01:21 | 2008/6/10 | رێبەر
لە سەدا { 30 } کچان لە پێنج ساڵی رابردوو وازیان لە خوێندن هێناوە

تۆڕ‌ى ئاسایشى نێوده‌وله‌تى ئاشكراى كرد له عراق به هۆى ترسی رفاندن و تیرۆر رێگه له كچان ده‌گیرێت له‌وه‌ى بچنه‌وه بۆ خوێندنگه بۆیه مه‌ترسی ئه‌وه دروست بوه نه‌وه‌یه‌كى نه‌خوێنده‌وار له كچان و ژنانى عراق بێته كایه‌وه..
به‌پێى راپرسیه‌ك كه تۆری ئاسایشى نێوده‌وله‌تى بڵاوى كردۆته‌وه و رێكخراوێكى ژنان سازى كردوه : ژماره‌یه‌كى زۆر له كچانى عراق ناچار بون له ماوه‌ى پێنج ساڵى پێشوو دا واز له خوێندن بێنن كه به له‌سه‌دا (30) مه‌زه‌نده ده‌كرێت .
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردوه ئه‌و كچانه به هۆى كه‌مده‌رامه‌تى و نه‌ریت و هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى به هۆى بارى ناهه‌موارى ئاسایشه‌وه له خوێندن دور كه‌وتونه‌ته‌وه به تایبه‌ت كه تیرۆریستان كچان ده‌رفێنن و به‌رامبه‌ر به پاره ئازادیان ده‌كه‌ن .
به‌پێى ئه‌و ئاژانسه وازهێنانى كچان له خوێندن هه‌ره‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌یه بۆ ئاینده و له‌وانه‌یه به هۆیه‌وه نه‌وه‌یه‌كى نه‌خوینَده‌وار له عراق سه‌رهه‌ل بدات .
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 9 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو