01:19 | 2008/5/13 | رێبەر
ئێسبین له‌وكاته‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ندێك له‌وانه باش گونجاون و خه‌ریكی خوێندنن، ده‌ڵێت خه‌یاڵی زۆربه‌یان ته‌نیا لای ئه‌وه‌یه كه چۆن به‌زووترین كات زۆرترین پاره كۆبكه‌نه‌وه‌و له كوردستان خانووه‌یه‌كی پێبكڕن، 
ئێسبین كران توێژه‌ری نه‌رویجی له په‌یمانگای زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ر به زانكۆی ئۆسلۆ مانگی رابردوو له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی نه‌رویجیدا گفتوگۆی له‌سه‌ر نامه‌ی دكتۆراكه‌ی كرد كه تایبه‌ته به‌كوردی باشووری كوردستان له نه‌رویج.
توێژه‌ر بۆ له‌نزیكه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ بابه‌تی دكتۆرانامه‌كه‌ی ماوه‌ی دووساڵ له كوردستان ژیاوه‌و له‌و دكتۆرانامه‌یه‌دا هه‌وڵیداوه له بارودۆخی كورده‌كانی نیشته‌جێی نه‌رویج و هاتوچۆی به‌رده‌وامیان بۆ كوردستان و ئاستی گونجانیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاو كه‌لتووری نه‌رویجی بكۆڵێته‌وه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه‌ی به گه‌لێك لایه‌نی پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤی كوردانی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته كردووه.
ئێسبین له‌وكاته‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ندێك له‌وانه باش گونجاون و خه‌ریكی خوێندنن، ده‌ڵێت خه‌یاڵی زۆربه‌یان ته‌نیا لای ئه‌وه‌یه كه چۆن به‌زووترین كات زۆرترین پاره كۆبكه‌نه‌وه‌و له كوردستان خانووه‌یه‌كی پێبكڕن، یان ژنێكی پێبهێنن و له‌گه‌ڵ خۆیان بیهێننه‌وه بۆ نه‌رویج.
له‌باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئافره‌تانی كورد مێرد به‌پیاوی نه‌رویجی ناكه‌ن، له‌نێو پیاوانی كوردیشدا ده‌گمه‌نن ئه‌وانه‌ی ژنێكی نه‌رویجییان هێناوه، زۆربه‌یان بۆ ژنهێنان ده‌ڕۆنه‌وه كوردستان و ئافره‌تانی ئه‌وێش حه‌ز به‌وانه ده‌كه‌ن، چونكه پێیانوایه له كۆتوبه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوردستان رزگاریان ده‌كه‌ن.

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 47 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو