23:43 | 2008/6/4 | رێبەر
کچە شۆخوشەنگ نازدار : بۆ بڵاو کردنەوەی ئەلبوومە نوێکەی دەگەرێتەوە کوردستان .
سیدی(هه‌ی دونیایێ) ی نازداری هونه‌رمه‌ندی باكووری كوردستان و دانیشتووی ئه‌ڵمانیا له باشووری كوردستان ته‌واوبووه، وه‌ك خۆی
راگه‌یاند له 26/6/2008 بۆ به‌شداریكردن له بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.
نازدار، له لێدوانێكدا راگه‌یاند ئه‌و سیدیه‌ی له 12 گۆرانی پێكدێت كه دووانی كلیپ كردووه‌و، دانان و دابه‌شكردنی مۆسیقاكه‌ی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی بۆ ئه‌نجامدراوه‌و كۆمپانیای چوارچرا ئه‌ركی به‌هه‌مهێنانی گرتووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی.
نازدار كه له ساڵی 1987 له‌شاری جزیری باكووری كوردستان له‌دایكبووه‌و، له‌ساڵی 1993 به‌هۆی چالاكی سیاسی باوكیه‌وه ناچاربوونه به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا بچن و له‌هه‌مانساڵدا به به‌شداریكردن له فیستیڤاڵی كوردی له ئه‌ڵمانیا هاتووه‌ته ناو كاری هونه‌ری.ئێستا سه‌ڕه‌رای سه‌رقالییه‌كه‌ی به ده‌ركردنی یه‌كه‌مین سیدی خۆی ، قوتابی زانكۆشه.
نازدار گوتی"من بۆ رێكلام كردن بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌م و به‌شداریكردن له بڵاوكردنه‌وه‌ی دێمه‌وه كوردستان، له‌وانه‌شه هه‌ندێ به‌رنامه له ته‌له‌ڤزیۆن و كۆنسێرتیش سازبكه‌ین".

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 21 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو