01:44 | 2008/5/14 | رێبەر
٭له‌گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی فيلمی كوردیدا 40 فلمی كوردی نمایشده‌كرێ و ٣٠ ده‌رهێنه‌ر له‌سه‌ر ئاستی
هه‌رچوارپارچه‌ی كو‌ردستان به‌شداری تیا ده‌كه‌ن
٭له‌گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی فيلمی كوردیدا 40 فلمی كوردی نمایشده‌كرێ و ٣٠ ده‌رهێنه‌ر
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوارپارچه‌ی كو‌ردستان به‌شداری تیا ده‌كه‌ن
٭به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی فێستیڤاڵ مه‌مه‌د ئه‌كتاش: كاتی ئه‌وه هاتووه له هه‌ولێری پایته‌خت به به‌شداری تێكڕای هونه‌رمه‌ندان و ده‌رهێنه‌رانی هه‌رچوار پارچه‌ی كو‌ردستان له‌دایك بوونی سینه‌مای كوردی راگه‌یه‌نرێت.
٭ له‌م فێستیڤاڵه‌دا چه‌ندین ده‌رهێنه‌ری داهینه‌ری كورد وه‌ك : به‌همه‌نی قوبادی و هونه‌ر سه‌لیم و ره‌حیمی زه‌بیحی و Yuksel Yawz و هیشام زه‌مه‌ن و چه‌ندینی تر به فلمه‌كانیان به‌شداری ده‌كه‌ن.
رۆژانی ٢٤/ ئایار تا ١/٦ به‌رلین - ی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا پێنجه‌مین فێستیڤاڵی فلمی كوردی له‌خۆ ده‌گرێ، و له‌م فێستیڤاڵه‌دا ٤٠ فلمی كوردی نمایشده‌كرێ.
له‌راگه‌یاندنی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا كه به‌ره‌سمیش بانگهێشتی فێستیڤاڵه‌كه كراوه، هاتووه: ئه‌م فێستیڤاڵه كه‌رنه‌ڤاڵی هونه‌ری سینه‌ماو دیدار‌و به‌یه‌ك گه‌یشتنی هونه‌رمه‌ندانی كورده، شانسێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م ده‌رهێنه‌رانی گه‌نجیشه‌و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپاش به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا به گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی فيلمی كوردی ده‌ژمێرێ و چاوه‌ڕوانده‌كرێت بینه‌رێكی زۆری كورد‌و ئه‌ڵمان رووی تێبكات.
شایانی باسه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوارپارچه‌ی كو‌ردستان زیاتر له ٣٠ ده‌رهێنه‌رو و ئه‌كته‌ری ناسراو به‌شداری تیاده‌كه‌ن.
٭پێنجه‌مین فێستیڤاڵی فيلمی كوردی به چاودێری و پشتگیری شاره‌وانی به‌رلین له هۆڵی ناوه‌ندی هونه‌ری سینه‌مایی Filmkunsthaus Babylon Mitte به فيلمی Vinterland'' هاوبه‌شی كوردی- نه‌رویجی، ده‌رهێنه‌ر ( هیشام زه‌مه‌ن) كه ناوه‌كه‌ی له‌م فێستیڤاڵه‌داكراوه به (بوكی زستان) و له‌ناو ٣٨ فلمدا كه ٨٠ وڵات به‌شداریكردبوو ساڵی ٢٠٠٧ دا خه‌ڵاتی باشترین سیناريۆی وه‌رگرتووه و فلمی (چیای سپی) مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵه‌كه ده‌ستپێده‌كات..
٭ له‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌ی سینه‌مای كوردیدا ٤٠ فلم نمایش ده‌كرێ، فلمه‌كان شێوازی جۆراوجۆره‌و دابه‌شبووه به‌سه‌ر فلمی درێژوو كورت و فلمی دیكۆمێنتی كه تێكڕا فلمه‌كان ژیان و كلتور‌و كێشه‌و مه‌رگه‌ساته‌كانی كورد له توركیا‌و ئێران و سوریا به‌رجه‌سته ده‌كات و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی گه‌لێكی زۆر لێكراو ده‌خاته روو.

٭ فێستیڤاڵه‌كه دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه به‌رهه‌م دا:
- له‌كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دا فيلمی( له‌سه‌ر رێگه‌ی گه‌یشتن به‌ئه‌وروپا) كوردی توركیا و ره‌وشی كورد له‌و وڵاته‌داو كاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌رنه‌گرتنی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپاداو فيلمی دیكۆمێنتاری (نزیك كو‌ردستان) له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند yuksel yawz كه تیایدا مێژووی كۆچ و كۆچبه‌ری مرۆڤی كورد به‌ره‌و ئه‌ڵمانیاو كێشه‌و ململانێی نێوان كورد‌و تورك ده‌خاته‌ڕوو، كه هۆكاری ئاواره‌یی بووه، له‌هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا و له‌و فيلمانه‌دا كه نمایشده‌كرێت، فيلمی (كورد له‌سه‌ر نه‌خشه) باس له ره‌وشی ١٥ ساڵه‌ی سیاسی و بنیاتنانی كورد ده‌كات له باشووری كو‌ردستان- عیراق، جگه له هه‌ردوو فيلمی(نیوه‌ی مانگ) ی به‌همه‌نی قوبادی و (دۆڵ) ی هونه‌ر سه‌لیم و(وڵاتی ئه‌فسانه‌ی) ده‌رهێنه‌ر ره‌حیمی زه‌بیحی.
٭به‌شێكی تری فێستیڤاڵ فلمی(جوامیرێك له‌چیا) ی ده‌رهێنه‌ر Buket Aydin و فلمی (منداڵانی سه‌ر سنوور) و فيلمی ugur kaymas ی ده‌رهێنه‌ر Burhan Dogan و فيلمێكی دیار كه هه‌ردوو برای ئیتاڵی( Vittorio - Paolo) به‌رهه‌میانهێناوه‌و ئه‌كته‌ره‌كانی كوردن و تیشكده‌خه‌نه سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان گه‌نجانی تورك و ئه‌رمه‌ن و ره‌وشی خراپی ئه‌و په‌یوه‌ندیه، به‌شێكی تری وه‌ختی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و فلمانه‌یه، كه باس له ژیان و پیاوی كورد‌و ژنان و ره‌نج و ماندوبوون و هه‌وڵه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌رانی كورد‌و ده‌رهێنه‌رانی ده‌كات.
٭وه‌ك له راگه‌یاندنه رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری پێنجه‌مین فێستیڤاڵدا هاتووه ئامانج له‌و فێستیڤاڵه پیشاندانی فلمی كوردیه به بینه‌رانی كورد‌و ئه‌ڵمان به‌تایبه‌تی و خه‌ڵكانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی، له‌ناو نوخبه‌ی رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وروپیدا كه كورد له رێگه‌ی هونه‌رو به‌زمانی شارستانی خوازیاری ئه‌وه‌یه كێشه كه‌ی بخاته روو، سه‌رنجیشیان رابكێشێ بۆ ئه‌وه‌ی كه خوێندنه‌وه‌یان بۆ كورد‌و كیشه‌كه‌ی هه‌بێت.

شایانی باسه ئه‌م جۆره فێستیڤاڵانه جگه له‌وه‌ی لایه‌نێكی شارستانی و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشێكی رۆشنبیری و له‌ناویدا هه‌و‌ڵدان بۆ له‌دایك بوونی سینه‌مایه‌كی كوردی به‌رجه‌سته ده‌كات، له هه‌مانكات هه‌وڵدانیشه بۆ په‌یداكردنی پشتیوانی بۆ كورد‌و كێشه‌كه‌ی به‌و زمان و شێوازه ده‌خاته به‌رده‌می ویژدانیكی مرۆڤانه‌وه تا چیتر نه‌كرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان له‌سه‌ر حسابی مرۆڤایه‌تی و گه‌لێكی چه‌وساوه‌ی وه‌ك كورد.
٭ سه‌باره‌ت به‌م فێستیڤاڵه مه‌مه‌د ئه‌كتاش دامه‌زرێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی فلمی كوردی له به‌رلین به PUKmedia ى راگه‌یاند: ئه‌م فێستیڤاڵه مژده به‌خشی له‌دایكبوونی سینه‌مای كوردیه، ساڵی ٢٠٠٠ له به‌رلینه‌وه ده‌ستی پێكرد و بووه هه‌نگاوی یه‌كه‌م، جاران كه‌س یه‌كدی نه‌ده‌ناسی ئێستا فێستیڤاڵ بۆته دوڕیانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی تواناكانی كورد و بۆنه‌یه‌كی به‌نرخ، هیوادارم له كو‌ردستان (له هه‌ولێر) كار بۆ كۆنگره‌ی له‌دایك بوونی سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی كوردی به به‌شداربوونی هونه‌رمه‌دان، به‌تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندان و كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی سینه‌مای كوردی له هه‌رچوار پارچه‌ی كو‌ردستان بكرێ تا جاڕی ئه‌و له‌دایكبوونه بدرێ كه زه‌مینه‌ی بۆ خۆشبووه.
ئه‌درێسی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی كوردی له‌به‌رلین:
٭ ناونیشانی ئیداری ئه‌م فێستیڤاڵه به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه:
kurdisches Filmfestival Berlin - Gabelsberger Str 16 - 10247
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه بكه‌ن:
٠٣٠٥٤٧١٩٤٦٢ :Tel ٠٣٠٥٤٧١٩٤٦٢ Fax:
Babyalon Berlin Mitte 24.05.2008 www.babylonberlin.de
Kino Berlin Eiszeit 27.05.2008 - 01.06.2008 www.eiszeit-kino.de
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 46 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو