03:41 | 2008/5/22 | رێبەر
چیرۆكی ئافره‌تێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌گێڕێته‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له كاتی ئه‌نفال به ده‌ستی رژیمی به‌عس ده‌خرێنه گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه و منداڵه‌كانیشی له كاره‌ساتی بۆردوومانی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه له ده‌ست ده‌دات.
شانۆگه‌ری "خدایا ایمان بده" واته "خودایا ئیمانمان پێبده" له نووسینی ره‌سووڵ بانگین و له ده‌رهێنانی حامید ئیسماعیل وه‌ند، به‌رهه‌می خوێندكارانی كوردی زانكۆی په‌یام نووری شاری ورمێیه، كه چیرۆكه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی بۆردوومانی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌یه، له دوو سانسی جیاوزدا له به‌شی سه‌حنه‌یی 11مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی خوێندكارانی ئێران، له ته‌لاری پلاتۆی بووكه‌ڵه‌ی زانكۆی سینه‌ما تیئاتر له شاری تاران، بۆ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵ و بینه‌ران و خوێندكارانی شانۆ نمایش كرا.
هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له شانۆگه‌ری "خودایا ئیمانمان پێبده" بریتین له:
نووسه‌ر: ره‌سووڵ بانگین.
ده‌رهێنه‌ر: حامید ئیسماعیل وه‌ند.
ئه‌كته‌ر: شادی ئه‌میری.
یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر: سیامه‌ك دنیر.
دیزاینی سه‌حنه: دانیاڵ ئیسماعیل وه‌ند.
دیزاینی جلوبه‌رگ: سوره‌یا ره‌زا پوور.
موزیك: ره‌زا هه‌ناره، سه‌لاحه‌دین زارعی، وه‌فا ئیسماعیلی خانیك و ئیرانا مورادی.
دیزاینی سه‌حنه: سیامه‌ك دنیر.
مونشی سه‌حنه: جه‌واد ئه‌بووتالبی.
پوسته‌ر و بروشوور: شادی ئه‌میری.
ماوه: 40 خولك.
پوخته‌ی شانۆنامه‌ی "خودایا ئیمانمان پێبده": چیرۆكی ئافره‌تێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌گێڕێته‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له كاتی ئه‌نفال به ده‌ستی رژیمی به‌عس ده‌خرێنه گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه و منداڵه‌كانیشی له كاره‌ساتی بۆردوومانی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه له ده‌ست ده‌دات. ئێستا له خه‌یاڵی خۆیدا هه‌وڵ ده‌دات كه له واقیعه دڵته‌وێنه رزگاری بێت و به‌رده‌وام رابردووی وه‌بیر دێته‌وه و ... .
شانۆكاری كورد حامید ئیسماعیل وه‌ند ساڵی 1982 له شاری ورمێ هاتۆته دنیا. خوێندكاری ساڵی چواره‌می مودیرییه‌تی ده‌وڵه‌تی زانۆی په‌یامی نووری شاری ورمێیه. ساڵی 2001 ده‌ستی به كاری شانۆیی كردووه و تا ئێستا ده‌رهێنه‌ری چه‌ندین شانگه‌ری له ئه‌ستۆبووه، له‌وانه: "ئه‌ز 2 كتورم"، "اتش به شهادت ابر و افتاب" واته "ئاوه‌ر به شه‌هاده‌ی هه‌ور و هه‌تاو"، "اگر باران نبارد" واته "ئه‌گه‌ر باران نه‌بارێ" و "نقش زن" واته "رۆڵی ئافره‌ت".
هه‌روه‌ها له چه‌ندین شانۆگه‌ریدا وه‌كوو ئه‌كته‌ره رۆڵی بینیوه، له‌وانه: "رقس پروانه" واته "سه‌مای په‌پووله"، عزاب اهریمن" واته "عه‌زابی ئه‌هریمه‌ن"، "سه‌یده‌وان"، "عروس عروسها" واته "بووكی بووكه‌كان" و "برینا ره‌ش".
حامید ئیسماعیل وه‌ند به‌رپرسی ماڵی فیلم و شانۆی "رۆژ ئێران" سه‌ر به "موئه‌سیسه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ئه‌ندێشه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی" له شاری ورمێیه. هه‌روه‌ها تا ئێستا یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی شانۆنامه‌خوێندنه‌وی وه‌حده‌ت و فیستیڤاڵی شانۆی ته‌كی له شاری ورمێ به‌ڕێوه‌بردووه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه شانۆگه‌ری "خودایا ئیمانمان پێبده" له ده‌رهێنانی حامید ئیسماعیل وه‌ند له فیستیڤاڵی شانۆی خوێندكارانی ناوچه‌ی ناوه‌ند و باشكووری رۆژئاوای ئێران كه له شاری ته‌ورێز به‌ڕێوه‌چوو، له به‌شه‌كه‌كانی ئه‌كته‌ری ئافره‌ت، ده‌رهێنه‌ری، شانۆنامه‌نووسی و موزیك چه‌ندین سه‌ركه‌وتنی باشیان به‌ده‌ستهێنا. كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵ ئه‌م شانۆگه‌رییه بۆ به‌شداری كردن له به‌شی سه‌حنه‌یی قۆناغی كۆتایی 11مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆ خوێندكارانی ئێران له شاری تاران ده‌ستنیشان بكه‌ن.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 52 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو