01:19 | 2008/4/19 | رێبەر
" جارێ ناتوانم بڵێم به‌شداری ده‌كه‌م ناشتوانم بڵێم به‌شداری ناكه‌م، هه‌رچه‌نده ده‌رهێنه‌ر زۆر له‌گه‌ڵمان ماندوبووه‌و درێغی نه‌ركردووه ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ش هه‌بێت ده‌رهێنه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌ی له‌توانادا بووه."
پاش ته‌واو بونی به‌شی دووه‌می گه‌رده‌لول كه‌ماوه‌ی ساڵێك‌و دوو مانگی پێچوو، جه‌لیل زه‌نگه‌نه وه‌ك ده‌رهێنه‌ر به‌نیازی به‌رده‌وامی درامه‌كه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌و گله‌یی زۆر له‌سه‌ر به‌شی دووه‌می ئه‌م فلیمه دروست بووه‌و به‌دیعه دارتاشیش ئاماده نیه له‌درامایه‌كی وه‌ها لاوازدا له‌به‌شی سێیه‌مدا ڕۆڵ ببینێ، ده‌رهێنه‌ریش گله‌یی له‌ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كات به‌وه‌ی هه‌ست به‌و هه‌موو ماندوبونه‌ی ئه‌وان ناكه‌ن‌و ته‌نها ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن.
به‌دیعه دارتاش كه‌ڕۆڵی دایكی ڕزگاری هه‌یه له‌و فلیمه‌دا له‌لێدوانێكیدا بۆ كوردستانیوز وتی " من وه‌ك پێویست ڕۆڵم نه‌بینیوه چونكه ده‌رهێنه‌ر گوێی لێنه‌گرتوم ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه كه‌ی ڕۆڵی دایكه كه‌من بینیومه‌و هیچ لێی ڕازی نیم ده‌رهێنه‌ر سه‌ره‌ڕای ماندوبونی گوێی له‌كه‌س نه‌گرتووه ئه‌گینا ئه‌و هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ی له‌سه‌ر دروست نه‌ده‌بوو كه‌خه‌ڵكی ساده هه‌ست به‌و ڕه‌خنانه ده‌كه‌ن."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ئایا بۆ به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لول ئاماده‌یه له‌سه‌ر هه‌مان ڕۆڵ بینین به‌رده‌وام بێت ؟ دارتاش وتی " به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و فلیمه ڕازی نیم‌و ئاماده‌ش نیم ده‌روی تیا ببینم، چونكه ساده‌ترین شت ئه‌وه‌یه مولازم موحسین له‌سه‌رده‌می هه‌شتاكانی به‌عسدا ده‌وری هه‌بووه ئه‌و له ساڵه‌كانی حه‌فتادا ڕۆڵی پێ ئه‌بینێ ڕه‌خنه‌م زۆره به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌رهێنه‌ر گوێی لێنه‌گرتووم."
گه‌زیزه عومه‌ر كه‌له‌به‌شی یه‌كه‌می گه‌رده‌لولدا ڕۆڵی یارده‌ده‌رێكی پزیشكی ده‌بینی‌و هاوكاری ڕێكخستنه‌كانی ناوشاربوو پاش ده‌ستگیر كردن‌و ئازاد بونی شووی كرد به‌وشیارو له‌شاخ پێكه‌وه‌بون‌و منداڵێكیان هه‌بوو به‌كوردستانیوزی وت " من له‌به‌شی یه‌كه‌مدا زیاتر له‌ڕۆڵ بینینی خۆم ڕازی بووم له‌م به‌شه‌شدا سوپاسی وشیار ده‌كه‌م كه‌توانیبوی حه‌قی ده‌روه‌كه‌ی خۆی ئه‌دا بكات."
گه‌زیزه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌له‌به‌شی سێیه‌مدا ڕۆڵ ده‌بینێته‌وه وتی " جارێ ناتوانم بڵێم به‌شداری ده‌كه‌م ناشتوانم بڵێم به‌شداری ناكه‌م، هه‌رچه‌نده ده‌رهێنه‌ر زۆر له‌گه‌ڵمان ماندوبووه‌و درێغی نه‌ركردووه ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ش هه‌بێت ده‌رهێنه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌ی له‌توانادا بووه."
جه‌لیل زه‌نگه‌نه له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا كه‌خه‌ڵكی ساده به‌گشتی ڕه‌خنه له‌وه ده‌گرن كه‌گه‌رده‌لول نه‌یتوانیوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی كه‌باسی لێوه‌ده‌كات له‌لێداونیدا بۆ كوردستانیوز وتی "ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن ڕێزم هه‌یه بۆیان خۆم به‌ده‌رهێنه‌رێكی خاوه‌ن ئه‌زمون ده‌زانم‌و خه‌ڵكیش چی ده‌ڵێن بابیڵێن."
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌به‌دیعه دارتاش ڕه‌خنه‌ی زۆری هه‌یه‌و ئاماده نیه له‌به‌شی سێیه‌مدا ڕۆڵ ببینێ زه‌نگه‌نه وتی " به‌دیعه دارتاش ئازاده ڕۆڵ نه‌بینێته‌وه‌و كێشه‌م نیه." له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا كه‌ئه‌گه‌ر دارتاش ڕۆڵ نه‌بینێ ئایا وه‌ك شه‌وبۆ ده‌یكوژێ وتی " جارێ نازانم ئه‌یكوژم یان ئه‌یهێڵمه‌وه."
زه‌نگه‌نه ڕه‌خنه‌ی زۆری له‌ڕۆژنامه‌نوسان گرت له‌وه‌ی كه‌شتێكی بچوكی له‌سه‌ر گه‌وره ده‌كه‌ن‌و باس له‌و هه‌موو ماندوبون‌و ئه‌ركه ناكه‌ن كه‌له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فلیمه‌دا بینیویانه‌و ماوه‌ی 14 مانگی خایاندووه." زه‌نگه‌نه نه‌یزانی به‌شی دووه‌می گه‌رده‌لول چه‌ندی تێچووه‌و وتی " ئه‌وه كوردسات ده‌زانێت چه‌ندی تێچووه."
ئازاد كه‌ریم گه‌نجێكی نه‌وه‌ی نوێی دوای ڕاپه‌ڕینه‌و ته‌مه‌نی 22 ساڵه ده‌رباره‌ی گه‌رده‌لول وتی " فلیمێكی خۆش بوو وه‌ك ڕوداوه‌كان به‌ڵام له‌به‌شی دووه‌مدا هه‌ستم به‌وه‌ئه‌كرد لاواز تر بووه وه‌ك له‌به‌شی یه‌كه‌م، پاشان ئه‌وه‌ی له‌نێو زانكۆدا له‌نێوان كوڕان‌و كچاندا ده‌بینرا له‌په‌یوه‌ندی‌و تێكه‌ڵی من ئێسته له‌ساڵی 2008 ده‌یبینم."
ده‌رهێنه‌رێكی ناودار كه‌ئاماده نه‌بوو ناوی بهێنرێت له‌به‌ر دروست نه‌بونی هیچ بارگرژیه‌ك له‌سه‌ر گه‌رده‌لول وتی " ده‌ست خۆشی له‌كاك جه‌لیل ده‌كه‌م به‌ڵام زۆری مابوو ئه‌و درامایه له‌ڕوی جلوبه‌رگ‌و شوێن‌و كات‌و وێنه‌گرتن‌و ده‌نگ‌و سیناریۆو ڕۆڵ بینینی هه‌ندێك ئه‌كته‌ره‌وه پێم خۆشه لێدانه‌وه‌ی بۆبكرێ‌و لاوازیه‌كانی كه‌به‌ئاشكار خه‌ڵكی هه‌شتی پێده‌كرد دیاری بكرێ."
گه‌رده‌لول بینه‌رێكی زۆری بۆخۆی دابین كرد له‌به‌شی یه‌كه‌میداو چاوه‌ڕوان ده‌كرا له‌م به‌شه‌شدا به‌هه‌مان شێوه‌بێت به‌ڵام تاكو ئێسته ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن له‌و فلیمه زۆرن.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 78 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو