01:13 | 2008/4/28 | رێبەر
ئه‌ی ژنان چی به‌و مێردانه بڵێن، كه به ئاشكرا ئه‌زانن خیانه‌تیان لێده‌كه‌ن‌و له‌به‌ر شه‌رمی خۆیان‌و ده‌سه‌ڵات‌و كلتوری با‌وی پیاوسالاری هه‌ر نا‌وێرن باسیشی بكه‌ن؟

كوشتنی بێگه‌ردی ته‌مه‌ن 27ساڵه له هه‌ولێر، وه‌ك كوشتنی هه‌موو كچ‌و ژنه‌كانی تری ئه‌م كوردستانه كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره‌یه، به‌ڵام له‌وه كاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه كه بێگه‌رد رۆژنامه‌نووس‌و چیرۆكنووس بووه. ئه‌گه‌ر كچه رۆژنامه‌نووسێك ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بكرێت، واوه‌یلا بۆ ئه‌و كچانه‌ی كه‌س ده‌نگیان نابیستێت‌و ره‌نگیان نابینێت.
ئه‌و ژنه رۆژنامه‌نووسه وه‌ك مێرده‌كه‌ی له‌لاپه‌ڕه (2)ی ژماره(415)ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا باسی كردووه، "خیانه‌تی زه‌وجی" لێكردووه‌و حه‌زی له‌كوڕێكی تر كردووه. ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر وابوو، بۆچی ته‌ڵاقی نه‌داو لێی جیانه‌بۆوه، یان پیشه‌ی پیاوی كورد هه‌ر ئه‌وه‌یه تا خوێن نه‌ڕێژێت، دڵی ئیسراحه‌ت ناكات‌و كڕینه‌وه‌ی شه‌ره‌ف ته‌نها به خوێن رشتن ده‌زانێت!
ئه‌ی ژنان چی به‌و مێردانه بڵێن، كه به ئاشكرا ئه‌زانن خیانه‌تیان لێده‌كه‌ن‌و له‌به‌ر شه‌رمی خۆیان‌و ده‌سه‌ڵات‌و كلتوری با‌وی پیاوسالاری هه‌ر نا‌وێرن باسیشی بكه‌ن؟
تا ئێستا له دادگاكان‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی به تۆمه‌تی پاراستنی شه‌ره‌ف كچ‌و خوشك‌و ژنه‌كانیان ئه‌كوژن، سه‌رباری ئه‌و هه‌مواركردنه یاساییه‌ی له‌ده‌ڤه‌ری سلێمانی كرا، به تاوانی كوشتن دادگایی ناكرێن‌و ته‌نها به‌حوكمێكی سووك رزگاریان ده‌بێت كه له سێ ساڵ زیاتر نیه.
باشه تۆبڵێیت حكومه‌ت‌و ده‌زگا حوكمییه‌كان ئه‌م جاره‌ش بێده‌نگ بن‌و باوه‌ڕ به‌قسه‌ی ئه‌و پیاوه بكه‌ن كه ده‌ڵێت "ژنه‌كه‌م له‌گه‌ڵ پیاوێكی تردا بووه"؟ باشه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ی تردا بووه، به‌چی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت؟ چونكه ئه‌گه‌ر به‌پێی دینی ئیسلامیش بێت، ده‌بێت چوار شاهید له‌سه‌ر زینا كردنه‌كه ئاماده‌بن‌و به چاوی خۆیان بیبینن، ئینجا به زینا حساب ده‌كرێت‌و ئه‌و كات ژن‌و پیاوه‌كه وه‌كو یه‌ك سزاده‌درێن. به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه لێره‌دا ره‌نگه به‌ته‌نها چه‌ند ساڵێكی زیندان رزگار بێت‌و ئه‌و كه‌سه‌ی تریش كه گوایه حه‌زی لێكردووه، بۆی ده‌رچێت.
بۆحه‌ق وایه چیتر حكومه‌ت له هه‌شتی مارسدا ژنان به‌بۆنه‌و یادی جۆراو جۆره‌وه سه‌رقاڵ نه‌كات‌و له‌جیاتی ئه‌وه هه‌وڵبدات داموده‌زگای چاكسازی در‌وست بكات‌و سه‌نته‌ری هۆشیاری دابمه‌زرێنێت، تا بتوانن یارمه‌تی سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كان بده‌ن‌و ژن‌و پیاو وه‌كو یه‌ك هۆشیار بكه‌نه‌وه‌و ئه‌و هۆكارانه كه‌م بكه‌نه‌وه كه پاڵنه‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه له ده‌ره‌وه‌ی زه‌واجه‌كه‌یان موماره‌سه‌ی تر بكه‌ن.
كوشتنی بێگه‌رد پێمان ده‌ڵێت ئێمه له وڵاتی كوشتنی جوانترین‌و به‌سۆزترین مه‌خلووقی یه‌زداندا ده‌ژین. وڵاتی كوشتنی جوانی‌و سۆز‌و به‌زه‌یی، به‌ناوی شه‌ره‌ف‌و "یاسای شه‌رف پارێز"یی خێڵه‌وه. یاسا‌و عه‌قڵیه‌تێك كه ژن ته‌نها وه‌ك خزمه‌تكاری پیاو‌و ئامرازێك بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌كانی ده‌بینێ، نه‌ك وه‌ك مرۆڤێكی خاوه‌ن ماف‌و یه‌كسان.
سارا قادر
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 73 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو