15:01 | 2008/5/29 | رێبەر
"ئه‌و كوڕه له‌گه‌ڵ باوكی‌دا كێشه‌ی هه‌بووه، باوكیشی هه‌ستاوه چوار فیشه‌كی پێوه‌ناوه‌و كوشتویه‌تی ،
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه باوكێك له‌ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر كوڕه‌كه‌ی كه‌پۆلیسی گومرگ بوو دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌و كوشتی.
چه‌مچه‌ماڵ، ئاسۆ شوانی: كاتژمێر پێنجی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر هه‌ردی حه‌سه‌ن عوسمان كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن بیست و حه‌وت ساڵه‌و پیشه‌كه‌شی پۆلیسی گومرگه، له‌لایه‌ن باوكیه‌وه به‌چوار فیشه‌ك كوژرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌ره‌هه‌نجیر، (نازناز عه‌قید عوسمان عه‌بدوڵا) "ئه‌و كوڕه له‌گه‌ڵ باوكی‌دا كێشه‌ی هه‌بووه، باوكیشی هه‌ستاوه چوار فیشه‌كی پێوه‌ناوه‌و كوشتویه‌تی ، ئێستا باوكی ئه‌وكوڕه ده‌ستگیركراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ڕووداوه‌كه به‌ردوامه ،ته‌رمی ناوبراویش ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه كه‌ركوك كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه"

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 44 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو