01:59 | 2008/4/15 | رێبەر
ڕووخسار باشترین ڕێگایه، تا له ئاره‌زووی پیاوێك یان ئافره‌تێك بۆ سێکس تێبگه‌ییت: لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌ریتانی ئه‌نجامدراو به‌به‌شداری 700 خۆبه‌خشکه‌ر ده‌ریده‌خات، که شڕۆڤه‌کانی ڕووخسار باشترین به‌ڵگه‌ن، بۆ زانینی ویستی پیاوێك یان ئافره‌تێك بۆ ئه‌نجامدانی سێکس.
بۆ تێگه‌یشتن له‌ناخی مرۆڤێك ده‌کرێت خوێندنه‌وه‌ی ڕووخساری چه‌ندین زانیاری گرنگ بدات به‌ده‌سته‌وه. پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی نیشانیداوه، که مرۆڤه‌کان به‌هۆی ڕووخساره‌وه تێگه‌یشتوون، مرۆڤی به‌رامبه‌ری چی ده‌وێت و مه‌به‌ستی سه‌ردانی یان دیداری چییه.
توێژه‌رانی به‌ریتانی له "University of Durham" له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که مرۆڤ ده‌توانێت به‌هۆی شڕۆڤه‌کانی ڕووخساری به‌رامبه‌ره‌وه له ئاره‌زووه‌کانی ئه‌و که‌سه بۆ سێکس تێبگات.
له‌میانه‌ی وێنه‌ی نیشاندراو پیاوان و ئافره‌تانی به‌شداربووی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌وه توانییان ئاشکرایبکه‌ن، تا چ ئاستێك مرۆڤی ناو وێنه نیشاندراوه‌کان ئاره‌زووی ئه‌نجامدانی سێکس د‌ه‌کات.
"Lynda Boothroyd" و هاوه‌ڵه‌کانی له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌دا وێنه‌ی پیاوانیان نیشانی ئافره‌تانی به‌شداربووی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا و هه‌روه‌ها وێنه‌ی ئافره‌تانیان نیشانی پیاواندا.
له‌ته‌ك تیرخستنه سه‌ر سه‌رنجڕاکیشی که‌سانی ناو وێنه‌کان داوا له به‌شداربووان کرا، ئاستی ویستی ئاره‌زووکردنی که‌سی ناو وێنه‌کان ده‌ستنیشان بکه‌ن.
هه‌روه‌ك توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Evolution and Human Behavior"دا ده‌نووسن، به‌شداربووان توانیویانه به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست بۆچوونه‌کانیان له‌سه‌ر وێنه نیشاندراوه‌کان ده‌ربخه‌ن.
له‌کاتێکدا پیاوان ئافره‌تانی سێکسییان به‌سه‌ر‌نجڕاکێش ده‌ستنیشانکردبوو، ئافره‌تان سه‌رنجیان زیاتر چووبووه سه‌ر ئه‌و پیاوانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی هاوسه‌ری ڕاسته‌قینه پێش سێکس ده‌خه‌ن. هه‌روه‌ها ئافره‌تان پیاوانی چوارشانه، خاوه‌ن ماسولکه‌یه‌کی به‌هێز، چه‌ناگه درێژ، لووت زل و چاو بچووکیان به‌پیاوانی بێئه‌مه‌ك پیناسه کردبوو.
له‌به‌شی یه‌که‌می ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران به‌هۆی پڕۆگرامێکی وێنه‌چاککردنه‌وه هه‌ڵسان به ده‌ستکاریکردنی وێنه‌کان. پاش وێنه‌گرتنی پیاوان و ئافره‌تان توێژه‌ران پرسیاریان له‌هه‌مبه‌ر ئاره‌زووی سێکسی ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه کرد. له‌پاشان توێژه‌ران هه‌ڵسان به چاپکردنی دوو وێنه بۆ هه‌ر ڕه‌گه‌زێك - ئه‌و‌ه‌ش له‌و به‌شداربووانه‌ی ئاره‌زوویه‌کی زیاتریان بۆ ئه‌نجامدانی سێکس یان ئاره‌زوویه‌کی زیاتریان بۆ په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری نیشاندابوو. له‌کۆتاییدا به‌شداربووان پێویستبوو بڕیار له‌سه‌ر چۆنێتی خۆیان ڕووخساره‌کان بده‌ن.
تا خوێندنه‌وه‌ی ڕووخساره‌کان وه‌ك له ژینگه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ییدا بێت، توێژه‌ران له‌به‌شی دووه‌می ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا وێنه‌ی ده‌ستکارینه‌کراوی 50 که‌س، ئه‌وانه‌ی پێشتر زانیاری‌یان له‌سه‌ر چۆنێتی سێکسیان نووسیبوو، نیشانی به‌شداربووانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا. هه‌روه‌ها لێره‌شدا به‌شداربووان توانییان به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر وێنه نیشانداروه‌کان ئاشکرا بکه‌ن.
"Ben Jones" له "University of Aberdeen" له لێداوانێکی بۆ ڕۆژنامه‌ی "The Times" وتی: "له‌ڕێگای ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بۆ یه‌که‌مین جار توانراوه، له‌ڕێگای ڕووخساره‌وه ئاره‌زووی سێکسی مرۆڤ ده‌ربکه‌وێت."
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی ئه‌مه‌ریکی ده‌ریخستبوو، که له‌ڕێگای ڕووخساره‌وه ئافره‌تان ده‌توانن بزانن، که‌م له‌پیاوان خۆشه‌ویستییان بۆ منداڵ هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش ئاشكرایکردبوو، که چه‌ناگه‌ی درێژ ڕۆڵی تایبه‌تی خۆی ده‌بینێت
![]()
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 85 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو