03:38 | 2008/5/15 | رێبەر
"سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌میشه به سه‌رخۆشی ده‌هاته‌وه ماڵه‌وه، له‌به‌رچاویشمدا بێباكانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیدا ده‌كرد".
بۆچی خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

شیلان كه هێشتا ته‌مه‌نی نه‌گه‌شتۆته 20ساڵ، خاوه‌نی كچێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ‌و نیوه‌و به‌حه‌سره‌ته‌وه باسی ئه‌و ساتانه‌ی ده‌كرد، كه مێرده‌كه‌ی جگه له‌لێدان‌و ئازاری جه‌سته‌ی، ئازارێكی زۆری ده‌روونیشی داوه‌و ده‌ڵێت "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌میشه به سه‌رخۆشی ده‌هاته‌وه ماڵه‌وه، له‌به‌رچاویشمدا بێباكانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیدا ده‌كرد".
"مێرده‌كه‌م خیانه‌تی زه‌وجی ئه‌كرد بۆیه منیش فێربووم"
ئا: سارا قاد
هه‌میشه مێرده‌كه‌م به سه‌رخۆشی ئه‌هاته‌وه‌و له‌به‌رچاوی مندا، دوو دوو كارتی داخڵ ئه‌كرد‌و له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیدا قسه‌ی ئه‌كرد، كه پرسیاریشم لێئه‌كرد، تێیهه‌ڵئه‌دام. دایك‌و باوك‌و براكانیشی ئه‌یانزانی، به‌ڵام هه‌ر بۆیان ئه‌پۆشی. ئه‌مه‌ش رۆژ به‌رۆژ بێزاری ئه‌كردم، بۆ ئه‌وه‌ی منیش حه‌قی لێ بكه‌مه‌وه، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ برای كچه‌كه‌ی دراوسێماندا به‌ست، به‌ڵام نه‌مزانی كه ئاشكرا ئه‌بێت"
ئه‌مه قسه‌ی شیلانه، كه ژنێكی ئه‌سمه‌ری قژ درێژه‌و له‌دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی زانیویه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕێكی تردا هه‌یه‌و كوڕه‌كه مۆبایلی بۆ كڕیوه. ناچاری كردووه كوڕه‌كه به‌فێڵ بهێنێته ماڵه‌وه‌و ده‌ڵێت مێرده‌كه‌م پێیوتم "گه‌ر ئه‌و كوڕه به فێڵ نه‌هێنیته ماڵه‌وه، ئه‌وا سبه‌ینێ ته‌عزێی خۆت ئه‌بێت"، ئه‌وه‌شی وه‌هایكردووه شیلان له‌م هه‌ڕه‌شه‌یه بترسێت، ئه‌ویه كه "مێرده‌كه‌ی رۆژی پێشوو ده‌مانچه‌ی كڕی‌و له‌گه‌ڵ براكه‌یدا پلانی كوشتن‌یان دانا".
cشیلان ئه‌وه‌شی گێڕایه‌وه كه چه‌ندین جار مێرده‌كه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه، به‌ڵام هیچ گوێی به‌و شتانه نه‌داوه‌و ده‌ڵێت "وه‌ك ئاژه‌ڵ ته‌ماشای ده‌كردم، ئه‌وه‌ی حه‌زم لێبوایه نه‌یده‌كرد، خۆی دوكانی مۆبایل فرۆشتنی هه‌یه‌و دوو ساڵ لێی پاڕامه‌وه مۆبایلی بۆ نه‌هێنامه‌وه، بۆیه كه په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ مه‌ریواندا به‌ست، یه‌كه‌م شت مۆبایلی بۆ كڕیم‌و به دزییه‌وه بۆی ناردم".
شیلان چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا، به‌تۆمه‌تی خیانه‌تی زه‌وجی ده‌ستگیركرا‌وه، مێرده‌كه‌شی شایه‌ته له‌سه‌ری‌و خۆشی نكۆڵی له‌وه‌ناكات كه خیانه‌تی كردبێت‌و به ئاشكرا دانی پیاده‌نێت، به‌ڵام خۆی به‌گوناهبار نازانێت‌و ده‌ڵێت "مێرده‌كه‌م به‌دمه‌ست بوو، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژن‌و كچی تردا هه‌بوو، لێی ئه‌دام‌و سوكی ئه‌كردم‌و دڵی پیس بوو. ئیتر هه‌موو ئه‌وانه كۆبوونه‌وه‌و وایلێكردم بگه‌ڕێم به‌دوای كه‌سێكی تردا".
هه‌رچه‌نده شیلان‌و مێرده‌كه‌ی له 16ساڵییه‌وه یه‌كتریان خۆشویستووه‌و پاش ساڵێك له‌به‌ر رازی نه‌بوونی ماڵی باوكی شیلان "چه‌ندین جار پێكه‌وه رۆشتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌و پێكه‌وه ماونه‌ته‌وه، تاشووی پێكردووه". شیلان باسی له‌وه‌شكرد كه بۆیه باوكی نه‌یئه‌دا به‌م مێرده‌ی ئێستای، ئه‌یوت ناشایسته‌و لاموبالات‌و هه‌میشه سه‌رخۆشه‌و "دوای ئه‌وه‌ی باوكم 1500دۆلاری لێسه‌ندن‌و یه‌كێتی ژنان ته‌ده‌خولیان كرد، ئه‌وجا من شووم به مه‌ریوان كرد".
شیلان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیه‌وه، دایكی له‌ده‌ستداوه‌و له‌مناڵیدا بۆ رزگاربوون له‌ده‌ستی باوه‌ژنه‌كه‌ی، رایكردۆته ماڵی براكه‌ی‌و له‌وێ ئه‌و كوڕه‌ی ناسیوه، كه ئێستا شووی پێكردوه، به‌ڵام پاش گه‌شتنی به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌و بوونی به دایك، هێشتا ئه‌و بێنازییه‌ی ماڵه باوكی‌و ناسۆری بێ دایكی هه‌رپێوه دیاره‌و زوو زوو فرمێسك به‌چاوه‌كانیدا ده‌هاته خواره‌وه‌و باسی ئه‌و ساتانه‌ی ده‌كرد كه له‌ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا بووه كه‌وتۆته ژێر ده‌ستی باوه‌ژن‌و هه‌ر سێ براكه‌ی، هه‌ریه‌كه‌یان په‌رته‌وازه‌ی لایه‌ك بوون‌و شیلان‌و خوشكه‌كه‌شی لای باوه‌ژنه‌كه‌یان ماونه‌ته‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی براكه‌ی ژنی هێناوه‌و هێناونی بۆ لای خۆی. به‌ڵام به‌قسه‌ی خۆی، له‌ماڵی براكه‌شی هه‌میشه وێڵی ئامێز‌و ماڵێك بووه كه خۆشه‌ویستی تیا بدۆزێته‌وه‌و خه‌مڕه‌وێنی ئه‌و ساتانه‌ی مناڵی بێت، كه بێبه‌ش بووه له‌سۆز‌و نازی دایكایه‌تی "كاتێ ئه‌م مێرده‌ی ئێستام، خۆشه‌ویستی بۆ ده‌رده‌بڕیم، وام ئه‌زانی كه‌س نییه له‌و باشتربێت‌و كاتێكیش وتی باپێكه‌وه هه‌ڵبێین، خێرا رازی بووم".
دوای منداڵێك‌و چه‌ندین مانگ پێكه‌وه ژیان، ئێستا شیلان زۆر په‌شیمانه له‌و هه‌موو متمانه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر مێرده‌كه‌ی هه‌یبووه‌و توشی ئه‌و هه‌موو كێشه‌یه‌ی كردووه‌و ده‌ڵێت "پاش ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستیه، هه‌ر زوو خیانه‌تی لێكردم. چه‌ندین جار وێنه‌ی رووتی ئه‌و كچانه‌م له مۆبایله‌كه‌یدا گرتووه كه له‌گه‌ڵیاندا سێكسی كردووه‌و ته‌سویری كردووه، به‌ڵام ئه‌و حاشای لێئه‌كرد‌و كه پێمئه‌وت، لێی ئه‌دام". شیلان، دوای بینینی ئه‌و وێنانه، توشی شۆك بووه‌و ئه‌وه‌شی گێڕایه‌وه كه شه‌وێك مێرده‌كه‌ی به سه‌رخۆشی هاتۆته‌وه‌و یه‌كسه‌ر نووستووه‌و ده‌ڵێت "كه سه‌یری مۆبایله‌كه‌یم كرد، وێنه‌ی تری تیا‌بوو، ئیتر منیش گوێم نه‌دا به مێرده‌كه‌م‌و مناڵه‌كه‌م. كاتێك برای ئه‌و كچه‌ی دراوسێمان داوای خۆشه‌ویستی لێكردم‌و مۆبایلی بۆ كڕیم، رازی بووم. نه‌شمزانی ئاشكراده‌بین".
شیلان، هه‌رگیز چاوه‌ڕوان نه‌بووه په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان ئاشكرا بێت، به‌ڵام رۆژێك ته‌له‌فۆن بۆ دۆستێكی مێرده‌كه‌ی ده‌كات‌و ئه‌ویش لای مێرده‌كه‌ی ئاشكرای ده‌كات، كه مۆبایلی هه‌یه‌و ده‌ڵێت "كه گوشاری بۆ هێنام، ئاشكرام كرد كه مه‌ریوان مۆبایلی بۆ كڕیوم". به‌قسه‌ی شیلان، له‌دوای ئه‌مه‌شه‌وه مێرده‌كه‌ی زۆری لێداوه‌و "ده‌مانچه‌ی كڕی‌و وتی ئه‌بێت مه‌ریوان به‌فێڵ بێنیته ماڵه‌وه‌و هه‌ردووكتان ئه‌كوژم‌و ئه‌تان خه‌مه بیری حه‌وشه‌كه‌وه". به‌ڵام شیلان هه‌رچۆنێك بێت خۆی ده‌رباز كردووه‌و گه‌شتۆته یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كانی ژنان.
شیلان، ئێستا له‌زینداندا په‌نجه‌ی په‌شیمانی ئه‌گه‌زێت‌و سوێند ده‌خوات "مێرده‌كه‌م پاڵی پێوه‌نام كاری خراپ بكه‌م‌و زۆری خیانه‌ت لێكردم‌و سه‌رخۆشیه‌كه‌ی رێگه‌ی بۆ خۆشكردم، بۆیه من هه‌ر سزایه‌ك وه‌ربگرم، ده‌بێت ئه‌ویش وه‌ریگرێت"

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 44 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو