01:43 | 2008/6/6 | رێبەر
هه‌ستێکم هه‌بوو پڕ له‌حه‌سره‌ت. ژوره‌كه، وه‌ک گه‌رمیان، گه‌رم بوو، دایه‌نه‌که گه‌رمتر. به‌کوردی‌و به‌لێوه‌پرته
به خۆمم ده‌وت: وه‌ره‌و کۆتایی به‌م به‌سته‌ڵه‌که‌ی مه‌نفا بێنه. وه‌ره رۆژانێکی زۆر هه‌ڵوه‌دای هاوه‌ڵێکم. 
■ سه‌ردار عه‌زیز
چاره‌کێک پاش نیوه‌شه‌و، ساڵێک له‌مه‌وپێش، لێره، له نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆ، مناڵێک به‌ره‌نگی رۆژهه‌ڵات، هاتوو بوو به‌هاوڕێمان. ئه‌و شه‌وه من هه‌ستێکی تایبه‌تم هه‌بوو. کاتێک دایکی نامۆ به‌ده‌م ئازاره‌کانی گه‌شتنه‌وه ئه‌تلایه‌وه. من بێده‌نگ بێده‌نگ له‌په‌نجه‌ره ره‌نگ ته‌ماوییه‌که‌وه، له‌دوا تروسکه‌ی روناکی گڵۆپه‌کانی شارم ئه‌ڕوانی. هه‌ستێکم هه‌بوو پڕ له‌حه‌سره‌ت. ژوره‌كه، وه‌ک گه‌رمیان، گه‌رم بوو، دایه‌نه‌که گه‌رمتر. به‌کوردی‌و به‌لێوه‌پرته به خۆمم ده‌وت: وه‌ره‌و کۆتایی به‌م به‌سته‌ڵه‌که‌ی مه‌نفا بێنه. وه‌ره رۆژانێکی زۆر هه‌ڵوه‌دای هاوه‌ڵێکم.
ئێستا نا ساتێ تر، که‌سێ دێت‌و له‌بێماناییه‌کانی ژیانی رۆژئاوا رزگارم ئه‌کات. هاوڕێیه‌ک پێکه‌وه له‌شه‌قامه خوارو خێچه‌کاندا ده‌ستی یه‌کتر ئه‌گرین‌و باسی گه‌رمیان ئه‌که‌ین، باسی دوا سه‌فه‌ری ئه‌و بۆ چیاکانی ئه‌لپ. گونده بچکۆله‌که‌ی داپیره‌ی، باسی دواجار چون بۆ سینه‌ما، دوا یادگاری له‌کوچه‌کانی ئه‌م شاره، دوا چیرۆک که پێش نوستن له‌جێگادا بۆ یه‌کترمان گێڕایه‌وه. رۆژه‌کان به‌سه‌ر نامۆدا تێئه‌په‌ڕن‌و ئه‌و زیاتر‌و پڕ حه‌سر‌ه‌تتر دونیا ده‌بینێ. گومانه‌کانی چرۆ ئه‌کات. پرسیار‌ه‌کانی لق‌و چڵ. بۆچی خوا منی له‌به‌هه‌شته‌وه نارد بۆ ئێره؟ ئێره کوێیه؟ من بۆچی ئه‌م ناوه‌م لێنراوه؟ من به‌کێ نامۆم؟ به‌خۆم؟ به ئه‌وانی تر؟ به ژیان؟ به مناڵه حه‌پۆله‌که‌ی دراوسێمان که ناوی که‌یۆسه؟
نامۆ هات و ئێمه‌ی خسته به‌ر کۆمه‌ڵێ پرسیار. پرسیار ده‌رباره‌ی چیه‌تی باوکێتی. کێیه‌تی باوکێتی. ده‌رباره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی که ده‌کرێ پڕ بێت له‌ئازار، له‌تامه‌زرۆ، له‌خۆشه‌ویستی. ئه‌رێ باوکێتی چیه؟ پرسیارێکه که‌لتوری ئێمه لێی بێبه‌رییه؟ خێزانی ئێمه به‌لایا گوزه‌ر ناکات. ئێمه له‌گه‌ڵ باوکماندا له‌په‌یوه‌ندییه‌کی ئاینیداین. په‌یوه‌ندییه‌کی بێده‌نگ. په‌یوه‌ندییه‌کی خودایانه. په‌یوه‌ندییه‌کی ناپه‌یوه‌ندی. ئێمه نابێ له‌به‌رده‌م ئازاردانه‌کانی ئه‌واندا بڵێین ئۆف. ئه‌وان خاوه‌نی جه‌سته‌ی ئێمه‌ن. خاوه‌ن خه‌ونه‌کانمان. ئازادیه‌کانمان. هه‌رنه‌بوونی ئه‌م جۆره دایالۆگه‌یه له‌خێزاندا له‌ده‌رئه‌نجامدا ئێمه له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان له‌تێکه‌ڵبوونی کاری سیاسه‌تدا ناتوانین قسه‌بکه‌ین، بیروڕا بگۆڕینه‌وه، جیاوازییه‌کانمان واڵا که‌ین. ئه‌مه‌یه وه‌هایکردوه ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی خیتابی کوردی پڕ بووه له‌بۆڵه‌بۆڵ‌و ناڕه‌زایی، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانێ هیچ گۆڕانێ بهێنێته ئاراوه. هیچ دیدێکی نوێ بزێنێ.
نامۆ‌و من رۆژانی کۆتایی هه‌فته، که شار له‌گه‌ڵ زه‌نگی کڵێساکاندا ته‌مه‌ڵ ته‌مه‌ڵ به‌ئاگادێ. پێکه‌وه به‌شه‌قامه نیمچه چۆڵه‌کانا ده‌چین بۆ کتێبخانه‌ی گشتی. نامۆ خۆی به‌شداره له‌به‌شی کتێبخانه‌ی مناڵان. کتێبه‌کانی ئه‌و پڕن له‌وێنه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ، له‌چیرۆکی پڕ له‌رووداو. من به‌مناڵی کتێبم نه‌بوو. له‌بری کتێب جوتێ نه‌نکم هه‌بوو که یه‌کێکیان ئه‌مدواییانه گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌هه‌شت. رۆژانی یه‌کشه‌ممه رۆژی تایبه‌ته به‌بیانیان، به‌نامۆکان، به‌وانه‌ی که هه‌رزوو ماڵه ساردوسڕه چۆڵه‌کانیان جێئه‌هێڵن، بۆئه‌وه‌ی له‌کافێیه، له‌قاوه‌خانه‌یه‌کی گه‌رما، بێده‌نگ بێده‌نگ ژیانه ته‌نهاکه‌یان بگوزه‌رێنن. ئه‌مه ته‌نها هۆکاربوو که رۆشنبیره فه‌ره‌نسیه‌کان زۆربه‌ی کاتیان له‌کافێکانا به‌سه‌رئه‌برد. ئه‌وان ئه‌وه‌نده که‌م ده‌رامه‌ت‌و هه‌ژار بوون، نه‌یانئه‌توانی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ جێگاکانی خۆیان. به‌ڵام کافێ جێگایه‌کی تایبه‌ته، ئه‌و شوێنه‌یه که هابرماس به‌سه‌ره‌تای گه‌شه‌کردنی گوڕینه‌وه‌ی بیروڕای دائه‌نێت. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ شاری کافێ جوانه‌کان ببینی، به‌سه‌فه‌ر بچۆ بۆ ڤیه‌ننا. من دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، هه‌فته‌یه‌ک له‌وێ بووم. لێره، رۆژانی یه‌کشه‌ممه، زیاتر ئه‌و زمانه رۆژهه‌ڵاتیانه ده‌بیستی. زمانی ئه‌و کرێکاره پۆڵۆنی‌و هه‌نگاری‌و بوڵگاریانه، که به‌کۆگاکاندا دێن‌و ده‌چن بۆ ئه‌وه‌ی جلێ جوانی هه‌رزانیان چنگ که‌وێت، له‌گه‌ڵ خویاندا بۆ وڵاته‌که‌یان بیبه‌نه‌وه، وه‌ک ئه‌و کورده خاریجیانه‌ی که دێنه‌وه بۆ کوردستان، تۆزێ پۆز به‌سه‌ر پیرو په‌ککه‌وته‌کاندا لێده‌ن.
نامۆ مناڵی سه‌رده‌مێکه که دونیا لای گوندێکه، ئه‌و له‌گه‌ڕه‌که‌کانیا یاده‌وه‌ری به‌جێدێڵێ. ئه‌و له‌م ته‌نها ساڵه‌ی ته‌مه‌نیا زیاتر له‌پێنج وڵاتی بینیوه. گه‌وره ئه‌بێت‌و به‌نێو که‌لتوره‌کان ته‌راتێن ئه‌کات. مناڵی ئێمه، له‌گه‌رمیان، مناڵی ئه‌مڕۆ، مناڵی کورد، له‌گوندێ یان شارۆچکه‌یه‌کدا رۆژ‌ه‌کانی وه‌ک سوتووی جگه‌ره به‌بێ ده‌نگی‌و غه‌مبارانه ئه‌سوتێن.
مناڵ بونه‌وه‌رێکی بیرچوه‌وه‌یه. ئه‌و نه‌وه‌ک مرۆڤ ته‌ماش ئه‌کرێت‌و نه‌وه‌ک ئاژه‌ڵ. مناڵ له‌زمانی کوردی‌دا، مانایه‌کی سیمبولی هه‌یه بۆ بونه‌وه‌رێکی به‌تاڵ له‌عه‌قڵ. وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌نها گه‌وره‌کان خاوه‌ن عه‌قڵ بن. هه‌روه‌ها له‌زمانی ئاینی ئێمه‌دا مناڵ مرۆڤ نیه، به‌ڵکو کاڵایه. ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دۆخه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که ئاینی ئێمه‌ی تیا ر‌ه‌خساوه.
له‌کۆمه‌ڵگای سه‌ر به‌عه‌قڵی قۆناغی کشتوکاڵی، قۆناغێک که ئامێر تیا نه‌هاتبووه بوون، مناڵ وه‌ک ئامێرێک ته‌ماشا ئه‌کرا، بۆ خۆشه‌کردنی زه‌وی. بۆیه له‌کتێبی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ؛ سه‌روه‌ت‌و مناڵ هیچ نین جگه له‌جوانیه‌کانی ژیانی دونیا.
مناڵ ئه‌و پڕ له‌ژیریه‌یه که ئێمه‌ی گه‌وره له‌کۆده‌کانی تێناگه‌ین. مناڵی تێڕامانێکه به‌نوێیه‌تی دونیا. له‌دونیایه‌کی بێ دۆگما. مناڵیی له‌ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا زۆر گه‌مژانه وێناکراوه. مناڵیی ساته‌وه‌ختێکی پاکی‌و بێگه‌ردی‌و جوانی نیه. مناڵی ساته‌وه‌ختێکی پڕ له‌ململانێ‌و فه‌لسه‌فه‌یه. ساته‌وه‌ختی به‌ریه‌ککه‌وتنی دونیا له‌گه‌ڵ بوونێکی نوێ‌دا. ساته‌وه‌ختی بینینێکی نوێیه.
مناڵ پرسیارێکه که پێش ئه‌وه‌ی ئێمه به‌دوای وه‌ڵامه‌که‌یدا بگه‌ڕێین، ده‌بێ ئه‌و پرسیاره‌ی تر بکه‌ین ده‌رباره‌ی خۆمان. ئه‌و وه‌ک بیانییه‌ک، میوانێک وه‌هایه که ده‌یه‌وێ تا هه‌تایه میوانداری بکه‌ی. پرسیاری میوانداری پرسیارێکی تره که که‌لتوری ئێمه له‌خۆی نه‌پرسیوه. ئایا میوانداری په‌یوه‌ستبوونێکی سیاسیانه‌یه (کانت)، یان میوانداری کارێکی ئه‌خلاقیانه‌و ئه‌رکێکه له‌ئه‌رکه‌کانی مرۆڤبونمان (دێرێدا). ئایا ئه‌وانه‌ی دێن‌و له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌ژین، ئێمه ئه‌خه‌نه به‌رده‌م چ ئه‌رکێکه‌وه؟ چ به‌رپرسیارێتیه‌که‌وه؟ چ پرسیارێکه‌وه؟
سبه‌ینێ که نامۆ ده‌بێته ساڵێک، رۆژێکێ هێنده تایبه‌ته، که من هه‌ست ئه‌که‌م له‌گه‌ڵ ژیاندا ئاشت ئه‌بمه‌وه.
«بۆ هه‌رکه‌سیک که ده‌بێته باوک زۆر گرنگه په‌یوه‌ندییه‌کی ساغ‌و سه‌لیمی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ژیانیدا، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ مناڵیدا». ئه‌م دێڕه له‌فۆکۆه فێربووم. من که هه‌رزه‌کار بووم، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ژیاندا خۆش نه‌بوو. دڵته‌نگ بووم‌و هه‌میشه کتێبم ئه‌خوێنده‌وه. که‌س خۆشی نه‌ئه‌ویستم. ئه‌م دڵشکانه له‌گه‌ڵ ژیانا زۆر له‌دابڕانی عه‌شقێکی فه‌رهادیانه، عه‌شقێکی وه‌لی دێوانه‌ییانه، سه‌ختتربوو. بۆیه بڕیارمدا که‌سوکارم، یاده‌ورییه‌کانم، کتێبه‌کانم به‌جێبهێڵم‌و سه‌ری خۆم هه‌ڵگرم بۆ مه‌نفا. به‌ڵام چاره‌کێ پاش نیوه‌شه‌و، ساڵێ له‌مه‌وپێش، له‌گه‌ڵ ژیانا ئاشت بوومه‌وه.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 18 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو