17:11 | 2008/5/30 | رێبەر
«وامزانی عه‌لاگه‌ت ده‌وێ، جه‌ژنی چی»
«كه ده‌یانبینم له‌بازاڕدا خۆمیان لێده‌شارمه‌وه»
ئا:یه‌حیا به‌رزنجی
منداڵپارێزی كوردستان «له‌جیهان 218 ملیۆن منداڵی ئیشكه‌ر هه‌یه‌و له‌كوردستانیش 14878».
به‌ر له‌یادكردنه‌وه‌ی جه‌ژنی منداڵانی جیهان، له‌ناوجه‌رگه‌ی بازاڕی سلێمانی، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه 5 رۆژی‌تر جه‌ژنتانه، ئه‌و وتی «وامزانی عه‌لاگه‌ت ده‌وێ، جه‌ژنی چی». ئه‌و كه ته‌مه‌نی 14 ساڵانه، 5 ساڵه ئه‌وه پیشه‌یه‌تی، هه‌ر كه‌سێك ده‌بینێ میوه‌و سه‌وزه ده‌كڕێ، به‌په‌له به‌كۆمه‌ڵێ عه‌لاگه‌وه، له‌به‌رده‌میا ده‌وه‌ستێ، تاوه‌كو عه‌لاگه‌یه‌ك بفرۆشێ، بۆیه دڵی به ژیان خۆش نیه‌و وتی «تف له‌و رۆژه‌ی له‌دایك بووم».
منداڵێكیتر، بچووك، وه‌ك جوجه‌ڵه‌كانی ناوكارتۆنه‌كه‌ی به‌رده‌ستی، له‌ژێر پرده‌كه‌ی سلێمانی جوجه‌ڵه‌ی ده‌فرۆشت‌و جارجاره‌ش، له‌گه‌ڵ به‌ڕێكردنی ئه‌و منداڵانه‌ی كڕیار بوون، یاری له‌گه‌ڵ جوجه‌ڵه‌كاندا ده‌كرد.
هه‌ر له‌و بازاڕه، منداڵێكی زۆر ده‌بینی خه‌ریكی كارن، مێرد منداڵێك خه‌ریكی فرۆشتنی بوكه‌سه‌ماكه‌ره‌بوو، ئه‌و حه‌زی نه‌كرد ده‌م‌و چاوی له وێنه‌كه‌دا ده‌ربچێ‌و له‌كاتی قسه‌كردندا شه‌رمی ده‌كرد‌و ته‌ئكیدیشی ده‌كرده‌وه، ناوی نه‌نوسرێ، نه‌وه‌ك منداڵه‌كانی هاوڕێی پۆله‌كه‌ی، رۆژنامه‌كه بخوێننه‌وه، «كه ده‌یانبینم له‌بازاڕدا خۆمیان لێده‌شارمه‌وه». ئه‌و منداڵه ئه‌سمه‌ر ڕه‌نگه، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كرد، له پێناو مسۆگه‌ركردنی خه‌رجی قوتابخانه‌دا هاوینان كار ده‌كات.
له هه‌ولێریش ئه‌حمه‌د حسێن 8 ساڵ، له‌گه‌ڵ باوكی‌دا، له‌به‌رده‌م ترافیك لایتی سێتاقان، كارتۆنه كلینێكسه‌كه‌ی به‌ئۆتۆمبیله‌كاندا ده‌گێڕا، عاره‌قی ره‌ش‌و شینی ده‌ردابوو، ئه‌و بۆ یارمه‌تیدانی باوكی‌و دابینكردنی بژێوی خێزانه‌كه‌یان، به‌رده‌وام ئه‌و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌و ژاوه‌ژاوی ئۆتۆمبیل‌و ئه‌و جه‌نجاڵییه، بووه‌ته هه‌موو شوێنێكی یاریكردنی، ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت «له‌خوێندنیش وازم هێناوه، ئاوهاش به كوله‌مه‌رگی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین».
سه‌رهه‌نگ ڕزگار ته‌مه‌ن 13 ساڵ ئه‌ویش وه‌ك ده‌یان مێرمنداڵیتر، له‌مێژه وازی له خوێندن هێناوه، ئه‌و بۆیاخی پێڵاوده‌كا‌و رۆژ نییه چه‌ندین شه‌قامی هه‌ولێر ته‌ی نه‌كات، «له‌پاش مردنی باوكم، من براگه‌وره بووم‌و ئه‌ركی بژێوی ماڵه‌كه‌م، كه‌وته ئه‌ستۆ، ڕۆژانه، به‌لایه‌نیكه‌م ده‌بێت، بیست هه‌زارێك په‌یدا بكه‌م، تاوه‌كو بتوانم كرێ خانوو بده‌م‌و هاوكاری برا بچوكه‌كانیشم بكه‌م كه ده‌خوێنن». ئه‌و منداڵه گاڵته به رۆژی منداڵان ده‌كات‌و ئه‌و رێكخراوانه‌ش كه بۆ مافی منداڵان هه‌وڵده‌ده‌ن، وه‌ك خۆی به شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕی وتی «رێكخراوی مافی منداڵان هه‌بێت‌و نه‌بێت، بۆ من سودی چیه، كه هیچ ئه‌ركێكی سه‌رشانم كه‌م نه‌كاته‌وه، ئه‌و رێكخراوانه زیاده‌ن، ئه‌و پاره‌یه‌ی حكومه‌ت، ده‌یداته ئه‌وانه، بیداته منداڵه هه‌ژاره‌كان زۆر باشتره».
له‌دنیادا منداڵێكی زۆر ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و هه‌ندێكیشیان كاری تاقه‌ت پڕوكێن ده‌كه‌ن، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له جیهاندا به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه، (218) ملیۆن منداڵی ئیشكه‌ر هه‌یه‌و زۆر وڵاتیش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و سنورداركردنی ئه‌و دیارده‌یه بكات، كه كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر ره‌وشت‌و گه‌شه‌ی جه‌سته‌یی‌و عه‌قڵی منداڵ به‌جێده‌هێڵێت. له كوردستانیشدا رێژه‌ی منداڵی ئیشكه‌ر له زیادبووندایه‌و به‌پێی ئه‌و روپێوییه‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌سه‌ر منداڵانی ئیشكه‌ر كه (رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان) له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی سلێمانی‌و هه‌ولێر‌و دهۆك پێیهه‌ستاوه. ده‌ركه‌وتووه (14878) منداڵ له‌هه‌ر سێ پارێزگاكه كارده‌كه‌ن، له‌وانه (7639) منداڵ ته‌مه‌نیان له‌خوار 15 ساڵه‌وه‌یه‌و(4153) منداڵیش كاری مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن، وه‌ك كاركردن له میوانخانه‌و یانه‌كانی مه‌یخواردنه‌وه‌و كرێكاری‌و كۆڵكێشی‌و ئه‌و كارانه‌ش كه مشاری كاره‌بایی تیا به‌كار ده‌هێنرێت، كه ئه‌و جۆره كارانه، كاریگه‌رییه‌كی خراپ له‌سه‌ر ره‌وشتی منداڵ‌و گه‌شه‌ی ژیریی‌و جه‌سته‌ییان به‌جێده‌هێڵێ. هه‌روه‌ها له‌و روپێوه‌دا هاتووه، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه له پشوی هاویندا كار ده‌كه‌ن، (87814) منداڵه. له‌كۆی ئه‌و منداڵه ئیشكه‌رانه‌ش (3447) منداڵی وازیان له خوێندن هێناوه. له‌و روپێوییه‌ی رێكخراوی ناوبراودا هاتووه، رۆژانه ئه‌و منداڵانه 9 سه‌عات‌و نیو كار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوه‌تی، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسایه‌یه كه كاركردنی منداڵ رێكده‌خات، له یاسای كاری عێراقدا. جگه له‌وه‌ش روپێوییه‌كه ده‌ریخستووه كه هه‌ژاری‌و كه‌مده‌رامه‌تی به رێژه‌ی 63% پاڵنه‌ری منداڵانه بۆ كاركردن.
ساڵانه وه‌كو ته‌قلیدێكی باو حكومه‌تی هه‌رێم‌و ئه‌و رێكخراوانه‌ش كه له بواری مافه‌كانی منداڵاندا كارده‌كه‌ن، یادی جه‌ژنی منداڵان ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و یادكردنه‌وانه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ هه‌ندێ منداڵ، ره‌نگه ده‌ست‌و دیاری كه‌س‌و كاره‌كانیان به بۆنه‌ی ئه‌و جه‌ژنه‌وه، له زیهنیاندا وه‌ك جه‌ژنێ بمێنێته‌وه، به‌ڵام له‌لای ئه‌وانه‌ش كه خه‌ریكن، به‌ده‌ردی په‌یداكردنی بژێوییه‌وه، ره‌نگه جه‌ژنی منداڵانی جیهان به‌لایانه‌وه بێ‌مانا بێت.

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 41 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو