02:58 | 2008/4/17 | رێبەر
پێشتر توانراوه بسه‌لمێنرێت، که قارچی ناوبراو توانای بۆ ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خانه شێرپه‌نجییه‌کانی پێست، سی و پڕۆستات هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه دژه‌ییه‌کان تێیدا.![]()
قارچکی ناسراو به‌ناوی "Phellinus Linteus" ماوه‌ی سه‌دان ساڵه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی پزیشکی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به‌کارده‌هێنرێت. توێژه‌ران پاش ئه‌نجامدانی چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که به‌هۆی ئه‌و قارچکه‌وه ده‌کرێت گه‌شه‌کردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوه‌ستێنرێت.
لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجامدراوه‌کانی تاقیگه نیشانیانداوه، که قارچکی ناوبراو توانیوێتی خانه شێرپه‌نجییه‌کانی مه‌مکی ئافره‌تان له‌گه‌شه‌کردن بووه‌ستێنێت. توێژه‌ران هۆکاری ئه‌و وه‌ستاندنه‌ش بۆ توانای پێکهاته‌کانی "Phellinus Linteus" ده‌گه‌ڕێنه‌وه و پێیانوایه، که له‌وانه‌یه ئه‌و قارچکه هه‌ڵبستێت به‌وه‌لاوه‌نانی ئه‌نزیمی ناسراو به "AKT". هۆرمۆنی ناوبراویش ده‌بێته هۆکاری کۆنترۆڵکردنی نیشانه‌کان، ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆکاری گه‌شه‌کردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان.
پێشتر توانراوه بسه‌لمێنرێت، که قارچی ناوبراو توانای بۆ ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خانه شێرپه‌نجییه‌کانی پێست، سی و پڕۆستات هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه دژه‌ییه‌کان تێیدا.
قارچکی "Phellinus Linteus" له‌پزیشکی چینی به‌ناوی "Song gen" ناوده‌برێت، له‌کاتێکدا له پزیشکی کۆری ناوی "Sang-hwang" لێده‌نرێت و له‌ژاپۆنیش هه‌ڵگری ناوی "Meshimakobu".
دکتۆر "Daniel Sliva" له "Methodist Research Institute" له "Indianapolis" ئاشكرای ده‌کات، که پوخته‌ی قارچکی به‌کارهێنراو بۆته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی گه‌شه‌یه‌کی ناڕێکی خانه شێرپه‌نجه‌ییه نوێیه‌کان و تێکدانی شێوازی شه‌ڕانگێزی ئه‌و خانانه و داخستنی بۆرییه خوێنییه‌کان، ئه‌وانه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی خۆراکی به‌کاریده‌هێنن.
دکتۆری ناوبراو له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "تاکو ئێستا نه‌توانراوه ئه‌م زانیارییه له‌پزیشکی نوێ‌دا به‌کاربهێنرێت. به‌ڵام هیواده‌خوازین، که له‌ئاکامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌رانی دیکه به‌دوای سوودمه‌ندییه‌کان ئه‌م قارچکه‌دا بگه‌ڕێن."
توێژه‌ران ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "British Journal of Cancer"دا بڵاوکرده‌وه.
![]()
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 80 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو