01:59 | 2008/4/15 | رێبەر
"Imam Suryono"، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی شاری "Ostjava"، ده‌ڵێت: "ساڵۆنه‌کانی شێلاندن له‌م وڵاته هاوشێوه‌ی قه‌حبه‌خانه‌کان بووه. هه‌ربۆیه ناچاربووین ئه‌م هه‌نگاوه قورسه بگرینه‌به‌ر."
له زۆربه‌ی زۆری ساڵۆنه‌کانی شێلاندن له چه‌ند شارێکی وڵاتی ئه‌ندۆنیسیا سۆزانییه‌کان له‌ته‌ك کاری شێلان سێکس له‌گه‌ڵ کڕیاره‌کانی سێکسدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. تا ئه‌م دیارده‌یه به‌ربه‌ستبکرێت، داوا له کیژی ساڵۆنه‌کانی شاری "Batu" له‌سه‌ر دوورگه‌ی "Java" کراوه، زنجیری پانتۆڵه‌کانیان یان ته‌نووره‌کانیان به په‌رده‌یه‌ك دابپۆشن، تا له‌ڕێگایه‌وه بۆ پیاوانی ڕوونبکه‌نه‌وه، که سێکس بۆ فرۆشتن نییه، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك ژماره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕۆژنامه‌ی "Jakarta Post" بڵاویکرده‌وه.
خاتووی شالیار "Meutia Swasono" به‌تووندنی ڕه‌خنه‌ی له‌م بڕیاره سه‌یره گرتووه و ده‌ڵێت: "ئه‌م هه‌نگاوه برینداکردنی ئافره‌تانه. قه‌ڵاچوکردنی سێکس فرۆشتن به‌م شێوه‌یه هه‌نگاوێکی هه‌ڵه‌یه."
ساڵۆنی شاره‌کانی دیکه هه‌مان هه‌نگاویان گرتۆته‌به‌ر، پاش ئه‌وه‌ی ئاماده‌باشی خۆیان بۆ په‌یڕه‌وکردنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی شاره‌وانییه‌کان ده‌ربڕی.
"Imam Suryono"، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی شاری "Ostjava"، ده‌ڵێت: "ساڵۆنه‌کانی شێلاندن له‌م وڵاته هاوشێوه‌ی قه‌حبه‌خانه‌کان بووه. هه‌ربۆیه ناچاربووین ئه‌م هه‌نگاوه قورسه بگرینه‌به‌ر."
ئه‌و ساڵۆنانه‌ی بڕیاری شاره‌وانی پشتگوێده‌خه‌ن، مۆڵه‌تی کارکردنیان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه، هه‌روه‌ك ماڵپه‌ڕی "detik.com" بڵاویکرده‌وه.
وه‌ك بانگهێشتکردن و پاڵپشتیکردنی هه‌نگاوی شاره‌وانی ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان له‌ڕێگای چه‌ند دیمه‌نێکه‌وه کیژانی ساڵۆنه‌کان نیشان ده‌ده‌ن و ئه‌وانیش په‌رده‌یان له‌سه‌ر زنجیری پانتۆڵه‌کانیان یان ته‌نووره‌کانیان داناوه.
![]()
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 84 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو