03:30 | 2008/5/22 | رێبەر
ئه‌مساڵ له لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی وڵاتی فه‌ره‌نساوه له هه‌ولێر داوا له هه‌رێمی كورستانیش كراوه، به‌شداری ئه‌م جه‌ژنه بكات،
هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن وریا ئه‌حمه‌د له روونكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا، كه تیایدا هاتووه كه له 21ی حوزێرانی ئه‌م ساڵدا له‌رۆژی جه‌ژنی موزیكدا كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر داوای له هه‌رێمی كورستان كردووه به‌شداری ئه‌و یاده بكات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نووسراوه‌كه‌یه:
جه‌ژنی موزیك
جه‌ژنی هه‌مووجۆره موزیكێك و بۆ هه‌موو خه‌ڵك
هه‌ر له ساڵی (1982)ـه‌وه، به ده‌سپێشخه‌ری وڵاتی (فه‌ره‌نسا) رۆژی جه‌ژنی موزیك كه ده‌كه‌وێته رۆژی (21)ی مانگی حوزه‌یران به‌رپاكراوه، ساڵانه له‌م رِۆژه‌دا كه به زمانی فه‌ره‌نسایی (Fete de La Musique)ـه، ئیمرِۆ بووه به جه‌ژنێكی ئه‌ورووپی و جیهانی، ئه‌مساڵ له لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی وڵاتی فه‌ره‌نساوه له هه‌ولێر داوا له هه‌رێمی كورستانیش كراوه، به‌شداری ئه‌م جه‌ژنه بكات، هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی (128)ـه‌مینه كه ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌و جه‌ژنه‌ی تێیدا سازده‌كرێت، جه‌ژنی موزیك میهره‌جانی موزیك نییه! به‌ڵكو خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ی میللییه، به‌خۆرِایی و كراوه‌یه، واته بۆ هه‌موو كه‌سێكه كه بیه‌وێ به‌شداری له‌و جه‌ژنه‌دا بكات، جا چ ئه‌وانه‌ی تازه ده‌ستیان داوه‌ته موزیك و چ ئه‌وانه‌یش كه پرۆفیشناڵن و حه‌ز ده‌كه‌ن له‌و رِۆژه‌دا به‌رهه‌می خۆیان به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شی خه‌ڵك بكه‌ن، هه‌ر ساڵه ملیۆنه‌ها كه‌س ئاماده‌ی جه‌ژنی موزیك ده‌بن، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كاتیان هه‌یه و حه‌زیش له موزیك ده‌كه‌ن.
ئه‌م جه‌ژنه كه ده‌كه‌وێته رِۆژی (21) حوزه‌یرانی هه‌مووساڵێك، هه‌موو جۆره موزیكێك ده‌گرێته‌خۆ، چونكه مه‌به‌ست له‌و رۆژه ئه‌وه‌یه موزیك بگاته گوێی هه‌موو خه‌ڵك، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی فراوانكردنی موزیكسازی و نزیك كردنه‌وه و ئاشنا كردنی گه‌نج و گه‌وره‌ی هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ به شێوازه جیاجیاكانی موزیك، ئه‌و جه‌ژنه ده‌رفه‌تێكه بۆ گفتووگۆكردن، به‌ڵام ئه‌مجاره به زمانی موزیك.
جه‌ژنی موزیك خۆرِایی و كراوه‌یه: له‌و رِۆژه‌دا داوا له سه‌رجه‌م موزیكژه‌نان ده‌كرێت، بێن و به‌رهه‌می خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌موو ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی له‌م رۆژه‌دا به‌رِێوه ده‌چن، جا چ له سه‌ر شه‌قام بێت یا ناو هۆڵ، بێ به‌رامبه‌رن و به‌خۆرِایین، ئه‌و رۆژه ده‌رفه‌تێكه و داوا له تیپه گه‌وره‌كان بكرێت، ئیتر له ناو چوار دیواری هۆڵه‌كانه‌وه بێنه ده‌ره‌وه و له هه‌وای ئازادا موزیك بژه‌نن، بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ تیپ و گرووپه جیاجیاكاندا ئاڵوگۆرِی موزیك بكه‌ن، ده‌رفه‌تێكه موزیك له نه‌خۆشخانه‌كاندا بۆ نه‌خۆشه‌كان و له زیندانه‌كانیش بۆ به‌ندكراوه‌كان بژه‌ندرێت، به‌و مه‌به‌سته‌ی له رۆژی جه‌ژنی موزیكدا نه‌ختیێك له ژان و ئازاره‌كانیان به موزیك سارِێژبكرێت.
هونه‌رمه‌ند وریائه‌حمه‌د
به‌رِێوه‌به‌ری كه‌لپوری هه‌ولێر
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 53 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو