03:50 | 2008/5/15 | رێبەر
ته‌مه‌ن سی‌و هه‌شت ساڵ كه ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵه له‌به‌رده‌ركی سه‌را كتێب‌و ڕۆژنامه ده‌فرۆشێت "له‌ئێواره‌ی دووشه‌ممه 12ئایاره‌وه،
لیژنه‌یه‌ك له‌نه‌هێشتنی زیاده‌ڕه‌وی له‌شاره‌وانی هاتن‌و هه‌موو كتێبه‌كانیان هه‌ڵدایه ناو پیكابێكه‌وه‌و بردیان".
نوێنه‌ری ڕۆژنامه‌و كتێب فرۆشه‌كان، محه‌مه‌د ژیاری ته‌مه‌ن سی‌و هه‌شت ساڵ كه ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵه له‌به‌رده‌ركی سه‌را كتێب‌و ڕۆژنامه ده‌فرۆشێت "له‌ئێواره‌ی دووشه‌ممه 12ئایاره‌وه، لیژنه‌یه‌ك له‌نه‌هێشتنی زیاده‌ڕه‌وی له‌شاره‌وانی هاتن‌و هه‌موو كتێبه‌كانیان هه‌ڵدایه ناو پیكابێكه‌وه‌و بردیان".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شاره‌وانی له‌ڕۆژی یه‌كی ئایاره‌وه ئه‌وانی بێ ئیش كردووه‌و وتی "ناهێڵن ئیشه‌كه‌مان بكه‌ین، به‌مه‌رجێك هه‌موو مه‌سره‌فاتی خێزانه‌كه‌شمان له‌سه‌رشانی منه، شاره‌وانی سلێمانی كاسبی لێ تێكداوین‌و ناهێڵێت ئیش بكه‌ین".
له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كردنی شاره‌وانی، له‌لایه‌ن حاكم قادره‌وه چه‌ند جارێك به‌ڵێن به‌ڕۆژنامه فرۆشه‌كان درا كه چه‌ند كۆشكێكیان بۆ دروست بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
نوێنه‌ری ڕۆژنامه‌فرۆشه‌كان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه "له‌وكاته‌وه‌ی حاكم قادر سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی بوو، به‌ڵێنی دروستكردنی په‌نجا كۆشكی له‌ناو شاری سلێمانی پێداین، به‌ڵام هیچی جێبه‌جێ نه‌كرا، كه‌چی له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌ردانی سه‌رۆكی شاره‌وانی كاك عومه‌ر مه‌حویمان كرد پێیوتین، ئێوه چه‌ندن ساڵێكه كاسبی ده‌كه‌ن بۆچی ناتوانن دوكانێك یان كۆشكێك بكڕن‌و ئیشی تێدا بكه‌ن".
ڕۆژنامه‌فرۆشه‌كانی سلێمانی سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر ناڕه‌زاییه‌كه‌یان ڕاده‌گه‌یه‌نن هه‌تا ئه‌وكاته‌ی كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
پێشتریش سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی، عومه‌ر مه‌حوی به‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ڕاگه‌یاند كه "ئه‌وان ئێستا سه‌رقاڵی دروستكردنی كۆشكه‌كانن‌و ده‌یخه‌نه ته‌نده‌ره‌وه".

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 43 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو