01:59 | 2008/4/15 | رێبەر
توێژه‌ران پاش 7.8 ساڵ چاودێری بۆیان ده‌رکه‌وت، که هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ڕه‌زامه‌ندی سێکسی و مه‌ترسییه‌کانی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌کانی دڵ یان به‌رزبوونه‌وه په‌ستانی خوێن یان شه‌کره یان به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی کۆلیسترۆلدا نییه.
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پزیشکی ئه‌نجامدراو له‌لایه‌ن توێژه‌رانی سه‌نته‌ری پزیشکی زانکۆی بۆستن له ئه‌مه‌ریکا ئاشكرای ده‌کات، که ڕه‌زامه‌ندی سێکسی ژنان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ته‌ندروستی دڵ و سووڕی خوێنه‌وه نییه.
کێشه‌ی ڕه‌قنه‌بوونی به‌شی نێرینه ئاماژه‌یه بۆ تووشبوونی پیاوان به کێشه‌کانی دڵ. به‌ڵام توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان نه‌یانتوانی بگه‌نه ڕاستی ئه‌وه‌ی، که کێشه‌ی سێکسی ژنان نابێته هۆکاری ده‌رکه‌وتنی کێشه‌کانی دڵ، هه‌روه‌ك توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "American Journal of Medicine"دا ده‌ینووسن.
له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران هه‌ڵسان به‌شیکارکرد‌نی داتای 46524 ژنی نێوان ته‌مه‌ن 50 بۆ 79 ساڵ. ئه‌و ژنه به‌شداربووانه‌ش له 77%یان ئاماژه‌یان به ئاسووده‌یی خۆیان به‌رامبه‌ر سێکس نیشاندابوو.
توێژه‌ران پاش 7.8 ساڵ چاودێری بۆیان ده‌رکه‌وت، که هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ڕه‌زامه‌ندی سێکسی و مه‌ترسییه‌کانی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌کانی دڵ یان به‌رزبوونه‌وه په‌ستانی خوێن یان شه‌کره یان به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی کۆلیسترۆلدا نییه.
هاوکات ئه‌و ژنانه‌ی ئاشكرایانکردبوو، که ئه‌وان زۆر له سێکسی خۆیان ڕزای نیین، ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌کانی دڵ هێنده زۆر نه‌بووه.
توێژه‌ران له کۆتایی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان ده‌گه‌نه ڕاستی ئه‌وه‌ی، که پیاوان و ژنان له تێڕوانینیان بۆ سێکس به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز بیرده‌که‌نه‌وه، جابۆیه پیاوان به‌بوونی سێکس زیاتر دووچاری کێشه‌کانی دڵ و سووڕی خوێن ده‌بنه‌وه.
![]()
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 83 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو