15:08 | 2008/6/5 | رێبەر
"ئه‌و كلیپه زیاتر له 5000 دۆلاری تێچووه‌و، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم دروستم كردووه‌و،
گۆرانیبێژ شێركۆ تاڵیب راگه‌یاند كه كلیپێكی به‌دیاری پێشكێشی سه‌رجه‌م كه‌ناڵه ناوخۆیی‌و ئاسمانییه‌كانی كوردستان كردووه"به‌ڵام ته‌نیا كه‌ناڵه‌كانی سلێمانی‌و كه‌ناڵی ڤین تیڤی دهۆك بڵاویانكرده‌وه‌و ئه‌وانه‌ی هه‌ولێر بڵاویان نه‌كرده‌وه، كه‌چی به‌خۆراییش پێمدابوون".
شێركۆ تاڵیب ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌ئه‌لبوومی نوێی خۆیدا به نێوی (وه‌ره هاوڕێم به) كلیپێكی دروستكردووه‌و به‌دیاری داویه‌تییه هه‌موو كه‌ناڵه ناوخۆیی‌و ئاسمانییه‌كانی كوردستان، كه‌چی هه‌ندێكیان بڵاویان نه‌كردووه‌ته‌وه "ئه‌و كلیپه زیاتر له 5000 دۆلاری تێچووه‌و، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم دروستم كردووه‌و، ئێستا ئه‌و كلیپه له‌كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانی سلێمانی‌و له كوردسات‌و ڤین تیڤی دهۆك بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌ی هه‌ولێر هیچ بڵاونه‌كراوه، بیانوی ئه‌وه‌یان هه‌بووه كه به‌ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه كه‌چی سێ جار بۆم ناردبوون، تا ئێستا په‌خش نه‌كراوه ". ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاماژه‌ی به وڵاتانی ده‌ره‌وه كرد كه كلیپی گۆرانی به‌پاره‌یه‌كی زۆر ده‌فرۆشرێته كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن"، به‌ڵام كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی كوردستان پاره‌ی پێناده‌ن، تۆ بیبه‌ی و ئه‌و 200 دۆلارت پێبدات باشتروایه به‌دیاری بیده‌یتێ، چونكه 200 دۆلاره‌كه به‌شی نان خواردنی نیوه‌ڕۆ ناكات، بۆیه ئێمه‌ش به‌دیاری ده‌یانده‌ینێ كه‌چی هه‌ر بڵاویشی ناكه‌نه‌وه".
شێركۆ تاڵیب له‌ساڵی 1994ه‌وه ده‌ستی به‌گۆرانی گوتن كردووه، تائێستا دوو ئه‌لبوومی به‌نێوه‌كانی (شینی فیرقه‌ت، وه‌ره هاوڕێم به) هه‌یه، هه‌روه‌ها ناوبراو به‌نیازی ڤیدیۆ كلیپێكی تازه‌یه به‌نێوی (گۆرانی نامه‌یه‌كی پاییزی) كه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی له سلێمانی دروستیده‌كات "به‌نیازم بینێرم بۆ ئه‌و كه‌ناڵانه، به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر بزانم په‌خشی ناكه‌ن ئه‌وه هه‌ر ناینێرم".

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 19 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو