02:56 | 2008/5/15 | رێبەر
گیانیان له‌ده‌ست داوه، سێ ژنیش دراونه‌ته به‌ر ده‌ستدڕێژی گولله‌و كوژراون، هه‌شت ژنیش له‌ڕێگه‌ی په‌ت‌و ده‌سته‌وه خنكێندراون.
له‌ماوه‌ی ده رۆژی رابردودا له‌شوێنه جیاجیاكانی كوردستان، حه‌وت ئافره‌ت خۆیان كوشتووه‌و حه‌وتی تریش كوژراون‌و حه‌ڤده‌ی تریش بریندار بوون. له‌دوا ده‌ستدرێژیدا له‌سلێمانی چه‌كدارێك ته‌قه له رێكخراوی ئاسوده ده‌كا‌و ئافره‌تێك به‌خه‌ستی بریندار ده‌كات.
په‌یامنێرانی، ئاوێنه: به‌پێی ئامارێك كه ده‌ست رۆژنامه‌ی ئاوێنه كه‌وتووه، له‌و چوارده ئافره‌ته حه‌وتیان دوای فشارێكی زۆر له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه له‌سه‌ر كێشه‌ی شووكردن خۆیان كوشتووه، شه‌شی تریان به‌هۆی تۆمه‌تی خیانه‌تی زه‌وجی‌و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه كوژراون.
به‌پێی ئاماره‌كه، ئه‌وانه‌ی خۆیان كوشتووه له‌ڕێگه‌ی خواردنی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌داوده‌رمان‌و خۆخنكاندن‌و خۆسووتاندنه‌وه بووه. كوژراوه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی چه‌كی كڵاشینكۆف‌و ده‌مانچه‌و چه‌قۆ‌و خۆخنكاندنه‌وه، گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سنوری تاوانه‌كان له‌قه‌زای زاخۆوه ده‌ستپێده‌كات‌و بۆ هه‌ولێرو سلێمانی تا ناوچه‌ی گه‌رمیان، زۆرترین رێژه‌ی ئه‌م تاوانانه‌ش له‌سنوری هه‌ولێرو دهۆك‌و سۆراندا تۆمار كراون.
له‌ماوه‌ی ئه‌م ده رۆژه‌دا، له‌سنوری شاری دهۆك یانزه ئافره‌ت هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه، له‌ڕێگه‌ی په‌نابردنه به‌ر خۆسوتاندن‌و ئاگر له‌خۆبه‌ردانه‌وه، كه پێنجیان رێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌یان له سه‌روو 50%وه‌یه‌و ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ته‌نها له‌چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ (2008)دا، په‌نجا ژن له‌سنووری شاری سلێمانیدا سوتاون‌و گیانیان له‌ده‌ست داوه، سێ ژنیش دراونه‌ته به‌ر ده‌ستدڕێژی گولله‌و كوژراون، هه‌شت ژنیش له‌ڕێگه‌ی په‌ت‌و ده‌سته‌وه خنكێندراون.
له‌دوا په‌لاماریشدا له‌شاری سلێمانی شه‌وی 11-12/5 چه‌كدارێك ده‌چێته سه‌ر رێكخراوی ئاسوده‌و ژنێك ده‌داته به‌رگولله‌و به‌خه‌ستی برینداری ده‌كات.
به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه، خانم ره‌حیم ئاماژه‌ی بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی كرد له‌كوردستاندا‌و وتی "هه‌ستده‌كرێت له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا توندوتیژی دژی ژنان له‌هه‌ڵكشانه‌یه‌و ئه‌م ده‌ستدرێژیه له‌لایه‌كه‌وه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه دووباره بێته‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ببێته هۆكاری نه‌مانی متمانه لای ئه‌و ژنانه‌ی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر رێكخراوه‌كان بۆ پاراستنیان". ناوبرا‌و جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه كرده‌وه كه پاراستنی ئه‌و ژنانه ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌ته، پێش رێكخراوه‌كان".
كه‌مال ئه‌بوبه‌كر كه یه‌كێك بوو له‌پاسه‌وانانی پاراستنی بیناكه‌یه به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "كه گوێم له‌ته‌قه‌و گرمه‌كه بوو توشی شۆك بووم، كاتێك چوومه نێو بیناكه بینیم ئافره‌ته ته‌قه لێكراوه‌كه له‌نێو خوێندا ده‌گه‌وزێت".
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 45 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو