كه‌م بوو زۆر مونافه‌سه‌ى ده‌كردم له‌سه‌ر شتێكى بچوك دنیاى لێ پڕ‌ده‌كردم، لاى خزمه‌كانیان زه‌مى ده‌كردم خه‌سومى لێ هان ئه‌دام ناچارى كردم به‌پیاوه‌كه‌م بڵێم. بمبه‌ره‌وه ماڵى باوكم‌و مردن زۆر له‌م ژیانه خۆشتره، ئه‌و جاره‌ش رۆیشتمه‌وه نه‌گه‌ڕ‌امه‌وه هه‌تا پیاوه‌كه‌م ماڵى بۆ جیاكردمه‌وه ئینجا رۆیشتمه‌وه سه‌رماڵى خۆم‌و له‌و كاته‌وه بچوكترین كێشه‌م نه‌بوه بۆیه من پێم وایه زۆر جار كه‌سی سێیه‌م كێشه‌ت بۆ دروست ده‌كات ئه‌گه‌ر نا بۆ كێشه رووده‌دات.
پرشنگ ته‌مه‌ن 45سالڕ وتى له‌م سه‌رده‌مه‌دا دیارده‌ى ژن به‌ژن كه‌م بۆته‌وه له‌سه‌رده‌مى ئێمه‌دا زۆرجار تۆران به‌هۆى ژن به‌ژنه‌وه بوه، من له‌حالڕ‌و ماڵى خۆم دا كێشه‌م نه‌بوه، خوشكى هاوسه‌ره‌كه‌م كه ئه‌كاته ژنى براكه‌م كێشه‌یان هه‌بوه‌و تۆراوه، مه‌جبور ماڵى باوكم هاتون منیان بردۆته‌وه بۆ لاى خۆیان‌و ئه‌یان وت كچى ئه‌وان به‌كوڕ‌ى ئێمه رازى نابن ئێمه‌ش پێیان رازى نابین، من له‌بیرمه‌و زۆرجار بوه ژن‌و پیاوێك كێشه‌یان نه‌بوه ماڵه‌كه‌ى ئه‌ولا كچى ئه‌م ماڵه‌یان ته‌ڵاق داوه ژیان له‌ئه‌میش تێكچوه ته‌لاق دراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى بچوكترین كێشه له‌نێوانیاندا هه‌بووبێت به‌راى من ئه‌مه گه‌وره‌ترین تاوانه كه هه‌تا ئێستا ئه‌م دیارده‌یه بوونى هه‌یه به‌ڵام ئاراس عه‌لى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ته‌نها به‌س ژن ناتۆرێت وتى چه‌ندین پیاوم دیوه تۆراوه ماڵى بۆ ژنه‌كه‌ى جێهێشتوه به‌هۆى نه‌گونجاندنیان‌و له‌ماڵى خه‌ڵكى تردا سه‌رى ناوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها وتى به‌ڕ‌اى من زۆرجار پیاو كه بیه‌وێت بیكات به‌دوو ژن ئه‌وا ژنى یه‌كه‌مى تۆراوه به‌هۆى رازى نه‌بوونیه‌وه، هه‌روه‌ها وتى زۆرجار دلڕ پیسى له‌نێوان ژن‌و پیاودا تۆرانى به‌دواوه بووه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر پیاو دڵى پیس بوو رێگه نادات به‌ژنه‌كه‌ى له‌ده‌رگا سه‌ر بێنێته ده‌ر، ئه‌وا بوه‌ته هۆى دروست بوون كێشه یان دڵپیسى ژن واى له‌پیاوكردوه نه‌وێرێت به‌كچێك بڵێت جوانه، ژنه‌كه‌ى پێى وتوه تۆ حه‌زت لێیه‌تى ئه‌وا من ئه‌رۆم بڕ‌ۆ ئه‌و بهێنه، بۆیه من پێم وایه ته‌نها رێز‌و خۆشه‌ویستى به‌ربه‌ستی مانه‌وه‌ى ژن‌و مێرده له‌یه‌ك خێزاندا.
ئه‌نجام: له‌ئه‌نجامدا گه‌یشتینه ئه‌وه‌ى هه‌تا دیارده‌ى ژن به‌ژن‌و گه‌وره‌به‌بچوك‌و هه‌ژارى‌و كێشه‌ى نیشته‌جێ بوون، نه‌مانى رێز‌و خۆشه‌ویستى له‌چوارچێوه‌ى خێزانه‌كاندا، گوێ نه‌دانى ژن‌و مێر به‌یه‌كترى‌و نزمى ئاستى وشیارى و رۆشنبیرى له‌خێزان‌و ناو كۆمه‌ڵگه‌ى مابێ خۆماندا ئه‌وا ئه‌م دیارده‌یه زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ‌وس ده‌بێته هۆى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزان، به‌پێچه‌وانه‌وه چاكردنى ژیانى خه‌ڵك‌و دابینكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێ بون‌و چاندنى رێز‌و خۆشه‌ویستى كۆله‌گه‌ى راگرتنى سه‌قفى خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌یه.

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 8 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو