01:37 | 2008/5/6 | رێبەر
ده‌رهێنه‌ری زنجیره درامای گه‌رده‌لول ریگه‌یاند رێزی هه‌موو ئه‌و ره‌خنه بنیاتنه‌رانه ده‌گرێت كه له دراماكه گیراوه،
به‌لاَم هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌نوسرێن ناچێته خانه‌ی ره‌خنه‌ی دراما و " ره‌خنه‌ی روخێنه‌رن".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا كه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه كاتژمێر پێنجی ئێواره له كتێبخانه‌ی شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو، جه‌لیل زه‌نگه‌نه، رایگه‌یاند "وه‌ك مۆدیلی لێهاتوه هه‌ر كه‌س هه‌ڵده‌ستێت ئه‌بێت به ره‌خه‌نه‌گر له بواری دراما".
ووتیشی " هه‌زاران كه‌س شیعر ده‌نوسن خۆ هه‌مویان شاعیر نین ئه‌وانه‌شی خۆیان لێ بوه به ره‌خنه‌گری دراما وانین".
زه‌نگه‌نه رێزی بۆ هه‌موو ئه‌و بینه‌رانه‌ی درامای گه‌رده‌لول ده‌ربری كه په‌رۆشی ئه‌وه‌ن كه درامایه‌كی بێ كه‌مو كوری ببینن ووتی " من كارم بۆ ئه‌و خه‌ڵكه كردوه هه‌قی خۆیانه ره‌خنه ده‌گرن ".
.به‌لاَم هێرشی توندی كرده سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به قسه‌ی زه‌نگه‌نه" خۆیان لێبوه به ره‌خنه‌گری بواری دراما كه له‌م بواره‌دا له بنچینه‌وه ئێمه له قه‌یراندا ده‌ژین".
هه‌روه‌ها ووتی " نابێت هه‌ركه‌سه‌و هه‌ستێ ئه‌م كاره داكوتێت وهێرشی بكاته سه‌ر بێئه‌وه‌ی لایه‌نه جوانه‌كانی ببینێت".
جه‌لیل زه‌نگه‌نه وتیشی"تكایه به‌ویژدانه‌وه ڕه‌خنه بگرن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بۆ به‌شی سێیه‌می دراماكه هه‌وڵده‌دات به پرۆفشناڵه تر كاربكات‌و كه‌موكوڕییه‌كانی به‌شی دووه‌م نه‌هێڵێت.
سه‌باره‌ت به بڕی تێچوونی دراماكه‌ش، وتی "ئه‌وه ده‌بێت له‌كورسات بپرسن، چونكه ئه‌وان دابینیانكردوه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه زۆرنیه‌و، ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و درامایانه‌ی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه كه چه‌ند حه‌ڵقه‌یه‌كی كه‌من‌و له شوێنه‌كانی تر به‌رهه‌م هێنراون". كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌كه له لایه‌ن ده‌زگای خه‌ندان بۆ په‌خش و وه‌شاندن رێكخرابوو، هونه‌رمه‌ندانی به‌شدارببوو له درامای گه‌رده‌لول سه‌باره‌ت به هه‌واڵی هه‌ندێ له كه‌ناَله‌كانی راگه‌یاندنیش، هێرشی توندیان كرده سه‌ر هه‌ندێ له‌و نوسین وهه‌والاَنه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌م كاره بلاَوكراونه‌ته‌وه :.
هونه‌رمه‌ندی ناسراو عومه‌ر دڵپاك ئاماژی به هه‌واڵی گۆڤارێك كوردی كرد كه له‌سه‌ر زاری ئه‌وه‌وه هه‌واڵێكیان بلاَوكردۆته‌وه‌و ووتی" ره‌خنه ئاساییه له شوێنی خۆی بێت به‌لاَم سه‌رسام بوم كه گۆڤاری خێزان به ناوی منه‌و قسه‌ی بلاَوكردۆته‌وه‌كه هیچ راستیه‌كی تیانیه" . هه‌روه‌ها پرسیاری كرد" ئایا ئه‌مه ره‌وایه به ناوی كه‌سێكه‌وه هه‌واڵ بلاَوبكرێته‌وه كه‌سه‌كه ئاگای لێنه‌بێ".
له لایه‌ن خۆیه‌وه شوان عه‌توف كه له‌زنجیره‌كه‌دا رۆڵی "باران" ی ده‌بینی ووتی " ستافی گه‌رده‌لول خۆمان ره‌خنه‌مان هه‌یه به ئاشكرا باسی ده‌كه‌ین به‌لاَم مانای ئه‌وه نیه سه‌رتاپای كاره‌كه ره‌تبكرێته‌وه وناشیرین بكرێت" .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ره‌گه‌زه‌كانی درامای كوردی له سه‌ره‌تا دان پێویستی به ره‌خنه‌گری پرۆفیشناڵه نه‌ك بنوسین نوكته‌كانی گه‌رده‌لول و ئه‌مه‌مان لێببێت به ره‌خنه له بواری دراما".
پاشان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه " هه‌ندێ له ره‌خنه‌كان په‌یوه‌ندی به دیكۆر و گه‌ره‌كه‌كانه‌وه هه‌یه ئایا ئیمكانیه‌تی ئه‌وه هه‌یه گه‌ره‌كێك بگۆریت بۆ سه‌رده‌می هه‌فتاكان ئه‌و ئیمكانیاته‌مان هه‌یه؟"
عه‌توف ووتیشی " گه‌رده‌لول ئه‌ستێره‌ی بۆ هونه‌ری كوردی دروست كردوه به داخه‌وه راگه‌یاندنی كوردی مامه‌ڵه باشی له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌كردوه" .
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 69 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو