03:17 | 2008/6/7 | رێبەر
لێکۆڵینه‌وه‌کان پێیانوایه، که تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر باشی جۆری سپێرمه‌کان و
ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌گه‌تیڤ له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵه له‌دایکبووەکان جێده‌هێڵێت.![]()
ئه‌و ژنانه‌ی له ته‌مه‌نێکی پیرییدا منداڵیان ده‌بێت، ته‌ندروستی ئه‌و منداڵانه‌یان ناهه‌موار ده‌بێت. ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ریده‌خات، که هه‌روه‌ها ئه‌و باوکانه‌ی به‌چوونه ته‌مه‌نه‌وه منداڵ ده‌خه‌نه‌وه، ته‌ندروستی منداڵاکانیان ناهه‌موار ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ره‌کانی کورتبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌که‌ن.
زانیارییه پزیشکییه‌کانی پێشووتر ده‌ریانخستبووه، که ته‌مه‌نی ژنان کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤ ده‌کاته سه‌ر خستنه‌وه‌ی منداڵ. به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێیه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی پیاوان کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی منداڵان هه‌یه. لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی نوێ ڕوونی ده‌کاته‌وه، که ئه‌و پیاوانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی 45 ساڵییه‌وه منداڵ ده‌خه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ری مردنی منداڵه‌کانیان به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوانه‌ی ته‌مه‌نی 25 بۆ 30 به‌راورد بکرێن.
توێژه‌ران له زانکۆی "Århus"ی دانیمارکی له‌ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان پێیانوایه، که تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نی کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر باشی جۆری سپێرمه‌کان و ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌گه‌تیڤ له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵه له‌دایکبووندا جێده‌هێڵێت. هه‌روه‌ك بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وتووه، که به تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن په‌ڕین له خانه تۆوییه‌کاندا زیاتر ڕوو ده‌دات.
ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه، که ئه‌و منداڵانه‌ی له باوكێکی پیر دێنه ژیانه‌وه، ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌یان له‌ژیاندا زۆر که‌مه و زۆربه‌شیان له‌سکی دایکیاندا ده‌مرن و ڕێژه‌ی ئه‌و مردنه‌ش زۆرجار ده‌گاته دووئه‌وه‌نده. هۆکاری ئه‌و مردنه‌ش بۆ نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه، که ده‌بێته لێنه‌دانی دڵ به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست و ناڕێکی له بڕبڕه‌ی پشتدا. هه‌روه‌ها پێیده‌چێت، که به‌هۆیه‌وه برینداربوون و ژه‌هرایبوونی کۆرپه‌کان دووئه‌وه‌ند زیاتر ببن.
"Jin Liang Zhu"، نووسه‌رێکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه، هۆکاری مردنی منداڵان بۆ ده‌رکه‌وتنی نه‌خۆشییه‌کانی وه‌ك په‌رکه‌م (=Epilepsy) و گۆشه‌گیری (=Autism) ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ناوبراو له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "له‌ڕێگای ئه‌و دوو نه‌خۆشییه‌وه منداڵان زیاتر هه‌وڵی خۆ بریندارکردن یان خۆ ژه‌هرکردن ده‌ده‌ن."
توێژه‌ری ناوبراو و هاوه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "European Journal of Epidemiology"دا ده‌نووسن، که گرفته‌کانی منداڵ دروستکردن له ته‌مه‌نێکی دره‌نگدا زۆر ئاڵۆزتره، وه‌ك له‌وه‌ی تاکو ئێستا هه‌ستی پێده‌کرا.
بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌ران له‌نێوان ساڵه‌کانی 1980 بۆ 1996 هه‌ڵسان به پشکنینی 102879 هاوسه‌ر و نۆبه‌ره‌کانیان. له‌کاتێکدا ڕێژه‌ی مردنی منداڵ له باوکانی ته‌مه‌ن 25 بۆ 30 ته‌نها 0.68% بوو، که‌چی ڕێژه‌یه‌ی مردنی منداڵان له باوکانی ته‌مه‌ن 45 ساڵ و به‌ره‌وو ژوورتر گه‌یشتبووه 1.2%. له 831 منداڵ 601 پێش ته‌واوکردنی ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له ته‌ك ته‌مه‌نی باوك ته‌مه‌نی دایکانیشیان ڕه‌چاوکردبوو، هه‌روه‌ها جیاوازی باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریش. هه‌روه‌ك له ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌رکه‌وتووه، ئه‌و باوکانه‌ی ته‌مه‌نیان خواروو 25 ساڵ بووه، ڕێژه‌ی مردنی کۆرپه‌کانیان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی که‌می تێدا به‌دیکراوه. به‌ڵام هۆکاری ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش توێژه‌ران بۆ باری ئابووری هه‌رزه‌کاران ده‌گه‌ڕێنه‌وه، که له‌کاتی دووگیانی دایکاندا ڕۆڵێکی کاریگه‌ری ده‌بینێت. به‌ڵام باوکانی ته‌مه‌ن 45 ساڵ و به‌ره‌وو ژوورتر باری کۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابووریان هیچ کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی بۆ سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردنی منداڵان نه‌بووه.
![]()
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 14 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو