01:19 | 2008/4/19 | رێبەر
گەنجێك : دڵنیام لە 90%ی بەرپرسەکان سەیریان نەکرد .
ده‌رباره‌ی درامای گه‌رده‌لول بینه‌ران قسه‌و بۆچونی خۆیان هه‌یه، له‌م باره‌یه‌وه لێدوان چه‌ند بینه‌رێك ده‌دوێنێت كه‌به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بۆچونه‌كانیان ده‌رده‌بڕن:
باڵه‌ك ده‌ربه‌ندی: گه‌رده‌لول ده‌رسێكی هه‌ره ئه‌ساسی وریاكه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانه، وانه‌یه‌كی مێژویی گرنگه بۆ نه‌وه‌ی نوێ كه ئه‌و رۆژانه‌ی ئه‌مڕۆیان دروست كرد به چ مه‌رگه‌ساتێك به‌ئامانج گه‌یشتوین، به‌هیوام به‌رپرسه‌كان سه‌یری ئه‌م درامایه بكه‌ن كه دڵنیام 90%سه‌یری ناكه‌ن له‌راستیدا گه‌رده‌لول له‌ناخی خاوه‌ن ویژدانه‌كان ده‌جوڵێت ووێنه‌ی بێ ویژدانترین دیكتاتۆر ئه‌خاته‌وه بیر.
سه‌رهه‌نگ عبدالله خوێندكاری زانكۆ: پێم وایه كارێكی باشه چونكه ئێمه‌ی گه‌نج زۆر زانیارییمان نییه له‌سه‌رده‌می به‌عس وپێش راپه‌رین، یان ئێمه له‌ناو ناهه‌مواری ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌ژیاوین پێویسته كارێكی وا بكرێت بۆ ئاشناكردنی دڕنده‌ی وتوندوتیژی رژێمی به‌عس به‌نه‌وه‌ی نوێ، چونكه زۆربه‌ی گه‌نجه‌كان هه‌ستی نیشتمانیان رووی له‌كزی كردووه ونازانن ئه‌و ئازادی یه چۆن هاتۆته كایه‌وه له‌جیاتی خزمه‌ت كردن وبه‌ره‌و پێش بردنی وڵات گه‌نجه‌كانمان كۆچ ده‌كه‌ن بۆوڵاتانی تر.
هه‌رێم خوێندكاری په‌یمانگا: گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو وسه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی وگێڕانه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی سینه‌ماو دراما كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر نه‌وه‌ی تازه‌و تێگه‌یشتن له‌راستیه‌كانی رابردوو، ده‌رهێنه‌ر ژیانی سه‌ختی ئه‌وكات وفیداكاری رۆڵه‌كانی نیشتمان پیشان ده‌دا كه له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی وئازادی گشتی به‌عه‌شق خه‌باتیان كرد بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی، له‌رێگه‌ی گه‌رده‌لوله‌وه وه‌لامی ئه‌و قسه‌یه ئه‌داته‌وه كه ژیان له‌سه‌رده‌می به‌عس خۆشتر بوو....! ئه‌ی نازانی كه‌له‌سه‌رده‌می به‌عس نه‌یتوانیوه به‌ئازادی هه‌ناسه بدات شه‌ره‌فی خۆی بپارێزێ، نه‌یانهێشتووه به‌ئاواتی عه‌شقمان بگه‌ین باشتره به‌هه‌موو لایه‌نێكه‌وه سه‌یری بكه‌ین له‌رێگه‌ی فه‌نتازیاوه بگه‌ڕێینه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مانه رێزی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان بگرین وئینتمامان هه‌بێ بۆ خه‌بات وماندوو بونیان.
محه‌مه‌دئه‌حمه‌د خوێندكاری ئاماده‌یی: گه‌رده‌لول گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ هاوكێشه‌ی واقیعی دوور‌و درێژی میلله‌تی چه‌وساوه‌ی كورد به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئێستا خه‌مه‌كانی ئه‌وكاتی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، درامای گه‌رده‌لول سه‌ركه‌وتنی گرنگی به‌ده‌ست هێناوه له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نی شاراوه‌ی كوردی نه‌شاردۆته‌وه، لایه‌نه‌كانی ئابوری سیاسی خۆشه‌ویستی كۆمه‌لایه‌تی زیاتر دراماكه‌یان پڕ نرخ كردووه به‌گشتی كاتێك كه ده‌بێته سه‌عات(8) كاتێكی زێڕینی كه‌ناڵی كوردساته بۆ بینه‌ر به‌گشتی. زۆربه‌ی ئه‌و بینه‌رانه‌ی كه‌هیچ هه‌ستێكیان بۆ هه‌واڵه‌كان نه‌بوو ئێستا جۆرێ له هه‌ست بۆ هه‌واڵه‌كان په‌یدا بووه، چونكه بینه‌ر چاوه‌ڕوانی گه‌رده‌لول ده‌كات، له‌گه‌ڵ خه‌مه‌كانی ده‌ژی، رابردووی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی لا ده‌بێته یادگاری كه‌چۆن روی كردۆته شانه‌كانی نێو كوردستان.
شاكۆ محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 18 ساڵ : سه‌ركه‌وتووه گه‌رده‌لول چونكه گێڕانه‌وه‌ی ئازارومه‌ینه‌تیه‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه كه‌به‌سه‌ر كه‌س وكاری ئێمه‌دا هاتووه ئه‌و زنجیره هیچ شتێكی بێبه‌ش نه‌كردووه، له‌به‌كارهێنانی زنجیره‌كه به‌بێ جیاوازی ورای جیاوازیش هه‌یه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا له‌وانه‌یه هه‌ندێك كه‌س ده‌رهێنه‌ر به‌وه بناسێنن كه زیاتر به‌لایه‌نی سیاسی شكاوه‌ته‌وه به‌هه‌ر حاڵ گه‌رده‌لول سه‌رفرازییه بۆ كوردسات وده‌رهێنه‌ر هه‌موو چین وتوێژه‌كان سه‌یری ده‌كه‌ن.
ته‌نانه‌ت كاتێك كه زنجیره‌كه ده‌ست پێده‌كات مۆبایله‌كه‌م خامۆش ده‌كه‌ن له‌به‌رهاتنی زه‌نگ ، ئه‌و كاته زێڕینه‌م بیربباته‌وه. سه‌ره‌نجام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌رده‌لول به‌شێكه له‌ژیانی رۆژانه‌م.
عه‌لی عه‌باس: پێم وایه راگه‌یاندنی كوردی ته‌نها بیری له تقلید ده‌كرده‌وه به‌لام به‌ره به‌ره ده‌توانین بڵێین راگه‌یاندنه‌كان زیاتر به‌ره‌و هه‌نگاوی خۆماڵی ئاراسته ده‌شكێنێت. گه‌رده‌لول گێڕانه‌وه‌یه‌كی سته‌مدیده‌ی قوڕ به‌سه‌ری ژیرده‌سته‌ی میلله‌تی كورده، له‌وه‌وه بۆمان ئاشكرا ده‌بێ كه چه‌ند برامان هه‌بووه له‌ناو زیندانه‌كان تراژیدیا ومه‌رگه‌سات وكوێره‌وه‌ری ژیان چه‌شتووه به‌ده‌ست رژێمی به‌عسه‌وه .
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 76 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو