01:08 | 2008/5/12 | رێبەر
(هه‌ناسه‌یه‌ك له فۆلكلۆر ) نوێترین ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ند (هێمن حسین)ه كه ئێستا سه‌ر قاڵی ته‌واوكردنی
كاره‌كانیه‌تی‌و ته‌نها ئه‌وه ماوه كه ده‌نگ بخاته سه‌ری. 
(هه‌ناسه‌یه‌ك له فۆلكلۆر ) نوێترین ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ند (هێمن حسین)ه كه ئێستا سه‌ر قاڵی ته‌واوكردنی كاره‌كانیه‌تی‌و ته‌نها ئه‌وه ماوه كه ده‌نگ بخاته سه‌ری.
له‌لێداونێكیدا ده‌نگ خۆش هێمن حسێن رایگه‌یاند: ئه‌لبومه‌كه‌ی چوار گۆرانی فۆلكلۆر‌و دوو مه‌قامی ناوچه‌ی گه‌رمیانی له‌خۆ گرتووه كه پێشتر ئه‌و چوار گۆرانییه فۆلكلۆره له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان (عه‌لی مه‌ردان‌و حه‌سه‌ن زیره‌ك‌و تایه‌ری خه‌لیلی) وتویانه‌ته‌وه ، ئه‌میش به شێوازێكی نوێ‌و ستایلێكی جیاواز و دابه‌شكردنێكی نوێوه‌و كاری بۆكردووه سه‌ر له‌نوێ ووتویه‌تییه‌وه.
له‌درێژه‌ی لێداوانه‌كه‌شیدا باسی له‌وه‌كرد كه ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن له‌وانه (سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندزی و شیاو كه‌مال‌و هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح‌و موكریان ئه‌بوبه‌كر‌و گۆران جه‌مال‌و زانا ئه‌نوه‌ر و فه‌رهه‌نگ یوسف) هاوكارییان كردووه.
دواجار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه دوای ته‌واوبوونی ئه‌لبومه‌كه‌ی به‌نیازه یه‌كێك له و گۆرانییانه كلیپ بكات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌و ماوه‌ی پێشوودا گۆرانی (نوری عیشق) كه یه‌كێكه له گۆرانیه‌كانی ئه‌لبومی ئه‌مشه‌و ته‌نیامی كلیپ كردووه.
گۆرانییه‌كه تێكستی (رێدار سابیر) و ئاواز‌و موزیكی (هێمن حسێن) خۆیه‌تی‌و كاری تۆماركردنی ده‌نگ (ئاكۆ عومه‌ر) ئه‌نجامی داوه‌و ژه‌نیارانی به‌توانا (توانا خورشید‌و نه‌به‌ز حه‌مه ره‌شید‌و سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندزی) هاوكارییان كردووه. سیناریۆو وێنه‌گرتن‌و ده‌رهێنانی (فیكری بابه‌كر و هاوكار فه‌رهاد) ه هه‌ر له‌شاری هه‌ولێر وێنه‌ی گیراوه، گۆرانییه‌كه‌ش ریتمی خێرایه.
هێمن زۆر سوپاسی گروپی شاهی ژیان‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ما‌و هاوڕێی ئازیزی هوشیار زێرۆ كرد كه هاوكارییان كردووه.

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 8 له 74 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو