01:47 | 2008/5/22 | رێبەر

کۆمپانیای ئارت فلم پرۆدوکتسی ئێستا له دواکۆتایی وێنه گرتن و مۆنتاژکردنی درامایه‌كدایه كه ٢٠ زنجیره‌ی ته له فیزیۆنی یه له سه ر ده روون ناسی، بۆ باوک و دایکان ومناڵانی کورد.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له کۆمپانیای ئارت فلم به سبه‌ی راگه‌یاند: تا بتوانین هه‌موو به شێوه‌یه‌کی راست و در‌وست مناڵه‌کانمان په روه رده بکه ین و پاشه رۆژێکی روناکیان بۆ بخوڵقێنین له ناو کۆمه‌ڵگا که دوور له درۆ و ته‌مبه‌ڵی و ناو و ناتۆره و جنێودان و ترس، ئه‌م درامایه‌مان به‌رهه‌مهێناوه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: ته نیا رێگا بۆ گه یشتن به ئامانج دیالۆکه له‌گه‌ڵ مناڵه‌کانمان بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کی باش له‌نێوان خێزانه‌کانمان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه توانیومانه جۆر و چه‌شنی بنه‌ماڵه‌کان بخه‌ینه روو، بتوانین خۆمان له‌و روداوه ترسناکانه به دوور بگرین که دێته رێی خۆمان و مناڵه‌کانمان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌ریه‌که له ئێمه مناڵێکی باش در‌وست بکه‌ین بۆ کۆمه‌ڵگا.

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 54 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو