01:43 | 2008/5/30 | رێبەر
شیلان كه ته‌مه‌نی 17 ساڵان بوو، وه‌ك خزمێكی ئاماژه‌ی پێكرد ته‌نها 16 رۆژێكی مابوو پێبنێته
18 ساڵییه‌وه، زۆر داوای له‌باوكی كردووه كه له‌و بریاره په‌شیمان بێته‌وه، 
كچه كوردێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س‌و كاره‌كه‌ی به‌زۆر له‌پیاوێكی سویدی ماره‌ی ده‌كه‌ن خۆی ده‌سوتێنێت‌و به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتاوییه‌كه‌شی گیانی له‌ده‌ستدا.
"شیلان ع" كه دانیتشووی ناحیه‌ی سمێلی سه‌ر به‌شاری دهۆكه، له‌ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی باوكی ئاگاداری ده‌كاته‌وه كه داوییه‌تی به‌شوو به كوره كوردێكی سوید‌و ئێواره‌ش دێن بۆ ماره برینی، ناوبراو ده‌به‌یه‌ك به‌نزین ده‌كات به‌خۆی دا‌و به‌چه‌رخێك كڵپه له‌گیانی خۆی هه‌ڵده‌ستێنێ.
شیلان كه ته‌مه‌نی 17 ساڵان بوو، وه‌ك خزمێكی ئاماژه‌ی پێكرد ته‌نها 16 رۆژێكی مابوو پێبنێته 18 ساڵییه‌وه، زۆر داوای له‌باوكی كردووه كه له‌و بریاره په‌شیمان بێته‌وه، به‌ڵام باوكی‌و مامی ئه‌و داوایایه‌ن ره‌تكردۆته‌وه، پێیان وتووه"حه‌یامان ده‌چێت‌و هه‌موو شته‌كان براوه‌ته‌و كوره‌كه له‌سویده‌وه هاتۆته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
به‌پێی زانیارییه‌كانی ، كچه‌كه بێ هوده بووه له‌وه‌ی كه ناتوانێت قه‌ناعه‌تی مام‌و باوكی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه په‌نای بردۆته به‌ر سوتاندن.
هه‌روه‌ها له‌زانیارییه‌كاندا هاتووه دوای 10 رۆژ له‌نه‌خۆشخانه‌و ململانێ له‌گه‌ڵ مه‌رگدا شیلان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌كاتی گرگرتنی جه‌سته‌ی شیلاندا دایكی هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی داوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێك له‌ده‌ستی سوتاوه.

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 43 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو