03:06 | 2008/5/25 | رێبەر
"ئێستا ئه‌م پرِۆژه‌یه له قۆناغی گفتوگۆدایه و نزیكه‌ی 500 قوتابی كار بۆ دانانی میكانیزم و چۆنێتی دابه‌شكردنی ئه‌و بره هاوكارییه
ده‌كه‌ن، هاوكات له‌رێگه‌ی گفتوگۆكانیه‌وه ئه‌و مه‌رجانه دیاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه قوتابیان ناونووس بكه‌ن". 
رێكخراوی كۆرِی عێراقی بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌زموونی دیموكراسی له عێراق و كوردستان پرِۆژه‌ی هیوای راگه‌یاند.
ئه‌م پرۆژه‌یه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و هاوكاریكردنی قوتابیانی زانكۆكانی كوردستانه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌م داهات و كه‌م ده‌رامه‌تن. وه‌ك سه‌ره‌تای ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش 1200 قوتابی زیره‌ك و كه‌م داهات ده‌گرێته‌وه كه به‌پێی پرِكردنه‌وه‌ی فۆرمێكی تایبه‌ت ناویان تۆمارده‌كرێت و دوای ده‌ستنیشانكردن مانگانه بری 100 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پرۆژه‌كه "ئێستا ئه‌م پرِۆژه‌یه له قۆناغی گفتوگۆدایه و نزیكه‌ی 500 قوتابی كار بۆ دانانی میكانیزم و چۆنێتی دابه‌شكردنی ئه‌و بره هاوكارییه ده‌كه‌ن، هاوكات له‌رێگه‌ی گفتوگۆكانیه‌وه ئه‌و مه‌رجانه دیاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه قوتابیان ناونووس بكه‌ن".
جێی ئاماژه‌یه رێكخراوی كۆرِی عێراقی بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌زموونی دیموكراسی له عێراق و كوردستان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی باڵای سیاسی كوردستانی و عێراقی پشتگیری لێده‌كرێت.

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 49 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو