03:37 | 2008/6/6 | رێبەر
هونه‌رمه‌ند عه‌لی كه‌ریم له‌لێدوانێكی "ئێستا ئه‌و زنجیره درامایه له‌قۆناغی
مۆنتاژ دایه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵدا نمایش بكرێت".
هونه‌رمه‌ند عه‌لی كه‌ریم له‌لێدوانێكی داڕایگه‌یاند: دواكاری هونه‌ری بریتیه له به‌شداری كردنی له‌زنجیره درامای ژیله‌مۆ كه له به‌رهه‌مێنانی خاوێ فیلمه و له‌سینارۆی كاوه ئه‌حمه‌د میرزایه و ده‌رهێنانی به‌كر ره‌شیده‌و سالار عه‌بدوڵا كاری وێنه‌گری بۆ كردووه‌و فوئاد جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه‌و چه‌ندین ئه‌كته‌ر به‌شدارن تێیدا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "ئێستا ئه‌و زنجیره درامایه له‌قۆناغی مۆنتاژ دایه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵدا نمایش بكرێت".
وتیشی: "له‌زنجیره‌كه‌دا رۆڵی كه‌سێتی (وریا) ده‌بینم كه‌یه‌كێكه له‌تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانی ساڵانی هه‌شتاكان و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێكخستنه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه".
عه‌لی ئاشكرایكرد كه به‌نیازه به‌شداری له‌زنجیره درامایه‌كی تردا بكات كه هێشتا ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه و له‌سیناریۆی و ده‌رهێنانی (كامه‌ران ره‌وف)ه‌و بڕیاره له‌مانگی ئه‌یلولی داهاتوو ده‌ست به وێنه گرتنی بكرێت.

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 17 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو