02:08 | 2008/6/9 | رێبەر
كۆبونه‌وه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و ئازاره جه‌سته‌ییه‌كان له‌سه‌ر ژنان هۆكاری په‌نابردنی به‌شێكیانه بۆ خۆكوشتن

كۆبونه‌وه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و ئازاره جه‌سته‌ییه‌كان له‌سه‌ر ژنان هۆكاری په‌نابردنی به‌شێكیانه بۆ خۆكوشتن
ئا: شیروان زیاد
"یه‌كێك له‌هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كانم له‌كاتی عاده‌بووندا خۆی سووتاندن‌و گیانی له‌ده‌ستدا عاده‌بوون وا له‌ئافره‌ت ده‌كات كه‌ئه‌قڵ و بیروهۆشیان له‌ده‌ست بده‌ن" نیگاری ته‌مه‌ن 26 ساڵ وایوت.
به‌پێی وته‌ی به‌شداربوانی ئه‌م به‌دواداچونه سوڕی مانگانه كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر باری ده‌رونی ئافره‌تان‌و چه‌ند پسپۆرێكی ده‌رونی‌و نه‌خۆشیه‌كانی ئافره‌تانیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه ڕێژه‌یه‌كی دیاری ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا ئه‌وكاره‌یان كردووه.
نیگار وه‌ك كچێك باس له‌وه‌ده‌كات كه‌زۆرجار له‌تاو ئه‌وئازاره له‌كاتی سوڕی مانگانه‌یدا ڕووبه‌رووی ده‌بێته‌وه شوێنێكی خۆی زامدار ده‌كات تائازاره‌كه‌ی بیر بچێته‌وه.
لاوێن عبدالله، خوێنكاری په‌یمانگا، پشتڕاستی ئه‌و وته‌یه‌ی نیگار ده‌كاته‌وه‌و باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ئاستی ئه‌و ئازاره له‌هه‌ندێك له‌ئافره‌تاندا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ببورێته‌وه‌و بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ئاگای له‌خۆی نه‌مێنێت به‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی ده‌رونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر بچوك كاریگه‌ریه‌كی زۆری لێده‌كات‌و ڕه‌نگه بكاته ئاستی بیركردنه‌وه له‌خۆكوشتن.
ئاستی ئازاڕی سوڕی مانگانه له ئافره‌تێكه‌وه بۆ ئافره‌تێكی تر ده‌گۆڕێت به‌ڵام به‌گشتی پزیشكه‌كان پێیانوایه ئه‌و ئازاره له‌گه‌ڵ چونه قۆناخی هاوسه‌رێتی‌و شوكردنی كچانه‌وه كه‌متر ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌رچی به‌شێك له‌ئافره‌تان ئازاره‌كه‌یان به‌هه‌مان ئاستی جاران ده‌مێنێت.
چنار چاپوكی، 17 ساڵ، بۆچونێكی تری هه‌یه، ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه وه‌ك دیارده‌یه‌ك ڕه‌تناكاته‌وه‌و باس له‌وه‌ده‌كات به‌سه‌رهاتی چه‌ندین ئافره‌تی بیستووه له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا خۆیان له‌ناوبردووه به‌ڵام پێیوایه ئافره‌تان ده‌توانن به‌سه‌ر خۆیاندا زاڵبن‌و نه‌هێڵن كێشه‌یه‌كی بچوك ژیانیان لاتاڵ بكات.
په‌یامنێره‌كه‌ی هاوڵاتی له‌كاتی دواندنی چه‌ندین كچدا ئه‌وه‌ی بۆده‌ركه‌وت كه‌زۆرێكیان زیاتر له‌چیرۆكیان لایه له‌وڕووه‌وه كه خۆیان یان هاوڕێیه‌كی كچیان له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه‌به‌شێكی كچان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا جگه له‌ئازاری جه‌سته‌یی به‌ده‌ست ده‌یان ئازاری ده‌رونی‌و كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تیه‌وه ده‌ناڵێنن، كه‌به‌بۆچونی ده‌روونناسان كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌و ئازاره پێكه‌وه هۆیه‌كی سه‌ره‌كیه بۆ په‌نابردنی هه‌ندێك له‌و كچانه بۆ خۆكوشتن.
ئه‌ڤین، 17 ساڵ، یه‌كێكه له‌وكچانه‌ی كه‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو جیاوازی هه‌یه له‌و بۆچونانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌وه‌تا ئه‌و له‌كاتێكدا كه‌باس له‌وه‌ده‌كات هه‌موو مانگێك ئازارێكی زۆر زۆر له‌كاتی هاتنی سوڕه‌كه‌یدا ڕووبره‌ووی ده‌بێته‌وه به‌ڵام ده‌ڵێت "هه‌رگیز هه‌وڵم نه‌داوه زیان به‌خۆم بگه‌یه‌نم‌و هه‌موو كاتێكیش وویستومه كۆنترۆڵی خۆم بكه‌م، چونكه ده‌بێت كچ وره‌ی زۆر له‌و شتانه به‌رزتربێت".
ئه‌گه‌ر ئازاری سوڕی مانگانه بۆ ئه‌و كچ‌و ژنانه‌ی كه ته‌مه‌نێكیان تێپه‌ڕاندووه به‌رده‌وام مایه‌ی نیگه‌رانی‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر بێت ئه‌وه بۆ ئه‌و كچانه‌ی كه تازه باڵغ ده‌بن‌و به‌و ئازاره ئاشنا ده‌بن زیاتر ڕووبه‌روی ئازار‌و نیگه‌رانی ده‌بنه‌وه.
ساوێن خوێندكارێكی پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندیه‌و به‌شه‌رمێكی زۆره‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌دوێت، ئه‌و ده‌ڵێت "هه‌ر ئافره‌تێك تووشی ئه‌م سووره ده‌بێت هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌وكاته تووشی دڵ تێكه‌ڵهاتن ده‌بێ و هیچی بۆ ناخورێ ئازارێكی زۆریشی ده‌بێ و عه‌سه‌بی و توند ده‌بێ و ده‌موچاوی گرژومۆن ده‌بێ و هۆش و بیری لای هیچ شتێك نامێنێ".
بۆزیاتر ئاشنا بوون به ئازاری عاده‌بوون و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی كچان هاوڵاتی بۆچونی چه‌ند ده‌رونناسێكی وه‌رگرت، له‌وه‌نه عزه‌ت جه‌لال وه‌ك پسپۆرێكی ده‌رونی كه هه‌مانكات مامۆستای به‌شی ده‌رونناسی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی ڕانیه‌یه، باس له‌وه‌ده‌كات به‌پێی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بونیه‌ی جه‌سته‌ییان لاوازه به‌ر له‌سووری مانگانه باری ده‌رونیان تێكده‌چێت تائه‌و ئاسته‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌خودی خۆی‌و ده‌وروبه‌ری‌ده‌نوێنێت.
ئه‌و پسپۆڕه ده‌رونییه له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه‌به‌شێك له‌ئافره‌تان له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا ڕووبه‌روویان ده‌بێته‌وه سه‌رجه‌م هۆكاره‌كان ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ نه‌بوونی زانیاری‌و هۆشیاری پێویست لای ئه‌و ئافره‌تانه.
به‌ڵام د. رێزان ئیسماعیل وه‌ك پزیشكێكی نه‌خۆشیه‌كانی ژنان كێشه‌كه له‌ڕوانگه‌یه‌كی زانستی‌و
فسیۆلۆجیه‌وه لێكده‌داته‌وه‌و باس له‌وه‌ده‌كات سوڕی مانگانه هێڵكی جیاكه‌ره‌وه‌یه له‌نێوان ته‌مه‌نی منداڵی‌و سه‌ره‌تایی لاوێتیدا .
د. رێزان وه‌ك پزیشكێكی پسپۆڕ كه‌ساڵانێكی زۆره له‌بواری نه‌خۆشیه‌كانی ژناندا كارده‌كات‌و به‌سه‌دان ئافره‌ت سه‌ردانیان كردووه به‌ئاستێكی قوڵتر له‌باره‌ی كێشه‌كه‌وه ده‌دوێت‌و ده‌ڵێت"بمانه‌وێت‌و نه‌مانه‌وێت ئێمه كۆمه‌ڵێكی نیمچه‌كراوه‌ین زۆربه‌ی دایكه‌كانمان نه‌خوێندنه‌وارو سه‌ركووتكراون له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالاریدا ترس‌و عه‌یبه پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی له‌بیركردنه‌وه‌دا داگیركردوون، هه‌ر ته‌ماشاكه كه‌كچێك به‌دایكی ئه‌ڵێت ئه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌ترساو نه‌ی شارده‌وه كه‌خوێنی دیووه یه‌كه‌م پرسیاری دایكه‌كه ئه‌وه‌یه: نه‌كه‌وتووی..؟ كه‌س هیچی لێ كردووی..؟ ده‌ستت بۆ هیچ شوێنێكی خۆت نه‌بردووه؟ یان ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی زۆر منداڵ بێـت 9 یان 10 ساڵ بێت خێرا به‌هه‌ڵه‌داوان پرس به‌كه‌سێكی تر ئه‌كات یان لای باوكی كچه‌كه باسی ئه‌كات یان ده‌یباته لای پزیشك بۆ زانینی ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌مه چییه به‌م عومره، ئه‌م شێوه ره‌فتارانه ده‌بێته پێشینه‌ی ترسێكی گه‌وره له‌رۆحی ئه‌و كچه‌دا".
به‌مه‌ش وه‌ك ئه‌و ڕونیده‌كاته‌وه ترسی عاده‌بوون له‌عه‌قڵی ناوه‌وه‌ی ئه‌و كچه‌دا وورده وورده گه‌وره ئه‌بێت‌و له‌دوایشدا به‌خه‌مۆكی ده‌رده‌كه‌وێـت "ترس و دڵه راوكێ و شه‌رم له‌زانینی حاڵه‌تی سووری مانگانه دیارده‌ی ئازار لای كچان زیاتر ده‌كات و زۆرجار به‌شێوه‌ی ئه‌و ژانه‌سه‌ره ده‌رده‌كه‌وێت كه‌بێزاری و توره‌ییه‌كی زۆری پێوه دیاره".
ئاستی كاریگه‌ری سوڕی مانگانه له‌سه‌ر ده‌رونی ئافره‌تان به‌لای ئه‌و پزیشكه پسپۆره‌وه له‌ئاستێكدا بوو كه باسی له‌وه‌كرد به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئه‌وان له‌ماوه‌ی كاركردنیاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه 30%كچان كه‌به‌هۆی كێشه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانه‌وه خۆیان له‌ناوده‌به‌ن له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا ئه‌وكاره‌یان ئه‌نجامداوه.
ئاماره‌كانی ڕێژه‌ی خۆكوشتن‌و سوتاندنی ئافره‌تان تادێت له‌شاروشارۆچكه‌كانی كوردستاندا ڕووله‌زیادییه‌و له‌م ڕووه‌وه هاوڵاتی ئامارێكی نه‌خۆشخانه‌ی رانیه وه‌ك نمونه ده‌خاته كه‌تیایدا هاتووه به‌ته‌نها له‌ساڵی ڕابردودا له‌وقه‌زایه 56 كه‌س كه‌زۆربه‌یان هۆكاره‌كه‌ی خۆسوتاندن بووه گیانیان له‌ده‌ستداوه (بێگومان ئه‌مه جگ له‌ڕێژه‌یه‌كی زۆری تر كه ڕاسته‌وخۆ دوای سوتانه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی كراون‌و له‌و نه‌خۆشخانه‌یه تۆمارنه‌كراون)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر مایه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه ئه‌وه‌یه له‌كۆی ئه‌و 56 كه‌سه 52 یان ئافره‌تن و ته‌نها 4 كه‌سیان له‌ڕه‌گه‌زی نێرن.
كارمه‌ند عزیز وه‌ك پسپۆرێكی ده‌رونی له‌و قه‌زایه‌دا كه‌هه‌مانكات مامۆستای به‌شی ده‌رونزانی په‌یمانگای مامۆستایانی ڕانیه‌شه پێی وایه سوڕی مانگانه كاریگه‌ریه‌كی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵچونی باری ده‌رونی ئافره‌تان "ئه‌مه‌ش ئه‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئازاری جه‌سته‌یی كاردانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ده‌رونی كه‌سه‌كان هه‌یه".
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئه‌وه‌ی بۆ هاوڵاتی ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌بوو كه‌تائێستا له‌نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم‌و به‌تایبه‌ت نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی سلێمانی‌و هه‌ولێر هیچ به‌دواداچون‌و ئامارێك له‌باره‌ی حاڵه‌تی ده‌رونی ئه‌و ئافره‌تانه‌وه نییه كه‌هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه به‌تایبه‌ت له‌و ڕووه‌وه كه‌ئایه ئه‌و كه‌سانه له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا ئه‌و هه‌وڵه‌یانداوه یان له‌چ كاتێكی تردا.
تێبینی: سه‌رجه‌م به‌شداربوانی ئه‌م به‌دوداچونه ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانه‌و ده‌نگه‌كانیان به‌تۆماركراوی پارێزراوه.
كابشنی وێنه‌كه:
پزیشكێكی ژنان: 30% ئافره‌تان كه‌به‌هۆی كێشه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانه‌وه خۆیان له‌ناوده‌به‌ن له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا ئه‌وكاره ده‌كه‌ن
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 11 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو