01:47 | 2008/5/22 | رێبەر
یاسای ژماره 14ی ساڵی 2002 كه سزای بكوژانی ژنان ده‌دات‌و تاوانی كوشتن به‌ناوی شه‌ره‌ف قورس‌تر ده‌كات
رێژه‌ی كوشتنی ژنان له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌هه‌ڵكشان‌و به‌رزبوونه‌وه‌دایه، كه ده‌زگا به‌رپرسه‌كان به‌حاڵه‌تێكی نائاسایی نا‌و ده‌به‌ن. ئه‌وان وێڕای ئه‌وه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌كانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن "ئه‌م مه‌سه‌له هه‌ستیاره ته‌نها به یاسا چاره‌سه‌ر ناكرێت".هه‌رچه‌نده به‌شێك له‌و ژنانه‌ی كه ده‌كه‌ونه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سه‌نته‌ره‌كانی پاراستنی ژنان، به‌ڵام هه‌ندێكجار ژیانیان له‌وێدا پارێزراو نابێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌بینای رێكخراوی ئاسووده‌دا، ژنێك درایه به‌ر ده‌ستدرێژ‌و خه‌ڵتانی خوێن كرا.
به‌شی زۆری ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی تایبه‌تن به‌كێشه‌كانی ئافره‌تان زیاد له‌هه‌موو شوێنێكی تر سه‌رقاڵی ورده‌كاری كێشه‌كانن‌و زۆرجاریش روبه‌ڕووی گرفت ده‌بنه‌وه، لانه‌ی ئارام له‌شاری سلێمانی كه زیاتر له‌هه‌شت ساڵه كار بۆ كێشه‌و گرفته‌كانی ژنان ده‌كات‌و شه‌ڵته‌ری هه‌یه بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه له ماڵه‌وه بێزار ده‌كرێن‌و هه‌ڵدێن، یه‌كێكه له‌و سه‌نته‌رانه‌ی كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا به‌رده‌وام ژنان روویان تێكردووه.
به‌رپرسی لانه‌ی ئارام (له‌یلا عه‌بدوڵا) پێیوایه توند‌وتیژی له‌نا‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه، به‌تایبه‌تی دژ به‌ژنان، كه ساڵ به‌ساڵ رێژه‌ی كوشتن، خۆسوتاندن‌و خۆكوشتنی ژنان له‌به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتردایه.
ئه‌و ئه‌وه‌ش ده‌كاته به‌ڵگه‌ی راستی ئه‌م قسه‌یه‌ی كه «له‌ساڵی 2004دا 48 ژن هاتۆته لایان كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكراوه، به‌ڵام له 2007دا ئه‌م رێژه‌یه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 71 ژن، ته‌نها له‌م چوار مانگه‌ی ئه‌مساڵ 2008شدا 25 ژن هاتووه‌ته لایان».
له‌یلا ده‌ڵێت «كێشه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی دێنه لامان ئه‌وه‌یه كه كچن‌و سكیان هه‌یه یان بێوه‌ژنن‌و سكیان پڕه یان ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی خیانه‌تی زه‌وجیان كردووه یان كچن‌و به‌زۆر به‌شوودراون، هه‌موو ئه‌مانه‌ش كاتێك رووبه‌ڕووی كوشتن ده‌بنه‌وه روومان تێده‌كه‌ن. كه ئه‌م كێشانه‌ش له‌دیدی كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌قلیدی كورده‌وارییه‌وه‌ه كێشه‌ی قورس‌و نه‌به‌خشراون».
به‌شێك له‌و ژنانه‌ی كه له‌بواری داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌تاندا چالاكن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن سه‌رباری به‌گه‌ڕخستنی یاسای ژماره 14ی ساڵی 2002 كه سزای بكوژانی ژنان ده‌دات‌و تاوانی كوشتن به‌ناوی شه‌ره‌ف قورس‌تر ده‌كات‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی شه‌ره‌فپارێزییه‌وه ژنان ده‌كوژن لێبووردنی گشتی نایانگرێته‌وه، كه‌چی هه‌رچی زیاتر رۆژانه لێره‌و له‌وێ هه‌واڵی ئه‌و ژنانه ده‌بیستین كه به‌كوژراویی یاخود خنكاویی فڕێدراون‌و یان خۆیان ده‌سوتێنن.
په‌رله‌مانتار‌و به‌رپرسی لیژنه‌ی ژنانی په‌رله‌مانی كوردستان په‌خشان زه‌نگه‌نه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كوشتن جگه له‌ژنان، كوڕانیشی گرتووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت «هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه كوشتنی ژنان كه‌م بۆته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا خۆكوشتن زیادی كردووه كه ئه‌وه‌ش پێویستی به‌هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، چونكه خۆكوشتنیش جۆرێكه له‌وتوند‌وتیژییه‌ی مرۆڤ به‌رامبه‌ر خۆی به‌كاریده‌هێنێت له‌ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و توندوتیژییه‌ی به‌رامبه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت».
وه‌زاره‌تی ناوخۆ یه‌كێكه له‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه‌ی كه زۆربه‌ی ئه‌م گرفتانه رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، لێپرسراوی به‌شی یاسا له به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند‌وتیژی دژی ژنان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، پشده‌ر ره‌شید ئه‌مین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شه‌كه‌یان كه‌متر له ساڵێكه دامه‌زراوه، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌دواداچوونیان هه‌بووه بۆ كێشه‌كانی ژنان‌و ئه‌و ده‌ڵێت «ئێمه هه‌وڵمانداوه بكوژی ژنان بدۆزینه‌وه‌و بیانده‌ینه دادگا، زۆر به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون چه‌ندین جار ئه‌و ژنانه‌مان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه كه به‌كوژراویی فڕێدراون، ئه‌و ته‌رمانه‌مان له‌گۆڕ ده‌رهێناوه‌ته‌وه كه گومان هه‌بووه كوژرابن‌و به‌ته‌نسیق له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌ك له‌پزیشكی دادوه‌ری پشكنینیان بۆ ئه‌نجامداوه‌و دواتر ئه‌وان بریاڕده‌رن‌و ئێمه ته‌ده‌خولی كاری دادوه‌ر‌و دادگا ناكه‌ین».
به‌ڵام پشده‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وه ته‌نها پیاوان نین توند‌وتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵكو هه‌ندێكجار ژنانیش توندوتیژن به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری، ئه‌و ده‌ڵێت «كچێكمان له‌مه‌ترسی كوشتن رزگار كرد كه له‌لایه‌ن دایكییه‌وه توند‌وتیژی به‌رامبه‌ر كرابوو».
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كوشتن‌و خۆكوشتندا، به‌ڕێوه‌به‌ری گرتن‌و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی عه‌مید عه‌بدولڕه‌زاق فه‌تاح كاكی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربری به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه «له‌ساڵی 2007 تا 2008 ته‌نها 3 كه‌س به‌تۆمه‌تی كوشتنی ژنان ده‌ستگیر كراون‌و هێشتا حوكم نه‌دراون».
په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م توندوتیژیانه له‌كاتێكدایه كه به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ده‌ست رۆژنامه‌ی ئاوێنه كه‌وتووه له‌ماوه‌ی ده رۆژی سه‌ره‌تای مانگی ئایاردا چوارده ژن له‌هه‌رێمی كوردستاندا كوژراون یان خۆیان كوشتووه‌و حه‌ڤده‌ی ژنیش بریندار بوون.
■ ئا: سارا قادر
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 55 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو