01:39 | 2008/4/15 | رێبەر
ئه‌و ساته‌ی دایكێك منداڵ ده‌هێنێته ژیانه‌وه، ئازارێکی زۆر دووچاری ده‌بێته‌وه. هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و ئازاره‌ش بۆ ملی مناڵدان ده‌گه‌ڕێته‌وه: له‌و شوێنه‌دا چڕی ده‌مارگیرییه‌کان له‌یه‌کتری زۆرن و کاردانه‌وه‌یه‌کی خێرایان بۆ ئازار هه‌یه، زۆر زیاتر له‌وه‌ی مناڵدان کاردانه‌وه‌ی بۆ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك دکتۆری ژنان "Berith Karlsson Tingåker" له‌میانه‌ی ئاماده‌کردنی کاری دکتۆراکه‌ی له په‌یمانگای کارلۆنیسکای سوێدی توانی بیسه‌لمێنێت.
به‌ڵام ئه‌و جیاوازییه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ زۆری ده‌مارگیرییه‌کانی ناو ملی مناڵدان، به‌ڵكو بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی ئازاری شانه‌کانی مناڵدان له‌کاتی منداڵبووندا.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م کاره پزیشکییه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر ڕۆڵی تاکو ئێستا خه‌مڵێنراوی ملی مناڵدان ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌کاتی منداڵبووندا دووچاری دایکان ده‌بێته‌وه. بێگومان گه‌یشتن به‌م زانیارییه یارمه‌تی زاناکان ده‌دات، ده‌رمانێکی گونجاو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازار وه‌به‌رهه‌مبهێنن.
ملی مناڵدان (Cervix uteri) ده‌که‌وێته خواره‌وه‌ی مناڵدان (Uterus)، به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له شانه‌ی کۆکه‌ره‌وه‌ی (Connective Tissue) پته‌و پێکهاتووه، به‌شێکی زۆر له کۆلاگین ده‌چێته پێکهاته‌که‌یه‌وه، له‌کاتێکدا مناڵدان له‌نێوان 40 بۆ له 70% ڕیشاڵی ماسولکه‌یی تێدایه. پته‌وی سازگاری له‌ناو ملی مناڵداندا له‌کاتی سکپڕیدا ده‌مێنته‌وه، به‌ڵام ئاستی کۆلاگین به‌شێوه‌یه‌کی هێواش ڕوو له‌که‌مبوون ده‌کات. که‌مێك پێش ژانگرتن (=Contraction) شانه‌کانی ملی مناڵدان ڕوو له‌نه‌رمبوون ده‌که‌ن، هاوکات کاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌وکردن و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی توخمه هه‌مه‌چه‌شنه‌کان و فاکتۆره‌کانی هه‌وکردن ده‌رده‌چن.
ماوه‌یه‌کی زۆره پزیشکان ئازاری منداڵبوون ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ملی مناڵدان - چونکه ژماره‌یه‌کی زۆری توخمه‌کانی هه‌وکردن هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر گه‌یه‌نده‌ره‌کانی ئازار لێپرسراون. بۆ گه‌ڕان به‌دوای ڕاستی ئه‌م زانیارییه "Berith Karlsson Tingåker" له‌میانه‌ی کاره‌که‌ییدا هه‌ڵسا به‌به‌راورکردنی شانه‌ی مناڵدانی دایکه دووگیانه‌کان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خاتووی پزیشکی سوێدی ناوبراو له‌کاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری قه‌یسرییدا چه‌ند شانه‌یه‌کی له ژنانی دووگیانه‌کان وه‌رگرت، له‌پاشان شانه‌ی ژنانی دیکه وه‌رگرت - ئه‌و ژنانه‌ش دووگیانه نه‌بوون، به‌ڵام له‌کاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌رهێنانی مناڵدان شانه‌کانیان لێیان وه‌رگیرابوو.
مه‌به‌ستی خاتووی پزیشكیش له به‌راوردکردنی ئه‌و دوو جۆره شانه‌یه‌دا دابه‌شبوونی ئازاره‌کانی ده‌مارگیری و گه‌یه‌نده‌ره‌کانی ئازاری ناو شانه‌کان بوو.
ئه‌نجامه‌کانی به‌راوردکردن ده‌ریانخست، که پێش سکپڕبوون مناڵدان و ملی مناڵدان به‌رامبه‌ر ئازار زۆر هه‌ستیارن، به‌ڵام له‌کاتی سکپڕبووندا هه‌ستیاری شانه‌کانی مناڵدان ڕوو له‌که‌مبوون ده‌که‌ن - به‌شێوه‌یه‌ك، که هیچ ده‌مارگیرییه‌ك ناتوانرێت له‌گه‌ڵ وه‌رگره‌کانی ئازاردا ده‌ستنیشان بکرێت. له‌کاتێکدا ملی مناڵدان هه‌ستیاری بۆ ئازار وه‌ك پێش سکپڕبوون ده‌مێنێته‌وه. لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت، که ملی مناڵدان هۆکاری سه‌ره‌کی ئازاری دایکانه له‌کاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی منداڵدا.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌کرێت بۆ پێشخستنی ده‌رمانێکی هێورکردنه‌وه‌ی ئازار سوودمه‌ندی هه‌بێت.
![]()
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 86 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو