01:59 | 2008/4/15 | رێبەر
"Wolfgang Schäuble" له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "ئێمه پێویسته یارمه‌تی ئه‌و ئاواره‌نه بده‌ین و له وڵاته‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا شوێنیان پێشکه‌ش بکه‌ین، تا له‌داهاتوودا بۆ وڵاتی خۆیان ڕه‌وانه بکرێنه‌وه."
"Wolfgang Schäuble"، شالیاری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌کی زۆر له ئاواره‌کانی ئێراق بۆ ناو ئه‌ڵمانیا ڕابکێشێت - پێش هه‌موویان گاوره‌کان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شالیاری ئه‌ڵمانی ناوبراو به‌نیازه هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتن له‌گه‌ڵ شالیاری ناوخۆی ناوچه‌کانی یه‌کێتی ئه‌ڵمانیای فیدرال بکات، تا له‌نزیکه‌وه بۆچوونه‌کان تاوتوێ بکرێن.
له دیدارێکی ڕۆژنامه‌وانیی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "Bild am Sonntag" شالیاری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: "باری ئاواره‌کانی ئێراق ناهه‌مواره. چه‌ند هه‌زار له‌ترسی کوشتن، توندوتیژ و ڕاودونان وڵات به‌جێده‌هێڵن. له‌ناو ئه‌وانه‌ش ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر گاور هه‌ن."
"Wolfgang Schäuble" له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "ئێمه پێویسته یارمه‌تی ئه‌و ئاواره‌نه بده‌ین و له وڵاته‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا شوێنیان پێشکه‌ش بکه‌ین، تا له‌داهاتوودا بۆ وڵاتی خۆیان ڕه‌وانه بکرێنه‌وه."
شالیاری ناوبراو له‌شوێنکی دیکه‌ی دیداره‌که‌یدا ئاشكرای ده‌کات، که ئه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ شالیاری ناوخۆی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا کۆده‌بێته‌وه.
"Wolfgang Schäuble" له‌به‌شێکی دیکه‌ی دیمانه‌که‌یدا ده‌ڵێت: "له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانمان له‌گه‌ڵ شالیاری ناوخۆی وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا باس له‌وه ده‌که‌ین، چۆن بتوانین لێپرسراوێتی خۆمان بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌کانی ئێراق ده‌ربخه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گاور باوه‌ڕن."
![]()
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 82 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو