03:44 | 2008/6/6 | رێبەر
ژاڵه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ڕیتمی گۆرانییه‌كانی زیاتر خاوه‌و ته‌نها یه‌ك گۆرانی شایی تێدایه. 
به‌م نزیكانه خانمه گۆرانیبێژ ژاڵه ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی بلاَوده‌كاته‌وه.
له‌لێدوانێكیدا ژاڵه راگه‌یاند: "به‌م نزیكانه ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی بلاَوده‌كاته‌وه، كه ناوی (كامه ولاَته‌كه‌ی منه)و هه‌شت گۆرانی له‌خۆ گرتووه، یه‌كێك له‌گۆرانیه‌كانی بۆ ژنان‌و گۆرانیه‌كیشی بۆ مندالاَنه".
سه‌رجه‌م تێكستی گۆرانییه‌كانی خاتوو سیمین چایچی نوسیویه‌تی‌و موزیكژه‌ن ڕوزبه موساڵح كاری دابه‌شكردنی موزیكی بۆ كردووه. دووان له‌گۆرانیه‌كانی ئه‌م ئه‌لبوومه ئاوات ره‌وشه‌ن میلۆدی بۆ داناوه.
ژاڵه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ڕیتمی گۆرانییه‌كانی زیاتر خاوه‌و ته‌نها یه‌ك گۆرانی شایی تێدایه. باسی له‌وه‌كرد كه له‌ستۆدیۆكانی تاران كاری موزیكی بۆ ئه‌نجام دراوه‌و له‌ستۆدیۆكانی توركیا ده‌نگی خستۆته سه‌ر ئه‌لبوومه‌كه‌ی و تاوه‌كو ئێستاش نزیكه‌ی 45000 هه‌زار دۆلاری له‌به‌رهه‌م هێنانی ئه‌لبوومه‌كه‌یدا خه‌رج كردووه‌و بڕیاریشه كۆمپانیای كۆڕه‌ك میوزیك ئه‌ركی بلاَوكردنه‌وه‌ی بگرێته ئه‌ستۆ.

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 16 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو