03:09 | 2008/4/28 | رێبەر
دوای ته‌واو بوونی كاره‌كانی ئه‌و ئه‌لبومه تازه‌یه‌م و بڵاوكردنه‌وه‌ی، له به‌رنامه‌م دایه له چه‌ند مانگی داهاتوودا جارێكی دیكه
سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا بكه‌م بۆ ئه‌نجامدانی زنجیره ئاهه‌نگێكی دیكه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ هه‌ردی سه‌ڵاح ده‌رباره‌ی سازكردن و ئاماده‌سازی بۆ ئه‌لبومه تازه‌كه‌ی و چوونی بۆ وڵاتی توركیا گوتی "بۆ به‌رهه‌م هێنانی سیدیه‌كی تازه‌ی گۆرانی به‌نیازم سبه‌ی دووشه‌ممه به‌ره‌و وڵاتی توركیا به‌رێ بكه‌وم بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ كاری ئاماده‌سازی موزیك و ده‌نگ جێ به‌جێ بكه‌م".
هونه‌رمه‌ند ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌و ئه‌لبومه تازه‌ی هه‌روه‌ها گوتی "ئه‌لبومه تازه‌كه‌م پێكدێت له (12) گۆرانی تازه و جارێ هیچ ناوێكم بۆ دانه‌ناوه، گۆرانییه‌كم له سه‌ر په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست و شته جوانه‌كانی ئاماده‌كردووه، هه‌روه‌ها گۆرانیشم بۆ چه‌ند دیاره‌ده‌ییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده كردووه".
هه‌ردی سه‌ڵا ح ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له‌و سیدیه تازه‌یه‌ی دا گۆرِانكارییه‌كی زۆری كردووه و گوتیشی "له‌و سیدیه تازه‌یه‌مدا گۆرِانكاریم كردووه ته‌نانه‌ت له‌رووی هه‌ڵبژاردنی تێكسته‌كان، هه‌وڵمداوه شیعری چه‌ند شاعیرێكی به‌توانا هه‌ڵبژێرم بۆ گۆرانییه‌كانم، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌كاتی ئاماده‌سازی موزیك و دابه‌شكردنه‌كه‌شیدا ئه‌و گۆرِانكاریه بكه‌م".
هه‌ردی ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كه به‌م دوایه سازی كرد بۆ ده‌روه‌ی وڵات و ئه‌نجامدانی چه‌ند ئاهه‌نگێك گوتی "ئه‌و سه‌ردانه‌م بۆ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا گرنگییه‌كی زۆری هه‌بوو بۆ من، سوپاسی ره‌وه‌ندی كورد ده‌كه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، زۆر به شێوازێكی جوان پێشوازییان لێكردین به‌تایبه‌تی له كاتی به‌رِێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كان، به‌رِاستی ئه‌وان پێشوازیه‌كی جوانیان هه‌یه بۆ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان".
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی دا هه‌ردی سه‌ڵاحی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ گوتی "دوای ته‌واو بوونی كاره‌كانی ئه‌و ئه‌لبومه تازه‌یه‌م و بڵاوكردنه‌وه‌ی، له به‌رنامه‌م دایه له چه‌ند مانگی داهاتوودا جارێكی دیكه سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا بكه‌م بۆ ئه‌نجامدانی زنجیره ئاهه‌نگێكی دیكه".
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 70 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو