01:22 | 2008/5/12 | رێبەر
سه‌فین ساڵح : "ساڵی پار گروپه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستی جیهان پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، به‌نیازین ئه‌مساڵیش پله‌یه‌كی باش به‌ده‌ست بێنین".
له‌لێدوانێكدا سه‌فین ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی گروپی ژێدار رایگه‌یاند: بڕیاره هه‌ردوو گروپی ژێداری كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی ژه‌نیاری عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گرمه و گروپی كۆراڵی كچانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی (كۆمیكۆ ئۆكۆمورا) به‌شداری فێستڤاڵی ڤیا میوزیك ده‌كه‌ن كه له رۆژانی 5 – 9 / 7 / 2008 له ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا به‌رێوه‌ده‌چێت.
روونیكرده‌وه كه له‌و فیستیڤاڵه‌دا چه‌ندان وڵاتی تری جیهان به‌شداری ده‌كه‌ن‌و ئه‌مانیش به‌ناوی كوردستانه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن.
وتیشی: "ساڵی پار گروپه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستی جیهان پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، به‌نیازین ئه‌مساڵیش پله‌یه‌كی باش به‌ده‌ست بێنین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێشتر له 516 داواكار بۆ به‌شدار بوون له گروپی ژێداری كوردستان ته‌نها 45 ژه‌نیار بوونه‌ته ئه‌ندامی سه‌ره‌كی گروپی ژێدارو 20 ژه‌نیاریش به ئه‌ندامی یه‌ده‌گ هه‌ڵبژێردراون جگه له‌وه‌ش تیپی كۆراڵ له 20 ئه‌ندام پێكهاتوون، ئه‌و وه‌فده‌شی كه‌ده‌چێته نه‌مسا 75 كه‌س ده‌بن.

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 7 له 74 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو