02:46 | 2008/5/25 | رێبەر
"وازهێنانم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ك، یه‌كێك له‌وانه نه‌مانی قه‌ناعه‌تم بوو به‌باسه‌كه دووه‌میش به‌كارهێنانی شێوازی زانستی‌و
ته‌ربه‌وی به‌هێزكردنی لایه‌نی ده‌روونی به‌ناشتنی هیواو گه‌شبینی له‌ژیانداو تێگه‌یشتن له‌سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشیه‌كه له‌نه‌خۆشه‌كه‌دا".A(qkDivoD0yAEkAAAAZjIxZWYwOWUtMThlMy00MzIxLWJlM2YtZjE3MzE3NTI5Zjg0BY09d9ibnVTlTMrhzu75nBiu1N41))/Img/News/sabah.mstafa.5-24-2008b.jpg)
سه‌باح مسته‌فا ته‌مه‌ن 40 ساڵ به‌وته‌ی خۆی 15ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه‌جنی له‌له‌شی مرۆڤ هێناوه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئێستا باوه‌ڕی به‌و كاره نه‌ماوه.
ئه‌وه به‌وته‌ی خۆی یه‌كه‌م كه‌س بووه له‌كفری كه‌باس‌و خواسی ده‌رهێنانی "جن"ی له‌ناو له‌شی مرۆڤدا هێنایه كایه‌وه، به‌ڵام ئێستا هیچ باوه‌ڕێكی به‌و كارانه نه‌ماوه‌و پێشی وایه له‌ناو ئایه‌ت‌و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ردا خیلافێكی زۆر هه‌یه له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی جن له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ.
ئه‌و له‌یه‌ككاتدا هه‌م پسپۆڕێكی ته‌ندروستییه‌و هه‌م مامۆستایه‌كی شاره‌زای دینییه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ پیشه سه‌ره‌كیه‌كه‌یدا كه‌كارمه‌ندی ته‌ندروستییه‌و گۆكایه‌كی گه‌وره‌ی ده‌رمانی هه‌یه له‌كفری یه‌كێكه له‌بانگه‌وازكاره چالاك‌و ناسراوه‌كانی ناوچه‌كه‌یان له‌بواری دینیدا.
سه‌باح مسته‌فا (40 ساڵ) دانیشتوی شاری كفریه‌و په‌یمانگه‌ی ته‌ندروستی ته‌واوكردووه، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی له‌سه‌ر "جیهانی جن"و په‌یوه‌ندی ئه‌و جیهانه به‌مرۆڤه‌وه، ده‌ڵێت"ئه‌وه باسێكی زۆر ناسك‌و ورده، ئه‌سڵ له‌شه‌رعدا ئه‌وه‌یه هیچ مرۆڤێك جن نییه له‌له‌شیدا ته‌نها ئه‌و (قرین)ه نه‌بێت كه له‌هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌یه، زۆر هه‌ڵه‌یه هه‌ر نه‌خۆشێك پرسمان پێ بكات به‌ئاسانی‌و بێ یه‌ك‌و دوو بڵێین تۆ جن له‌لاشه‌تدا هه‌یه به‌ڵكو بگه‌یه‌ته ڕاده‌یه‌كیش ژماره‌ی جنه‌كان باس بكه‌یت‌و شوێنی بوونیان له‌له‌شی مرۆڤه‌كه‌دا باس بكه‌ی (سبحان الله)".
مامۆستا سه‌باح ده‌ڵێت"به‌ش به‌حاڵی خۆم له‌ساڵی 1993 له‌ڕیزی یه‌كه‌مه‌كان بووین كه‌پێمان باش بوو بابه‌تی جن بخه‌ینه واقعی باسكردنه‌وه هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا نه‌خۆشێك هات بۆ لام بڕیارمدا كه‌ئه‌مه جن له‌له‌شیدایه‌و هه‌ستاین به‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشه".
ئه‌و مامۆستایه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه‌پانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌حسابی خۆی له‌و سه‌رده‌مه‌دا قسه‌ی له‌گه‌ڵ جندا ده‌كرد، "به‌ڵام دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م باسه خستمیه گومانه‌وه كه‌به‌ڕاستی دڵه‌ڕاوكێی ناوێ و به‌هێمنیه‌وه بتوانین بڵێین قسه‌كردن‌و مامه‌ڵه‌كردن هاوسه‌نگی تایبه‌تی خۆی ده‌وێ‌و دووریش نییه هه‌رنه‌بێ".
له‌باره‌ی وازهێنانی ئه‌و مامۆستایه وتی"وازهێنانم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ك، یه‌كێك له‌وانه نه‌مانی قه‌ناعه‌تم بوو به‌باسه‌كه دووه‌میش به‌كارهێنانی شێوازی زانستی‌و ته‌ربه‌وی به‌هێزكردنی لایه‌نی ده‌روونی به‌ناشتنی هیواو گه‌شبینی له‌ژیانداو تێگه‌یشتن له‌سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشیه‌كه له‌نه‌خۆشه‌كه‌دا".
A(qkDivoD0yAEkAAAAZjIxZWYwOWUtMThlMy00MzIxLWJlM2YtZjE3MzE3NTI5Zjg0BY09d9ibnVTlTMrhzu75nBiu1N41))/Img/News/sabah.mstafa.5-24-2008b.jpg)
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 50 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو