01:58 | 2008/6/1 | رێبەر
پووران دره‌خشه‌نده ساڵی 1951 له شاری كرماشان هاتۆته دنیا. وه‌كوو یه‌كه‌مین ژنه ده‌رهێنه‌ری ئێران
ساڵی 1986 یه‌كه‌م فیلمی سینه‌مایی خۆی به ناوی "رابته" دروست كرد و خۆی به جیهانی سینه‌ما ناساند

مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری ناوداری كرماشانی خاتوو پووران دره‌خشه‌نده، خه‌ڵات و یادگاره‌كانی پێشكه‌ش به مۆزه‌خانه‌ی سینه‌ما كرد.
به‌شی راگه‌یاندنی گشتیی مۆزه‌خانه‌ی سینه‌ما، خانمه هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری ناوداری ئێران و كوردستان پووران دره‌خشه‌نده سه‌رجه‌م خه‌ڵات و یادگاره‌كانی ته‌مه‌نێك چالاكی هونه‌ری خۆی پێشكه‌ش به مۆزه‌خانه‌ی سینه‌مای ئێران كرد. ئه‌م خه‌ڵاتانه و یادگارانه بریتین له 18 خه‌ڵات له فیستیڤاڵه‌كانی ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی فیلم، 58 تابلۆی سوپاس، رێزلێنان و پێ‌زانین و قه‌درناسی، 14 بڕوانامه‌ی رێزگرتن و 4 ته‌ندیس.
به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه دره‌خشه‌نده پێشكه‌ش به مۆزه‌خانه‌ی سینه‌مای كرد، بریتی بوون له: كه‌ره‌سته‌كانی ئاكسێسواری ناو فیلمه‌كان، سیناریۆی فیلمه‌كان، نووسراوه و ده‌ستنووسه‌كانی خه‌ڵك، پۆسته‌ری فیلم و چه‌ندان به‌ڵگه‌ی تایبه‌تی دیكه.
خانمه ده‌رهێنه‌ری به‌توانای سینه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران پووران دره‌خشه‌نده له نووسراوه‌یه‌كدا كه له گه‌ڵ خه‌ڵاته‌كانی خۆی پێشكه‌شی مۆزه‌خانه‌ی سینه‌مای كرد، نووسیویه‌تی: هه‌بوونی ئه‌م خه‌ڵاتانه له ته‌نیشت مرۆڤ و له ناوی ژیاندا هه‌ستێكی خۆشه كه به‌رده‌وام تۆ له گه‌ڵ خۆت به‌ره‌وڕوو ده‌كاته‌وه، كه بۆچی راوه‌ستاوی؟ بۆچی كارێك ناكه‌ی؟ بۆچی خه‌مناكی؟ تۆ ئه‌و بێده‌نگ ده‌كه‌ی كه كه‌متر تۆ سه‌رزه‌نشت بكات، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بۆڵانه ئومێدێكی زیاتر به تۆ ده‌ده‌ن و به ئامانجتر ده‌بی بۆ درێژه‌پێدانی رێگاكه‌ت.
ئه‌مه‌و دره‌خشه‌نده له نووسراوه‌كه‌یدا ده‌نووسێ: مۆزه‌خانه‌ی سینه‌مای ئێران، پێگه‌یه‌كی به‌رزه و ئاواتی هه‌ر سینه‌ماكارێكه كه تیایدا به‌شدارییه‌كی هه‌میشه‌یی هه‌بێت و ئه‌مه وڵامێكه بۆ ئه‌و سووره‌ی هه‌میشه به‌رده‌وامه ... مۆزه‌خانه ده‌توانێت به ئێمه بوون مانا ببه‌خشێت، شتێك له جۆری زه‌مان، به‌ڵام به بێ شوێن، ده‌توانێت هه‌میشه‌یی و هه‌رمان بێت، تۆماری بكات بۆ داهاتووان بۆ مێژوو، بۆ عاشق بوون، بۆ
هێز وه‌رگرتن و بۆ غروور بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌مانه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م نووسراوه‌یه‌دا هاتووه: مۆزه‌خانه جێگایه‌كه كه هی هه‌مووانه، هه‌مووی خه‌ڵك له هه‌موو كات و سات و سه‌رده‌مه‌كاندا، له مێژووی جیهاندا هه‌رگیز پاك نابێته‌وه و ره‌نگی و بۆی له ده‌ست نادات. ئاماده‌بوونی هه‌مووی عیشقه‌كه‌م له ساڵانی ژیاندا له ته‌نیشت عاشقانی ئه‌م خاك و وڵاته مایه‌ی شانازییه.
پووران دره‌خشه‌نده ساڵی 1951 له شاری كرماشان هاتۆته دنیا. وه‌كوو یه‌كه‌مین ژنه ده‌رهێنه‌ری ئێران ساڵی 1986 یه‌كه‌م فیلمی سینه‌مایی خۆی به ناوی "رابته" دروست كرد و خۆی به جیهانی سینه‌ما ناساند. تا ئێستا 8 فیلمی سینه‌مایی ساز كردووه، كه بریتین له: "رابته" واته په‌یوه‌ندی، "پرنده كوچك خوشبختی" واته مه‌لی چكۆله‌ی به‌خته‌وه‌ری، "عبور از غبار" واته تێپه‌ڕین له غوبار، "زمان از دست رفته" واته كاتی له ده‌ستچوو، "عشق بدون مرز" واته ئه‌وینی بێ سنوور، "شمعی در باد" واته مۆمێكی به‌ر با، "رویای خیس" واته خه‌نی خووساو و "بچه‌های ابدی" واته منداڵانی ئه‌به‌دی.
فیلمی "بچه‌های ابدی" واته "منداڵانی ئه‌به‌دی" هه‌شته‌مین به‌رهه‌می بڵیندی سینه‌مایی پووران دره‌خشه‌نده فیلمێكی ره‌نگییه و ماوه‌كه‌ی 118 خوله‌كه. ئه‌م فیلمه به‌رهه‌می ساڵی 2006ی ئێرانه و نووسه‌ری سیناریۆ، ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری خاتوو پووران دره‌خشه‌نده‌یه.
فیلمی سینه‌مایی "بچه‌های ابدی" ساڵی 2007 له به‌شی كێبڕكێی سینه‌مای ئێران له 25مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "فه‌جر" و له 21مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له شاری هه‌مه‌دان به‌شداری كرد.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له مانگی ئوكتوبری ساڵی 2006 له لایه‌ن كورده‌كانی كرماشانی دانیشتووی شاری تاران به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان و هۆگرانی سینه‌ما كۆڕێكی رێزلێنان بۆ خاتوو پووران دره‌خشه‌نده سازكرا كه تیایدا له ساڵانی كار‌و خزمه‌ت و ته‌مه‌نی هونه‌ریی ئه‌م سینه‌ماكاره رێزنرا.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 25 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو