03:06 | 2008/5/29 | رێبەر
رۆژانه تا قه‌ره‌باڵغی له‌بازاڕدا ده‌مێنێت‌و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به شه‌قامه‌كانی مه‌جیدیه‌و كۆماری كه‌ركوكدا تێده‌په‌ڕن،
له‌یلاو سوعاد رێگه‌یان پێده‌گرن‌و ده‌سته بچكۆله‌كانیان پانده‌كه‌نه‌وه، تا دووسه‌دو په‌نجا دیناریان بده‌نێ.
ئا: ئاسۆ جه‌وهه‌ر
كاری سێكسكردن له‌گه‌ڵ منداڵه سواڵكـــــــــه‌ره‌كاندا له‌كه‌ركوك، له‌زۆربووندایه، زۆرجاریش ئه‌م منداڵانه ده‌كرێنه پرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دایك‌و خوشكه گه‌وره‌كانیان‌و ناساندنیان وه‌ك له‌شفرۆشێك. گه‌نجه تازه پێگه‌یشتوه‌كانیش هه‌ر كه ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر منداڵه‌كان، ئه‌مه ده‌قۆزنه‌وه تا به خوشك‌و دایكیان بگه‌ن.
رۆژانه تا قه‌ره‌باڵغی له‌بازاڕدا ده‌مێنێت‌و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به شه‌قامه‌كانی مه‌جیدیه‌و كۆماری كه‌ركوكدا تێده‌په‌ڕن، له‌یلاو سوعاد رێگه‌یان پێده‌گرن‌و ده‌سته بچكۆله‌كانیان پانده‌كه‌نه‌وه، تا دووسه‌دو په‌نجا دیناریان بده‌نێ.
له‌یلاو سوعاد ده‌ساڵ ته‌مه‌نیان تێنه‌په‌ڕاندووه، هه‌موو به‌یانیه‌ك دایكه باریكه‌له عه‌با به‌سه‌ره‌كه‌یان له‌و شه‌قامانه‌دا رێنماییان ده‌كات‌و ده‌یاننێرێت بۆ ده‌ستپانكردنه‌وه له خه‌ڵك، ئه‌و بڕه پاره كه‌مه‌ی كۆششی ده‌كه‌نه‌وه، دایكیان لێیانده‌سه‌نێت‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و پارانه‌ی كه‌خۆی ده‌ستی كه‌وتووه، كۆیانده‌كاته‌وه. ئه‌م دووخوشكه بچكۆله‌یه جارجار به‌دزی دایكیانه‌وه له‌پاره‌كه، له‌فه‌یه‌ك ده‌كڕن‌و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ منداڵه سواڵكه‌ره‌كانی تری هاوڕێیاندا خێرا له‌تێكی ده‌خۆن‌و به‌ڕاكردن خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه سێبه‌رێك تا له‌فه وشكه‌كه‌ی نێو ده‌سته چڵكنه‌كانیان ته‌واوبكه‌ن. ئه‌وان جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه بڕێك له‌و پاره‌ی سواڵه‌ی ده‌ستیانده‌كه‌وێت، خه‌رجی ده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێن «بۆخۆمان له‌فه‌و شتی تری پێده‌كڕین‌و ده‌یخۆین». له‌یلا خێرا چاوه ڕه‌شه بچكۆله‌كانی له‌یه‌كێك له رێبوارانی شه‌قامه‌كان ده‌بڕی‌و دوای ده‌كه‌وت‌و ده‌ستی به‌پاڕانه‌وه ده‌كرد «خێرت ده‌گات توخوا». ئه‌و پارانه‌شی كۆیده‌كرده‌وه، ده‌یكرده ناو جانتا ره‌شه بچوكه‌كه‌ی، كه راست‌و چه‌پ كردبوویه شانی. ئه‌و كچه بچكۆله‌یه ده‌یوت «رۆژانه پێنج هه‌زار دینار كۆده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌یده‌م به دایكم».
كاروان هیدایه‌ت گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22ساڵه، له‌كۆتایی شه‌قامی كۆماری، دوكانی جلوبه‌رگی هه‌یه، ده‌ڵێت «بینیومه ته‌عه‌دای ناموس له منداڵه‌كان ده‌كه‌ن‌و به‌سێ هه‌زار دینار سواری سه‌یاره‌یان كردوون». ئه‌م گه‌نجه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه ئه‌م دیارده‌یه بێزاری كردووه، هاوكات نیگه‌رانی ژیانی ئه‌م منداڵه سواڵكه‌رانه‌یه‌و ده‌یوت «ئه‌مانه ویژدانی من ئازار ده‌ده‌ن، كه‌وا له‌و منداڵانه ده‌كه‌ن، جاری وایه كه ده‌یانبه‌ن، لێیانده‌درێت‌و پاره‌شیان نادرێتێ. ئینجا ته‌عه‌دای ناموسیان لێده‌كرێ‌و به‌ره‌ڵا ده‌كرێن». دوكانداره‌كان قسه له‌وه‌ده‌كه‌ن، كه ئه‌م دیارده‌یه له‌ساڵی 2003وه په‌ره‌ی سه‌ندووه، سامان سه‌ڵاح ته‌مه‌ن 20ساڵ، له مه‌یدانی ئه‌حمه‌د ئاغا له‌سه‌ر مێزه بچوكه‌كه‌ی رۆژانه خه‌ریكی كاتژمێر فرۆشتنه، ئه‌و باسی له‌وه‌كرد ئه‌و منداڵه سواڵكه‌رانه بێزاریان كردوه‌و هه‌ندێكجاریش لێیانده‌دات، كه‌چی دواتر به‌زه‌یی پێیاندا دێته‌وه، له‌خۆی ده‌پرسێت «ئه‌و منداڵه به‌سته‌زمانانه گوناهیان چییه فێری بێ ئه‌خلاقی ده‌بن‌و له‌ئێستاوه ژیانیان تێكده‌چێت». سامان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا زۆرینه‌ی ئه‌و منداڵانه كوردن‌و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا له‌بادینانه‌وه هاتوون بۆ سواڵكردن «كه‌مێكیش منداڵی عه‌ره‌بیان تێدایه».

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 47 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو