02:46 | 2008/5/11 | رێبەر
مكاری ئاژاوه‌گێڕی، فه‌رمانی به‌داخستنی ڕادیۆی "عه‌هد" ده‌ركردووه كه‌زمانحاڵی ڕه‌وتی سه‌دری شیعه مه‌زهه‌به.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق "نوری مالیكی" به‌بڕیارێك فه‌رمانی داخستنی یه‌كێك له‌ئێستگه‌كانی ڕادیۆی شاری به‌غدای پایته‌خت ده‌رده‌كات.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵه‌كان "نوری مالیكی" سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و هاندانی خه‌ڵك بۆ جێبه‌جێكردنی مكاری ئاژاوه‌گێڕی، فه‌رمانی به‌داخستنی ڕادیۆی "عه‌هد" ده‌ركردووه كه‌زمانحاڵی ڕه‌وتی سه‌دری شیعه مه‌زهه‌به. ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی كه‌به‌جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه‌ی مالیكی هه‌ستاوه ڕایگه‌یاند "ئێمه فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه‌به‌ناوو مۆری خۆیه‌وه بڕیاری ده‌ركردووه به‌وه‌ستانی په‌شخی ڕادیۆی "عه‌هد".
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌فه‌رمانه‌كه‌ی مالیكی ئاماژه به‌گرتنی هیچ كارمه‌ندێك نادات به‌ڵكو ته‌نها داخستنی ئێزگه‌كه‌و ڕاگرتنی په‌خشه‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێدراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی ناوبراو له‌لێدوانێكیدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌فه‌رمانه‌كه‌ی مالیكی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه‌و پێویسته به‌زوترین كات ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه چونكه به‌وته‌ی ناوبراو ئه‌و ئێستگه‌یه كێشه‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵك باس ده‌كات و دووره له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و هاندانی خه‌ڵك بۆ ئه‌و بابه‌ته.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه ئێستگه‌كه یه‌كێك له‌باڵه‌خانه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌كارهێناوه بۆ ڕپه‌ڕاندنی ئیش و كاره‌كانی، دورن له‌ڕاستیه‌وه‌و به‌پێی بۆندێك بۆ ماوه‌ی "10" ساڵ ئه‌و باڵه‌خانه‌یه به‌كرێگیراوه نه‌ك هی حكومه‌ت بێت.
لای خۆشیه‌وه ڕه‌وتی سه‌در به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌كات و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به‌ڕێگه‌ی یاسایی دژی بڕیاره‌كه بوه‌ستێته‌وه.

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 51 له 116 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو