01:13 | 2008/4/28 | رێبەر
بێژه‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات‌و گۆرانیبێژ، عادل عه‌زیز شكور، هێشتا له‌ته‌مه‌نێكی منداڵی‌دا بووه باوكی كۆچی دوایی كردووه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵی بچووكی خێزانه‌كه‌یان بووه،
ناز‌و گرنگییه‌كی زۆریان پێداوه‌و ئه‌وه‌ش والێكردووه وه‌كو زۆربه‌ی منداڵانی تری سه‌رده‌می خۆی هار‌و بزێو هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
عادل له18/7/1970 له‌گه‌ڕه‌كی شێخ محێدینی شاری سلێمانی له‌دایكبووه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له‌ته‌مه‌نی شانزه ساڵیدا په‌یوه‌ندی به‌ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه كردووه، كه‌می ته‌مه‌نیشی یارمه‌تی داوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاناتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی‌و نووسینی سه‌ر دیواره‌كان، ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكیش به‌پچڕ پچڕی له‌ده‌ره‌وه كاری پێشمه‌رگایه‌تی كردووه، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی فه‌وتاندنی ساڵێكی خوێندنی‌و دواتر توانیویه‌تی ته‌نها شه‌شی ئاماده‌یی ته‌واو بكات، له‌دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه به‌ڕێكه‌وت بۆته بێژه‌ر، چه‌ند ساڵێكیشه ژیانی خێزانی پێكهێناوه، له‌ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانیشدا ورده ورده ده‌ستیكردووه به‌كاركردن له‌بواری هونه‌ریدا‌و تائێستا دوو ئه‌لبومی گۆرانی بڵاوكراوه‌ی هه‌یه.
عادل عه‌زیز له‌م دیداره تایبه‌ته‌ی گۆڤاری ئاوێنه‌كاندا زۆر نهێنی له‌باره‌ی ژیان‌و ئه‌زموونی بێژه‌رایه‌تی‌و بواره‌كانی خێزانی‌و هونه‌ریی ئاشكرا ده‌كات.
* به چ شیوه‌یه‌ك چوویته دنیای ڕاگه‌یاندنه‌وه؟
- كاركردنی من له‌بواری ڕاگه‌یاندندا وه‌كو بێژه‌ر، به‌ڕێكه‌وت بوو، چونكه من پێشتر هیچ باكگراوندێكم له‌و بواره‌دا نه‌بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێش ڕاپه‌ڕین په‌یوه‌ندیم به‌ڕێكخستنه‌كانه‌وه هه‌بوو، پاشان دوای ڕاپه‌ڕین له‌یادی شه‌هیده‌كاندا‌و بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا بانگیان ده‌كردین بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه، بۆیه له‌دوای ئه‌وه‌وه براده‌ران وتیان ده‌نگی تۆ بۆ بێژه‌ریی زۆر باشه، چونكه ئه‌دایه‌كی باشت هه‌یه، له‌و ڕووه‌وه ده‌توانم بڵێم بێژه‌ریی منی هه‌ڵبژارد، نه‌ك من بێژه‌ریی هه‌ڵبژێرم، ئه‌وه بوو ساڵی 1991 بوومه بێژه‌ر له‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانی‌و دوای ساڵێكیش چوومه ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان.
* وه‌ك ئاماژه‌ت پێدات پێشتر هیچ باكگراوندێكت له‌و بواره‌دا نه‌بوو، یه‌كه‌مجار كه چوویته به‌رده‌م كامێرا، هه‌ستت به‌چیكرد؟
- من سه‌ره‌تا كێشه‌یه‌كم هه‌بوو چاوم زۆر ده‌تروكاند، ئێستا له‌بیرمه ئه‌و ڕۆژه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار چوومه به‌رده‌م كامێرا شه‌ره‌فكه‌ندیان شه‌هید كرد، به‌جلی ڕه‌شه‌وه چووم بۆ ته‌له‌فزیۆن ماشه‌ڵا زۆر زه‌عیفیش بووم، ئیتر كاتێك چوومه به‌رده‌م كامێرا چاوم زۆر ده‌تروكاند، ئه‌وكاته تۆماریان ده‌كرد كه خۆم بینییه‌وه وتم باشه من چیده‌كه‌م، ئیتر وتیان براده‌ران وتیان سه‌ره‌تا هه‌روایه دوایی خۆت چاك ده‌بیت.
* تۆ زیاتر له‌بواری هه‌واڵدا ده‌ركه‌وتوویت، ئه‌زموونی پێشكه‌شكردنی هیچ به‌رنامه‌یه‌كت هه‌یه؟
- به‌ته‌ئكید به‌رنامه‌شم پێشكه‌شكردووه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تادا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كادیری بواری ڕاگه‌یاندن كه‌مبوو، چ من‌و چ ئه‌و براده‌رانه‌ش كه كارمان ده‌كرد هه‌موو ئیشێكمان ده‌كرد، په‌یامنێری، خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و پێشكه‌شكردنی به‌رنامه، ته‌نانه‌ت كاتێك كه‌ناڵی كوردسات دامه‌زرا له‌قۆناغی ئه‌زموونیدا دوو كاتژمێر په‌خشمان ده‌كرد، شه‌وێكیان وا بزانم كاتژمێر‌و نیوێك به‌هۆی چه‌ند ئیشێكه‌وه هه‌ر من ده‌ركه‌وتم، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی زۆر بوونی كادیرانی ڕاگه‌یاندن هه‌ر كه‌سه‌و پسپۆری خۆی وه‌رگرتووه.
* هه‌ندێ له‌خه‌ڵكی ده‌ڵێن تۆ‌و چه‌ند بێژه‌رێكی تر له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆی یه‌كێتی‌و پارتیدا به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان‌و ده‌نگتانه‌وه ڕۆڵی گرنگتان گێڕا له‌گرتنی شوێنه‌كان‌و كوژرانی چه‌ندین ڕۆڵه‌ی میلله‌تیش، ئێستا هه‌ست به‌په‌شیمانی ناكه‌یت له‌و كاره‌ت؟
- نه‌خێر په‌شیمان نیم، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا ئێمه له‌ناو حیزبێكدا ئیشمان ده‌كرد‌و په‌شیمانیش نه‌بووین كه له‌ناو ئه‌و حیزبه‌دا بووین، سه‌رده‌می ئه‌وكاته‌ی ئێمه تیایدا گه‌وره بووین جیاواز بوو، برامان پێشمه‌رگه بوو، شه‌هیدمان هه‌بوو، ئێمه له‌ناو حیزب‌دا بووین‌و ده‌یانوت ئه‌وه بكه، تۆ پرسیارم لێده‌كه‌یت، ده‌ڵًێیت له‌و كاته‌دا تۆ جۆرێك له‌وتار‌و شیعری حه‌ماسیت خوێندۆته‌وه‌و هانی پێشمه‌رگه‌ت داوه بۆ شه‌ڕكردن؟، ئه‌ی چی له‌و پێشمه‌رگانه ده‌كه‌یت كه به‌رامبه‌ر یه‌ك بوون‌و شه‌ڕیان ده‌كرد‌و یه‌كترییان ده‌كوشت؟، ئه‌ی چی ده‌ڵێیت به‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌روو ئێمه‌وه شه‌ڕی ناوخۆیان هه‌ڵگیرساند؟، ئێمه له‌خواره‌وه بووین، كاتێك به‌یانێكیان بۆ ده‌هێنایت‌و ده‌بوایه به‌په‌له بیخوێنیته‌وه.
* باشه له‌و كاته‌دا حه‌ماسی خۆتان بوو به‌و شێوه‌یه ده‌تانخوێنده‌وه، یان كاریگه‌ری به‌یاناته‌كان بوو؟
- ئه‌و حه‌ماسه له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا بوو، چونكه ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا تۆ به‌حه‌ماس نه‌یخوێنیته‌وه به‌یانه‌كه‌ت ناده‌نێ، ئه‌و له‌حزه‌یه‌ش قه‌ناعه‌تی ته‌واوت پێیه‌تی، ئه‌گه‌ر نا نا‌توانیت بیخوێنیته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ په‌شیمانی له‌مێژووی خۆی بكات كارێكی جوان نییه، پێموایه سه‌رده‌مه‌كه وای ده‌خواست، عه‌قڵ‌و ژینگه‌و چوارده‌وری من وای ده‌خواست، منیش ئه‌گه‌ر كوڕی پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بوایه به‌ته‌ئكید ئه‌و شتانه‌م نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ئیتر قه‌ده‌ره‌كه‌ی من وا بوو.
* ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌مجاره حاڵه‌تی وا ڕووبداته‌وه، ئاماده‌یت ئه‌و كارانه‌ت دووباره بكه‌یته‌وه؟
- نه‌خێر هه‌رگیز دووباره‌ی ناكه‌مه‌وه.
* تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دایت كه ده‌ڵێت تۆ وه‌كو بێژه‌رێكی ناسراو، ستایڵی تایبه‌تی خۆتت هه‌یه بۆ ناسینه‌وه‌ی ده‌نگت؟
- به‌ڵێ ئێمه هه‌ریه‌كه‌مان توانیمان ستایڵێكی تایبه‌تمان هه‌بێت، بۆ نموونه كاتێك خه‌ڵك گوێی له‌ده‌نگی من یان براده‌ران بوایه ده‌یناسینه‌وه، ده‌یانزانی ئیزگه‌ی یه‌كێتییه، ده‌توانم بڵێم ئه‌و شێوازه كاك فه‌رهاد سه‌نگاوی دروستكرد له‌ساڵانی هه‌شتاكاندا، من وه‌كو خۆم ده‌نگم هی خۆم بوو، ته‌نانه‌ت خه‌ڵًك هه‌بوو ته‌قلیدیان ده‌كردینه‌وه.
* عادل جگه له‌كاری بێژه‌ریی، وه‌كو گۆرانیبێژیش ده‌ركه‌وتوویت، له‌كه‌یه‌وه ده‌ستتكرد به‌كاری هونه‌ریی؟
- خولیای گۆرانی وتن لای من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ منداڵی، به‌ڵام له‌ساڵی 1995ه‌وه ده‌ستمكرد به‌كاری هونه‌ریی، سه‌ره‌تا حه‌زمكرد گۆرانییه‌ك بڵێم، نه‌ك به‌رده‌وام بم له‌كاری هونه‌ریی، ئیتر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێی موزیكژه‌نم له‌وانه كاك سه‌باحی سه‌نتور‌و هونه‌رمه‌ند كاك مه‌ریوان سه‌فائه‌دین، بۆ یه‌كه‌مجار ڕۆژێك كاك مه‌ریوان هۆنراوه‌یه‌كی جوانی پێدام هی كاك محه‌مه‌د پاكژ بوو، منیش ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ تۆمارم كرد‌و زۆر جوان ده‌رچوو، من ئه‌و كاته هونه‌رم نه‌ده‌كرده خه‌م، به‌ڵام ئێستا هونه‌ری گۆرانی وتن لای من بۆته خه‌م لام‌و ده‌بێت خه‌می بخۆم.
* به‌رهه‌می نوێت چییه؟
- جگه له‌و دوو سیدییه‌م (مه‌خلوق‌و میرۆ)، ئێستا سیدییه‌كی تازه‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و دوو ئیشم ئاماده‌یه، له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوودا پڕۆپۆزه‌ڵێكم خسته به‌رده‌م ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بۆئه‌وه‌ی له‌و دوو به‌رهه‌مه‌دا هاوكاریم بكه‌ن، كه‌چی تائێستا پشتگوێخراوه، له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی به‌و چه‌ند ساڵه‌ی بێژه‌ریمه‌وه هه‌بێت‌و تێكه‌ڵكردنێك بێت له‌نێوان عادلی بێژه‌ر‌و هونه‌رمه‌ند، چونكه هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند پاره‌یان وه‌ریگرتووه كه ئه‌سڵه‌ن له‌و هۆنراوانه‌ی من تێناگه‌ن كه ده‌یكه‌م به‌گۆرانی له‌وانه هۆنراوه‌ی ( مه‌حوی‌و به‌ختیار عه‌لی)، بۆیه له‌به‌ر نه‌بوونی پاره ناتوانم ته‌واوی بكه‌م.
* وه‌ك ده‌وترێت‌و سه‌رنج ده‌درێت ماوه‌یه‌كه كه‌متر وه‌كو بێژه‌ر له‌كه‌ناڵی كوردسات ده‌رده‌كه‌ویت، هۆكاری ئه‌مه چییه؟
- وه‌ڵا ڕه‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیهمالكردنی من وه‌كو تاك، چونكه كاتێك موعاناتت هه‌بێت‌و گوێت لێنه‌گرن ئه‌وه‌ش ئیهمالكردنه، هه‌روه‌ها بێتاقه‌ت بوونی خۆیشم كه ته‌نها له‌یه‌ك بواردا كار ده‌كه‌م به‌بێ هیچ پێشكه‌وتنێك، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ده‌ڵێن خه‌تای خۆیه‌تی‌و پێش ناكه‌وێت، من ده‌ڵێم وا نییه، چونكه ئه‌گه‌ر من هه‌ر له‌ناو چوارچێوه‌یه‌كدا بم‌و نه‌توانم پێش بكه‌وم‌و باز نه‌ده‌م، ده‌بمه ئامێرێك به‌ده‌ست ئه‌وانه‌ی سه‌روو خۆمه‌وه، ئه‌گه‌ر بمه‌وێت به‌رنامه‌یه‌كی ئازادانه بكه‌م، نایه‌ڵن بیكه‌م.
بۆیه منیش ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵه كاری بێژه‌ریی ده‌كه‌م‌و ئه‌وه‌ش ته‌مه‌نێكی درێژه، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر شوێنێك ده ساڵ كار بكه‌یت، بڕوانامه‌ی فه‌خریت پێده‌به‌خشن، من نه‌ك ئه‌وه‌شم پێنه‌به‌خشراوه‌و كاره‌كانیشم دیاره، ئه‌وه پاداشته‌كه‌مه، بۆیه ماوه‌یه‌كه ده‌وام ناكه‌م، به‌ڵام میلاكم هه‌ر له‌سه‌ر كه‌ناڵی كوردساته.
* با بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لایه‌نی خێزانیت، پێش دروستكردنی خێزان په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیت هه‌بوو؟
- مرۆڤ له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا خۆشه‌ویستی ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی من له‌و ته‌مه‌نه‌دا له‌پێشمه‌رگایه‌تیدا بووم ڕه‌نگه كه‌متر بیرم له‌و مه‌سه‌له‌یه كردبێته‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌خه‌یاڵی خۆمدا كه‌سێكم خۆشویستبێت.
* ئه‌ی كه‌ی خێزانت پێكهێنا؟
- ساڵی 1992 ئه‌ڤینم خۆش‌ویست، چونكه من به‌هۆی زروفی پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌ناو موعاناتدا ده‌ژیام، هه‌ستمكرد ئه‌ویش هه‌مان موعاناتی هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مامی پێشمه‌رگه بوو پاشان شه‌هید كرا، بۆ ڕزگار بوون له‌و موعاناتانه بڕیارمدا زه‌واج بكه‌م، به‌ڵام ماوه‌ی شه‌ش مانگێك خۆشه‌ویست بووین.
* خێزانه‌كه‌ت ته‌مه‌نی چه‌نده، چه‌ند منداڵتان هه‌یه؟
- چوار ساڵ له‌خۆم منداڵتره، دوو كوڕمان هه‌یه (دێلاڤ و لاس)، سێیه‌میش به‌ڕێوه‌یه؟
* چ ناوێكتان بۆ هه‌ڵبژاردووه؟
- به‌پێكه‌نینه‌وه (به‌خوا ئه‌ویش هه‌ر كوڕه) تاقه‌تم نییه جارێ ناوی بۆ دابنێم حه‌زم ده‌كرد كچ بوایه.
* چ یادگارییه‌كی خۆشت بیر ماوه كه به‌ئه‌ڤینت وتبێت؟
- به‌پێكه‌نینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كاته له‌ته‌مه‌نێكی هه‌رزه‌كاریدا بووم، ڕۆژێك بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆم بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و، وتم خۆشم ده‌وێیت، وه‌ڵامم بده‌ره‌وه، بڕوا بكه تا مردن وه‌كو خوشكم وایت، ئێستا كه هه‌ردووكمان بیر له‌و قسه‌یه ده‌كه‌ینه‌وه زۆر پێده‌كه‌نین.
* خۆشه‌ویستییه‌كه‌تان سه‌ربان‌و نامه‌ی تێكه‌وت؟
- ئه‌رێ وه‌ڵا به‌ته‌ئكید، ئێمه زۆرتر تێكه‌ڵ بووین له‌به‌رئه‌وه‌ی ماڵمان له‌گه‌ڕه‌كی ئیسكان بوو، بیرمه جارێك گوێزێكم هه‌ڵدا بۆ ماڵیان به‌ر نه‌نكی كه‌وت، دنیایه‌ك دۆعای لێكردم.
* پاش ئه‌و چه‌ند ساڵه له‌پێكه‌وه ژیان، تا چ ڕاده‌یه‌ك خۆشت ده‌وێت؟
- شتێكی سه‌یر هه‌یه تائێستا نه‌موتووه‌و له‌ڕێگای ئاوێنه‌كانه‌وه ده‌یدركێنم، به‌جۆرێك ده‌زانم زۆرم خوشده‌وێت ئه‌گه‌ر چه‌ند شه‌وێك له‌ماڵ نه‌بێت بروا بكه تووشی هێستریا ده‌بم‌و زۆر بیری ده‌كه‌م، ئه‌وكاته هه‌ست ده‌كه‌م نه‌بوونی ئه‌و، له‌ماڵه‌وه غیابێكی گه‌وره‌یه.
* باشه كه ئه‌وه‌نده خۆشت ده‌وێت، بۆچی ئه‌ڵقه‌ت له‌په‌نجه‌دا نییه؟
- به‌پێكه‌نینه‌وه، به‌خوا له‌په‌نجه‌مدا بوو، تۆزێك قورس بوو بۆیه له‌ماڵه‌وه دامنا.
* هه‌رچه‌نده خۆت ده‌ڵێیت زۆرم خۆش ده‌وێت، به‌ڵام وه‌ك ده‌ڵێن له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا هه‌ندێك ناكۆكی كه‌وته نێوانتانه‌وه‌و له‌جیابوونه‌وه نزیك بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه تا چه‌ند ڕاسته؟
- ورده كێشه هه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام نه‌چۆته قاڵبی ئه‌وه‌ی جیا ببینه‌وه.
* له‌ماڵه‌وه تا چه‌ند هاوكاری ده‌كه‌یت؟
- وه‌ڵا به‌ده‌می خۆم نه‌بێت زۆر هاوكاری ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه نه‌بێت خواردن دروست ده‌كه‌م.
* ئه‌ی قه‌د هه‌بووه له‌كاتی خواردن لێناندا هه‌ڵه بكه‌یت؟
- ئه‌رێ وه‌ڵا جارێكیان برنجێكم لێنا بوو به‌شۆربا.
* خه‌ڵك ده‌ڵێن عادل به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی وه‌ك بێژه‌ر‌و گۆرانیبێژ‌و ڕووخسارییه‌وه، تاڕاده‌یه‌ك له‌خۆی بایی بووه؟
- له‌وانه‌یه ئه‌وه له‌ته‌مه‌نێكی گه‌نجیدا بووبێت له‌سه‌ره‌تای كاری بێژه‌ریدا، چونكه هه‌موو مرۆڤێك به‌شی خۆی غرورێكی تیایه، نه‌به‌خوا ئێستا وانیم چونكه دواجار هه‌موومان ده‌مرین.
سازدانی: ئاوێنه‌كان
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 72 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو