03:20 | 2008/5/29 | رێبەر
له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ مه‌ڵبه‌ندی 3 ی هه‌ولێرو پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن به‌كر مسته‌فا سه‌عید لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند، جه‌لیل زه‌نگه‌نه ده‌رهێنه‌ری درامای گه‌رده‌لوول رایگه‌یاند: له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی به‌شی سێیه‌می درامای گه‌رده‌لوول ده‌كه‌ین و له‌ده‌ستپێكی كاره‌كانیشماندا دیدار‌و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵَ هه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه سازده‌كه‌م كه‌ڕۆڵیان هه‌بووه له داستان و خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان به‌بێ جیاوازی فیكری و ئینتمای حزبایه‌تی، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ڕاسته‌وخۆ به‌شداربوون له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕو ئه‌نجامدانی چالاكی ناوشارو شارۆچكه‌و دێهاته‌كان، ئه‌وانه‌ش كه‌زیندانیكراون و خۆڕاگرانه هیچیان بۆ جه‌لاده‌كانی به‌عس نه‌دركاندووه.
وتیشی : به‌كر مسته‌فا سه‌عید كه‌ئه‌مڕۆ سه‌ردانیمكردوه یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه‌پشت به‌زانیارییه‌كانی ده‌به‌ستم، هه‌وڵیشده‌ده‌م به‌پێی ده‌رفه‌تی هه‌ردوولا زیاتر له‌گه‌ڵیدا كۆببمه‌وه.
له‌لێدوانێكی تایبه‌تیشداجه‌لیل زه‌نگه‌نه وتی: به‌نیازین له‌به‌شی سێیه‌می درامای گه‌رده‌لوول چه‌ندین ئه‌كته‌ری شاری هه‌ولێر به‌شداریی پێبكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌هاوكاریی برای خۆشه‌ویستم هونه‌رمه‌ند (حه‌مید سابیر) قسه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌كته‌ری كوڕ‌و كچ كردووه‌و به‌ڵَێنی هاوكاریی و به‌شدارییان پێداوین.
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا زه‌نگه‌نه وتی: له‌به‌شی سێیه‌مدا ده‌ڤه‌ره‌كانی هه‌ولێرو بادینانیش وێنه ده‌گرین، به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی كه داستانی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عسی رووخا‌و تیادا تۆماركراوه، چونكه شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان ته‌نها له‌شاری سلێمانی نه‌بووه‌و هه‌وڵده‌ده‌م له‌به‌شی سێیه‌مدا ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان به‌شداریی پێبكه‌م.
ده‌رهێنه‌ری درامای گه‌رده‌لوول ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌پێشنیاركراوه هه‌ردووبه‌شی دراماكه دۆبلاژ یان وه‌ربگێڕدرێته سه‌ر هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی، چونكه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌زیاتر له 20 ملیۆن كه‌س له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان بینه‌ری گه‌رده‌لوول بوون، خه‌ڵكێكی زۆری تری غه‌یره كورد به‌هه‌مان شێوه بینه‌ری ئه‌و درامایه بوون.
له‌كۆتایی قسه‌كانیشیدا وتی: ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه ته‌نها خزمه‌تكردنه به‌هوونه‌ری كوردی به‌بی جیاوازی و بیرخستنه‌وه‌و خستنه‌ڕووی مێژوویه‌كی راست و تاڵی ئه‌و سه‌رده‌م و ئاشناكردنیه‌تی به نه‌وه‌ی ئێستا‌و بینه‌ری ئه‌مڕۆ.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 46 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو