01:21 | 2008/5/25 | رێبەر
"له‌سه‌فه‌ره‌كانی پێشووترم كه هاتمه‌وه بۆ كوردستان، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك به‌ڵێنی
ئه‌وه‌یان پێدام هاوكارییم بكه‌ن و شوێنێكم بۆ دابین بكه‌ن له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی تێدا به‌سه‌ربه‌رم،
له‌م باره‌یه‌وه خانمه هونه‌رمه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌هێن تاڵه‌بانی گوتی "كاتی ئه‌وه هاتووه ده‌ست له‌غوربه‌ت و دووری له وڵات هه‌ڵگرم و به‌یه‌كجاری بگه‌رِێمه‌وه بۆ خاكی كوردستان، چونكه ئێره زۆر له‌بارتره بۆ خۆم هه‌روه‌ها بۆ كاره هونه‌رییه‌كانم".
هونه‌رمه‌ند ده‌رباره‌ی برِیاری هاتنه‌وه‌كه‌ی بۆ كوردستان به‌یه‌كجاری و دابینكردنی شوێنێك بۆی له كوردستان هه‌روه‌ها گوتی "له‌سه‌فه‌ره‌كانی پێشووترم كه هاتمه‌وه بۆ كوردستان، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێدام هاوكارییم بكه‌ن و شوێنێكم بۆ دابین بكه‌ن له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی تێدا به‌سه‌ربه‌رم، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌شم زیاتر بۆ ئه‌وه بوو ئه‌وه یه‌كلای بكه‌مه‌وه، چونكه تازووتر ئه‌و كاره‌م سه‌ربگرێت بۆمن چاكتر و پێویست تره، چونكه هه‌نده‌ران بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كورد شیاونییه ژیانی تێدا به‌سه‌ربه‌رێت به‌تایبه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ند و هونه‌ره‌كه‌ی زۆر سه‌خت و دژواره".
شه‌هێن له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "تا كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌م هێنانی هونه‌ری له كوردستان دروست نه‌بێت، من جارێكی دیكه ناتوانم ئه‌لبومی گۆرانی به‌رهه‌م بێنم، چونكه له هه‌رسێ ئه‌لبومی رابردوومدا كه بڵاوم كردۆته‌وه له كوردستان له‌سه‌رجه‌میان زه‌ره‌رمه‌ند بووم، هه‌موو كاره‌كانی له‌سه‌ر ئه‌رك و ماندوو بوون و گیرفانی خۆم هاتونه بوون، بۆیه ئه‌گه‌ر كۆمپانیاك دروست بوو له وڵاتی ئێمه‌و هات به‌رهه‌مه‌كانی بۆ تۆماركردم و بڵاوی كرده‌وه ئه‌و كات منیش برِیار ده‌ده‌م ئه‌لبومێكی دیكه‌ی گۆرانی به‌رهه‌م بێنم، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ش بێده‌نگ نابم كه له‌جه‌ماوه‌ری هونه‌ر دۆستی وڵاته‌كه‌م داببرِێم به‌ڵكو ناوه ناوه هه‌وڵده‌ده‌م به‌به‌رهه‌مێك به‌سه‌ریان بكه‌مه‌وه، چونكه راشكاوانه ده‌یڵێم ته‌نها خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ره وایكردووه تا ئێره له‌كاری هونه‌ریی دا به‌رده‌وام بم".
شه‌هێن تاڵه‌بانی له‌پاییزی ساڵی (1952) له‌شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بووه، له ساڵی (1971) ده‌بێته مامۆستای قوتابخانه، له‌ساڵی (1972) گۆرانی "سه‌بری گوڵ‌فرۆش" و "دوێنێ شه‌و خه‌وم دی" تۆماركردووه، پاشان به‌هۆی بارودۆخی ئه‌وسا له‌هونه‌ر داده‌برِێت، له‌ساڵی (1975) ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه، له ساڵی (1989) وڵاتی ئێرانی به‌جێهشتووه تا ئێستا له به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، له‌ساڵی (1996) له‌لایه‌ن ته‌لفزیۆنی "میدیا" داوای لێده‌كرێت بگه‌رِێته‌وه ناو كاری هونه‌ری، ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه برِیارِده‌دات ده‌ست بكاته‌وه به‌كاری هونه‌ری گۆرانی گووتن و تا ئێستا به‌رده‌وامه‌و دوای ئه‌وه سێ ئه‌لبومی گۆرانی به‌رهه‌م هێناوه ئه‌وانیش "یادی یاران ساڵی 2000، بۆ تۆ كوردستان 2003، دووری 2007" به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن و ئاوازدانه‌ر بورهانی موفتی زاده.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 51 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو