23:42 | 2008/4/27 | رێبەر
هونه‌رمه‌ند فه‌رشیدی نورانی ئێستا سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌یه‌تی .

دوای چه‌ند ساڵێك دووركه‌وتنه‌وه له‌كاری هونه‌ری، هونه‌رمه‌ند فه‌رشیدی نورانی ئێستا سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌یه‌تی به‌ناوی (ئازاره‌كانی دڵ).
فه‌رشید له‌لێدوانێكیدارایگه‌یاند: كه ئێستا ئه‌لبوومه‌كه به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت‌و هه‌شت گۆرانی له‌خۆگرتووه، چوار تێكستیان فۆلكلۆره‌و چواره‌كه‌ی تریان تێكستی خۆیه‌تی. هه‌روه‌ك چواریان ئاوازی خۆیه‌تی‌و ئه‌وانی تریش فۆلكلۆره‌و مامۆستایان جه‌لیل‌و فه‌رزادی عه‌نده‌لیبی كاری دابه‌شكردنی موزیكیان له‌شاری سنه‌و ستۆدیۆكانی تاران ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد كه به‌نیازه له‌وڵاتی توركیا كاری ده‌نگی بۆ ئه‌نجام بدات‌و دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌شی چه‌ند گۆرانییه‌ك كلیپ بكات.

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 74 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو