01:19 | 2008/5/13 | رێبەر
* ئه‌و فیلمه كوردییانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م هاتوون فیستیڤاڵ پێشوازیان لێ ده‌كات و سه‌رجه‌م
قۆناغه‌كان ده‌بڕێت له‌گه‌ڵ فیلمه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان بێ جیاوازی به دوو كۆپی له‌ڕێی پۆستی تایبه‌تمانه‌وه وه‌رده‌گێت.
به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی فیستیڤاڵی سلێمانی فیلمی كوردی له ڕۆژانی 20-24/8/2008 له‌هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی سازده‌كات.
بڕیاره له‌م فیستیڤاڵه‌دا خه‌ڵاته‌كانی (باشترین فیلمی په‌سه‌ندكراوی لیژنه‌ی دادوه‌ران، باشترین سیناریۆ، باشترین ده‌رهێنه‌ر، باشترین كچه ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی، باشترین كوڕه ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی، باشترین وێنه‌گرتن، باشترین مۆنتاژ، باشترین مۆسیقا، باشترین نه‌خشه‌سازو جێبه‌جێكاری ڕووناكی، باشترین ده‌نگ) خه‌ڵاتده‌كرێن.
په‌یڕه‌و پڕۆگرامی فیستیڤاڵ
* فیلمه‌كان ته‌نها به سیستمی DV-HD وه‌رده‌گیرێت.
* كاتی فیلم له (5-40) خوله‌ك تێپه‌ڕنه‌كات.
* فیستیڤاڵ فیلمی دیكۆمنتاری و منداڵان له‌خۆناگرێت.
* فیلمه به‌شداربووه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌سه‌ندكردنه‌وه بۆ ئه‌م سێ ئاسته پۆلێن ده‌كرێت (په‌سه‌ندكردن بۆ نمایش، په‌سه‌ندكردن بۆ پێشبڕكێ، په‌سه‌ندنه‌كردن).
* ئه‌و فیلمانه‌ی په‌سه‌ند ده‌كرێت له‌به‌شی نمایش و به‌شی پێشبڕكێی فیستیڤاڵ به‌رهه‌مهێنه‌رانیان و ده‌رهێنه‌رانیان ناتوانن فیلمه‌كه له فیستیڤاڵ وه‌ربگرنه‌وه.
* نابێت فیلمه‌كه له كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كاندا په‌خش كرابێت.
به‌رهه‌می 2007-2008 وه‌رده‌گریرێت.
* به‌شداربوو ده‌توانێت به‌یه‌ك كار به‌شداری فیستیڤاڵ ده‌كات.
* ئه‌و فیلمه كوردییانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م هاتوون فیستیڤاڵ پێشوازیان لێ ده‌كات و سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان ده‌بڕێت له‌گه‌ڵ فیلمه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان بێ جیاوازی به دوو كۆپی له‌ڕێی پۆستی تایبه‌تمانه‌وه وه‌رده‌گێت.
* ناردنی فیلمه‌كان له‌ناو هه‌رێمی كوردستان بۆ فیستیڤاڵ به‌دوو كۆپی (كسێت- DVD ) وه‌رده‌گیرێت له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافی فیلمه‌كه‌و به‌شداربووه‌كان و پۆسته‌ری تایبه‌ت به‌كاره‌كه له‌سه‌ر (CD).
* له‌ڕێی ڕاگه‌یاندن و سایته‌كانی ئه‌نته‌رنێت شوێنی وه‌رگرتنی فیلمه‌كان له‌ده‌ره‌وی هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كرێت.
* خه‌ڵات ده‌درێت به‌خودی كه‌سی پێ به‌خشراو.
* بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ژماره ته‌له‌فونی 09647705443333 یان سایتی تایبه‌ت به فیستیڤاڵ
www.Sulaimnyiahfestival.org

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 48 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو