04:04 | 2008/6/7 | رێبەر
له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران ویستیان بڕی به‌کارهێنانی ده‌رمانه بێهۆشکه‌ره‌کان له‌لایه‌ن هه‌رزه‌کارانه‌وه بزانن.![]()
له‌گه‌ڵ پزیشك ده‌رباره‌ی کێشه‌کانم ئاخافتن بکه‌م؟ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی ده‌ریده‌خات، که هه‌رزه‌کاران که‌متر باوه‌ڕیان به پزیشكان هه‌یه، تا له‌گه‌ڵیان ده‌رباره‌ی کێشه‌کانی خۆیان بدوێن. هاوکات زۆر به چاونه‌ترسانه له‌سه‌ر کۆمپیته‌ر و له‌ڕێگای ئێنته‌رنێته‌وه ده‌رباره‌ی کێشه‌کانیان ده‌دوێن.
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ئاشکرا ده‌بێت، که ئێنته‌رنێت بۆ هه‌رزه‌کاران بۆته به‌شێکی گرنگی ژیان و گه‌نجان باوه‌ڕێکی یه‌کجار گه‌وره‌یان هه‌یه، له‌ڕێگای ئێنته‌رنێته‌وه بۆچوونه‌کانی خۆیان سه‌ربه‌ستانه شڕۆڤه بکه‌ن.
توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که هه‌رزه‌کاران له تۆڕی نێته‌وه کراوه‌ترن و باشتر وه‌ڵامی پرسیاره ئاڕاسته‌کراوه‌کان ده‌ده‌نه‌وه‌ی.
توێژه‌رانی "Center for Innovation in Pediatric Practices" له "Nationwide Children's Hospital" له کۆلۆمبیا (ئۆهایۆ) چه‌ند "Health eTouch"یان له چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك دامه‌زراند. ئه‌و ئامێره‌ش په‌نجه‌ره‌یه‌کی 10 ئینجی پێوه‌یه و گه‌نجان ده‌توانن بێ وایه‌ر بچنه ئێنته‌رنێته‌وه. له‌ماوه‌ی چاوه‌ڕێکردنیان له نه‌خۆشخانه‌کان گه‌نجان ده‌توانن وه‌ڵامی لیستیك پرسیاری دانراو بده‌نه‌وه.
له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران ویستیان بڕی به‌کارهێنانی ده‌رمانه بێهۆشکه‌ره‌کان له‌لایه‌ن هه‌رزه‌کارانه‌وه بزانن. له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا 878 هه‌رزه‌کار له حوزه‌یرانی 2005 تا شوباتی 2006 به‌شداریان تێدا کرد. پزیشکان یان ڕاسته‌خۆ وه‌ڵامه‌کانیان به‌ده‌ستگه‌یشت یان دوای پشکنینی هه‌رزه‌کاران.
ئه‌نجامه‌کانی ڕاپرسی له‌ڕێگای "Health eTouch" ده‌ریانخستووه، که تێگه‌یشتن له کێشه‌ی هه‌رزه‌کارانه‌وه له‌ڕێگای کۆمپیته‌ره‌وه ئاسانتر - به‌واتایه‌کی دیکه، گه‌نجان به‌ڕاشکاوه‌یی بۆ کۆمپیته‌ر ده‌دوێن وه‌ك له پزیشك.
![]()
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 13 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو